کوردستانیەتى کەرکوک لە بەڵگە نامەیەکى میسریەکان دا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرچاوەی نوسینەکە/ دکتۆر محمود زاید
وەرگێرانى/ عوسمان عومەر
هەمومان رۆژى 9 ى شوباتى سالى 2004 و مورافعە گرنگەکەى جەنابى ڕەوانشاد مامجەلامان لەیادە سەبارەت بەکوردستانیەتى کەرکوک خستیە ڕوو لەمەجلیسى حوکمى ئەوکاتە هەموشیان و هەمومان ووتەکەى جەنابیمان بەبیردێتەوە کە فەرموى من حەکەمێکم داناوە لەخۆتانە هەموتان پێى رازى دەبن ووتیان کێیە؟ فەرموى حەکەمەکە حوشترە بۆتان دەسەلمێنێ تاکوێ کوردستانە.
کەرکوک یا دلێ مەدایە… هەرچەندە بەندە کەرکوکى نیم بەلام شانازى بەشارەکەو هاورێیان و تێکۆشەران و قارەمانانى ئەو شارە دەکەم. کاتێ باوکى رەحمەتیم لەگەل چەند پۆلیسێکى ئەو سەردەمە هاوکارى شۆرشیان کردبوو نەفى جنوب کرابوو، لەوێ دەژیایین کە سەفەرى کوردستانمان دەکرد لە پشوى هاوینان کە لەحمرین دەهاتینە ئەمدیو هەستمان بەگۆڕانى ئاوو هەواو تۆپۆگرافى ناوچەکە دەکرد.
کێشەیەکى گەورە ساڵى 1913 لەدەزگایەکى پەروەردەیی لە وولاتى میسر رووی داوە تەوەرەکەى لەسەر کەرکوک بوو, بۆ چارەسەرکردن و لیکۆلینەوە لەو کێشەیەو گەیشتن بەناسنامەى نەتەوەیی, بەڕێگەیەکى زانستیانە یەک لابۆوە لەکاتێکدا هیچ کیشمەکێشێکى سیاسى لە ئارادانەبووە سەبارەت کەرکوک ئەو کاتە, هیچ گۆرانکاریەکى دیموگرافی بەرنامە بۆ داڕێژرا لە ئارادا نەبوو هیچ سەرەداوى بەرژەوەندى و هەرێمایەتى لەگۆرێ نەبووە کە بازرگانى بەکەرکوکەوە بکرێ , بابزانین ئەو کیشەیە چۆن بووەو چۆن مامەڵەى لەگەل کراوەو بەچ جۆرێ چارە سەرکراوە؟
خوێندکارێک بەناوی شەوکەت محمد غەوس کە خەڵکى کەرکوک بووە ساڵى 1913 ڕووى لە ئەزهەر کردووە بۆخوێندن سەبارەت بەوانەى کەدەچون بۆ خوێندن لە وولاتى میسر و ئەزهەر هەموو نەتەوەو گەلێک هەیوانیک (رواق)یکیان هەبوو بەناوى خۆیانەوە وەک بەشە ناوخۆییەکانى ئیستاو کۆمەڵگاى خوێندکاران لەزانکۆکانى ئەم سەردمە وەک هەیوانى کوردەکان, هەیوانى تورکەکان, هەیوانى عیراقیەکانیش هەیوانێکیان بەناوەوە بوو بەناوى هەیوانى بەغداییەکان و… هتد.
هەر هەیوانێک شێخێک بەرپرسى بوو, نزیکەى 42 نەتەوە روویان لە ئەزهەر دەکرد, هەیوانیان بەناوەوە بوو, جیا لەباشى خوێندن لەئەزهەر تا خوێندنیان تەواو دەکرد خەرجىیان دەکرا جگە لەهاوکارى خوێندنەکەى پێیان دەدرا لەماوەی خوێندن دا, سودێکى تریشى بۆ خوێندکاران هەبوو ئەویش لەماوەى ئەوچەند ساڵەى خوێندن جاریک مافى ئەوەیان دەدرایە ببرێن بۆ حەجکردن دواى گەیشتنیان لە وولاتەکانى خۆیانەوە یەکجاربوو لەماوەى خوێندن. ئەو بڕوانامەیەى پێیان دەدرا لیسانس, لیسانس ووشەیەکى فەرەنسیە واتە مۆلەتى زانکۆیی و بەرامبەر بەکالۆریۆسى ئیستایە.
کاتێ شەوکەت محمد گەیشتە ئەزهەر هەموو بەلگەنامەیەکى پێویستى هەبوو هەر لەناسنامەو بروانامەى وولاتى خۆی و داواکارى خوێندن لە ئەزهەرو رەزامەندى خوێندن لە ئەزهەر داواى پێشکەش کرد کە لە هەیوانى بەغداییەکان نیشتەجێ بێ تا بەکاروبارى خوێندنەکەیەوە خەریک بێ , بەلام شیخى هەیوانەکە داواکەى ڕەت کردەوە بە بیانوى ئەوەى ئەو شارە سەر بە وێلایەتى بەغدا نییە. سکالاى لاى بەرپرسى هەمو هەیوانەکانى ئەزهەر تۆمارکرد, دواى لیکۆلینەوەو بەدوادا چون بۆ سکالاکەى و ووردبینى کردنى بەڵگەنامەکانى دەرکەوتوە کوردەو لە کەرکوک لەدایک بووە, بۆیە داوایان لەشێخى هەیوانى کوردەکان کرد کە وەرى بگرێ، بەلام شیخى هەیوانى کوردەکانیش ڕەتى کردەوە بەبیانوى ئەوەى لە بنەچەدا تورکە بۆیە وەرناگیرێ چونکە کورد نییە هەرکەسێک بنەچەکەى کورد نەبێ لەو هەیوانە نیشتەجێ نابێ.! داوایەکى ترى ئاراستەى شێخى هەیوانى تورکەکان کرد بۆ وەرگرتنى ئەویش رەتکرایەوە بەبیانوى ئەوەى شەوکەت لە بنەچەدا تورک نییە کەرکوک نەلەسنورى ئەنازۆلە نە لەناو خاکى تورکیا و سنورەکانیەتى.
لێژنەیەکى زانستى پێکهێنرا بۆ ئەوەى ناسنامەى کەرکوک دەربخرێ ئایا کوردیە, تورکیە, عەرەبیە لەگەل پێداچونەوە بە بەلگەنامەى ئەو خوێنکارانەى پێشتر لەکەرکوکەوە هاتون و چۆن دانراون لە چ هەیوانێک؟
دواى لیکۆلینەوەو بەدودا چوون ووردبینى لیژنە زانستیەکە گەیشتنە ئەم دەرەنجامانەى خوارەوە:
• کەرکوک یەکێکە لە شارەگرنگەکانى کوردستان بە پشت بەستن بە کتێبى نوخبەى ئەزهەرى لە جوگرافیا نوسینى اسماعیل بەگ على…. ل 502
• لەتۆمارەکانى ئەزهەردا ئەوە بەرچاوکەوت کەسێک بەناوى محمد عەتائەلا یوسف خەلکى کەرکوکەلە هەیوانى کوردەکان نیشتەجێ کراوە لە سالى 1303 هیجرى لە وەجبەى 110.
• لە تۆماریکى تایبەت دا لەهەیوانى بەغداییەکان ئەوە بەرچاوکەوت سالى 1329 هیجرى کەسێک بەناوى تقى الدین کورى محى الدین کورى حاجى سلیمان خەلکى کەرکوکە و بەژمارە 8 ناوى تۆمارکراوە .
کۆنوسێکى تیروتەسەل ئامادەکرا لە لایەن لیژنەکەوەو بەرزکرایەوە بۆ شیخى ئەزهەر لە 10ى جەمادى یەکەم 1331 هیجرى بەرامبەر 17ى نیسانى 1913 زاینى بۆ دیراسەکردن و کارى پێویست, بەفیعلى ئەو کۆنوسە خرایە ڕوو کە ژمارە 8 ى هەلگرتبوو لە دانیشتنەکانى ئەنجومەنى بەریوەبەرى ئەزهەر کە لە 23 ى نیسانى سالى 1913 ز ئەنجامدرا , ئەنجومەنەکە بریارێکى سەیریان دەکرد کە ژمارە / 254 حەوتەم هەڵگرتبوو تێیدا هاتبوو بەهۆى ئەوەى کەرکوک سەر بە ویلایەتى موسلە و پێشتریش ئەنجومەن لە 14ى کانونى دووەمى سالى 1906 لە بریارێکى دا وەرگرتنى خویندکارێک کە سەر بەو ویلایەتەیە لە هەیوانى بەغدایەکان نیشتەجێ کراوە بۆیە ئەنجومەن بڕیارى دا شەوکەت محمد غەوس بچێتە هەیوانى بەغداییەکان کەپیشتر پەیرەو کراوە, دواى 6 رۆژ شێخى هەیوان بەغداییەکان ئاگادار کرایەوە لەوبارەیەوە بۆ جێبەجێ کردنى.
ئەوەى سەیرو سەمەرە بوو لە بریارەکەدا ئەوەى پشتى پێ بەسترا بوو , لەگەل ئەوەى ئەو کۆنوسىە تێرو تەسەلەى لیژنە زانستیەکەى پێکهاتبوو لەسەرکەرکوک و دیارکردنى ناسنامەکەى گەیشتبونە ئەوەو ئەوەشیان روونکردبۆوە ئەوانەى لەکەرکوکەوە هاتون بۆ خویندن هەمویان لە هەیوان یا کۆمەڵگاى کوردەکان دانراون بەحوکمى ئەوەى شوێنى لەدایک بوون و بنەچەیان کوردە بەلام ئەو حالەتەى ئەنجومەنى بەڕیوەبردنى ئەزهەر پشتى پێ بەست بوو سەبارەت بەخوێندکار محمد حەمدان کە خەڵکى موسل بووە جیاواز بووە…! چۆن لەگەل بارودۆخى خویندکارەکەى تر بەراورد کراوە.
ئەوەی قسەکانمان پشت راست دەکاتەوە دواتر هەندێ خوێندکارى تر هاتبون بۆخوێندن لە ئەزهەر لەکەرکوکەوە هاتبوون هەمویان لە هەیوان یا کۆمەلگاى کوردەکان دانرابون.
بەهەرحاڵ بەدوور لەوبڕیارەى درا بوو سەبارەت بەمافى خویندکار شەوکەت محەمەد بەدان پێدانانى هەریەک لەشێخى هەیوانەکانى بەغدا و شێخى هەیوانى تورکەکان و ئەنجامى بەدوادا چون لیکۆلینەوەى لیژنەکە لە ئەزهەر ڕوونبۆوە کە کەرکوک کوردستانیە ئەم روداوە زیاد لە سەدەیەک پێش ئیستا بووە پێش ئەوەى هیچ کێشەیەکى سیاسى و کیشمەکێشیک لە ئارادا بێ دوور لە بەرژەوەندى تەسک و هەندى جار شۆڤێنیانە بڕوانرێتە بابەتى کەرکوک.
دواى روخانى رژێمى بەعس بەدەیان تەن بەڵگەنامە کەوتە دەست هێزەکانى ی ن ک و چۆن هەولدراوە بۆ گۆرینى دیموگرافى شارى کەرکوک و بەعەرەب کردنى لەکاتیکدا دبلۆماسیەتى عەرەب و رؤژنامەگەرى عەرەبى چاوىان لەو راستیانە نوقاندووە سەرەڕاى ئەوانە بونى دەیان بەلگەنامەش لە ئەرشیفى بەریتانیەکان کەکوردستانیەتى کرکوک دەسەلمێنێ.
بۆ زانیارى خوێنەرانى بەرێز:
• دکتۆر مەحمود زاید و دریە عەونى و مستەفا عەوەز بەهاوبەشى کتێبێکیان لە ژێر ناونیشانى
الاکراد فى مصر عبر عصور دەرکردووە.
• دکتور مەحمود زاید کتێبێکى ترى نوسیوە لە ژێر ناونیشانى التحرک الکردى نحو الحقوق.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت