کونجرینی : سوپاکەی بزوتنەوەی گۆڕان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدوای بن بەست گەیاندنی دانوساند لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی ، دوو بابەت لەزاری سەرانی هەردوو حیزبەوە لەسەر بەدادگا گەیاندنی هەریەک لە سەرانی ئەو دوو حیزبە لەلایەن حیزبەکەی ترەوە و ، دامەزراندنی هێزێکی تایبەت لەزاریی کۆمەڵێک کادریی باڵای بزوتنەوەی گۆڕانەوە ، دەبیسترێت .

 دەکرێت قسە لەسەر دامەزراندنی هێزە تایبەتەکەی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت . ئەم باسە لەزاری چەند کەسێک لە سەرانی ئەو حیزبەوە قسەی لەسەرکراوە ، بەڵام وەک فەڕمی هیچ لێدوانێک لەو بارەوە نەدراوە .

زۆر جار لە ململانییەکاندا بەرزو نزم لەسەر کۆمەڵێک بابەت دەکرێت بۆ ئەوەی بکرێتە پاڵەپەستۆ لەدژی بەرامبەر ، ئەم قسانەی هەندێک لە کادرە باڵاکانی گۆڕان ، دەکرێت بخرێتە ناو هێڵی پاڵەپەستۆوە . لەگەڵ ئەوەشدا پێداویستی ڕەوشەکە وا لەبزوتنەوەی گۆڕان دەکات هەنگاویی وا هەڵبنێت . وەک لە سەرچاوەیەکەوە دەستم کەوتووە هۆکارەکەی بۆ دوو خاڵ تێدەڕوانێت :

1 – بزوتنەوەی گٶڕان بژار بۆ شەڕەنگێزی پارتی و هەندێك لە سەرانی سەربازیی یەکێتی دەکات ، لە سەرەڕۆییەکی نایاساییدا پەلامارییان بدەن و بیر لە سڕینەوەیان بکەنەوە . وەک چۆن لە پەڕلەمان و حکومەت کردیان .

2 – نزیک بوونەوەی باڵی هێرۆخان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆتە هۆکاریی کۆمەڵێک فاکتەریی سیاسی و یەکلاکردنەوەی ململانییەکانی یەکێتی لە سەر بژاردەی ململانییەکانی ناو هەرێم ، دەکرێت ئەم هەنگاوە بەجدییەوە تێ بڕوانرێت ، وەک لە ترازانە سیاسییەکەی نێوان پارتی و هێزەکانی تردا دیارە ، هێزە سەربازییەکانیش هاوشێوەی سیاسییەکە دەبێت ، ئەوەی پارتی لەئێستادا ڕاگرتووە ، ململانییەکانی ناوخۆی یەکێتییە ، کە زۆر جار لێرەو لەوێ سەرانی سەربازیی و ڕاگەیاندنی باڵی نزیک لەپارتی وەک توتی بۆ پارتییەکانیان دەسێننەوەو دڵسۆزی و وەلا بۆ بارزانی و حیزبەکەی دە بارە دەکەنەوە . بۆ ئەوەی لەساخکردنەوەی ململانییەکانی ناو یەکێتی بگەین ، دەبێت بیر لە دابەش بوونی هێزەکانی ناو یەکێتی بکەین و هیوای پارتی لەسەر ئەو بەشەی کە وەلایان بۆیان هەیە .  

1 –  هێزەکانی یەکێتی لە پێشمەرگەو ئاسایش دابەش بوون بەسەر سێ بەشەوە :

یەکەم ـ باڵی هێرۆخان  

دووەم ـ باڵی کۆسرەت و بەرهەم ساڵح

سێهەم ـ بزوتنەوەی گۆڕان

2 ـ هێزی دژە تیرۆر

3 – هێزە تایبەتەکانی سکرتاریەت

بزوتنەوەی گۆڕان لەوە گەیشتووە ، هەر کاتێک بخوازێت هێزێکی تایبەتی هەبێت بژاردە بۆ ئەوە دەکات دەبێت ماڵ بەشی لەنێوان پارتی و یەکێتی و خۆیدا بکات .

 ئەو ئاراستەیەی پارتی سینارۆیە ، کە بیریی لەگۆڕینی سەرۆکی پەڕلەمان دەکردەوە ، بەڵکو چاندنی تۆو بوو بۆ وەزیرەکان ، پارتی لەوە گەیشتووە هێندەی سەرۆکی پەڕلەمان پرۆگرامی هەبووە وڵات بگەیەنێت بە سیستەمێک ، کە بۆهەمووان ببێت . هەروەها وەزیری پێشمەرگەش لە پێگەکەی خۆی قسەی لەسەر هێزێکی نیشتمانی کردوەوە ، کەجێگای هێزەکانی یەکێتی و پارتی بگرێتەوە .. ئەم هەنگاوەی وەزیری پێشمەرگە لای پارتییەکان لە هی سەرۆکی پەڕلەمان ترسناکترە ، بۆیە قسەکردن لەسەر سەرۆکی پەڕلەمان ئاسان تر بوو  وەک قسەکردن لەسەر وەزیریی پێشمەرگە ، هەر ئەمەش بوو ئەو دۆسییەی سەرۆکی پەڕلەمانیان بزاوت و ئەوانی تریان کردە گۆڵ و بە خشپەیی دەریان پەڕاندن .

کاتیک بزوتنەوەی گۆڕان قسە لەسەر هێزی تایبەت دەکاتەوە ، لەوە گەیشتووە ، دوو هێندەی سەرۆکی پەڕلەمان وەزیری پێشمەرگە تۆوی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە چاندووە ، لە وشیاریی نیشتمانی و نەتەوەیی بوون . هەر ئەمەش لەهەر ئەگەرێکدا ماڵ جیایی بکات ڕاستەوخۆ ترسی بەرەنگار بوونەوەی بەهێزیی لەلایەن پارتییەوە لاوازە . وەک چۆن دوو لایەنانە لەگەڵ یەکێتی .

لەهەر ئەگەرێکی دروستبوونی هێزە سەربازییەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ـ بەزیانی باڵی ناکۆکی ناو یەکێتی و بە قازانجی باڵێ هێرۆخان و سوتاندنی کارتی پارتی لەناو یەکێتی دەبێت . لەبەر ئەوەی ئەم هێزە دەبێت بەسێ بەشەوە . وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێدا ، ئەو هێزەی کە دەبێتە هیوای پارتی و وەک کارتێک بەکاریی دێنێت گەر جیاببێتەوە ، نسیبی هێزەکەو سەرانی یەک لایی دەکاتەوە ، هێزەکەیان لەسەر قیبلەیەک جێگیر بووە کە یەکێتییە ، دەکرێت لەپاش ماوەیەک بۆخۆیان شیتاڵ ببنەوە یان واز بهێنن یان بگەڕێنەوە ، وەک تاڵەبانی زۆر جار دەڵێت : دەگەڕینەوە ماڵە گەورەکە . هەرچی ‌هێزەکەی گۆڕانە لەسەر بنەمای بیروباوەڕ بنیاد نراون جێگیر دەبن و سەرانی گۆڕانیش ژیرانە پرەویان پیدەدەن .

ئەوەی لەم نێوەدا زیان دەکات سەرانی ناکۆکی ناو یەکێتی یە ، هەم پێگەو هەم دەسەڵات و کارەکتەریان ون دەکەن ، لەهەمان کاتیشدا پارتی توشی ئاراستەیەک دەبێت ، دەکرێت چارەنوسی باش نەبێت . دەکرێت گۆڵی هێزە نەیارەکانی زیاد بێت و جێگەی پێ لەق بکەن .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت