کورد و تورک لای بەرازیلی یەک .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سامان فەرەج  :  لەئنگلیزیەوە

کارلۆس لاتوف کاریکاتۆریستێکی سیاسی سەربەخۆی بەرازیلی یە لە کاریکاتێرەکانیدا لێکدانەوەو مامەلە لەڕووداو ومەسەلە زیندوەکانی دنیا دەکات هەرلە کێشەی ژینگەپارێزی و دژە کاپیتاڵی و کێشە خوێناویەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ڕەخنەگرانە مامەڵەئەکات لەگەڵ کێشەکانی جولەکەو عارەب . لەم ساڵانەی دوایشدا بە چەند کاریکاتێرێک تێز ودیدی خۆی سەبارەت بە مەسەلەی کورد وتورک نیشان دا بەگشتی لای کارلۆس هەڵسوکەوتی فاشستەکانی تورک ودیدی ئەوان بۆ کورد لەدوو دیدەی دژ بەکوردا خۆی ئەبینێتەوە، کە ئەوانیش خۆگێل کردنە وڕەچاوکردنی مافەکانی کوردە وەک گەلێک وە یان ناوبردنیانە لەدیدێکی بەرژەوەندی تایبەتی یەوەو سودلێوەرگرتنە لەژمارەیان وەک دانیشتوانێکی تورکیا و بۆ مەرامێکی کاتی خۆیان نەک وەک ئەوەی کە گەلێکی خاوەن ماف بن وەک تورک وگەلانی تر،

شایانی باسە ، کارلۆس ساڵی شەست وهەشت لە ڕیۆ ی بەرازیل هاتوەتە دنیاوە ئەمەش نموونەیەکە لە کارەکانی ..

1,577 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت