کونجرینی : هەرای بازاڕیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆتایی
1 – هەر چوار حیزبەکە بەدەست پارتییەوە دەناڵێنن ، لەکاتێکدا هەموو هێزەکانی پارتی مریشکێکی داعشیان بۆ ئاوەڕووتناکرێت و ، هێزەکانی ناوچەی سەوز بە دڵی خۆیان ڕۆژنیە لەناوچەیەکدا داعش نەبەزێنن و سەرشۆڕیان نەکەن . لەڕووی شەقامەوە بەهۆی ناپووتکردنی کۆمەڵگا بە نێرەکەریی ، نەک ناڕازییەکانی دژ بەپارتی ، بەڵکوو شەقامی پارتی خەریکە دێتە وەڵام لە نادروستی پارتی لەسیاسەت و ئیدارەو ڕاووڕوتی . پرسیارەکە لەوەدایە ، چی لەپشت ئەم بێباکیەی پارتییەوەیە لەبەرامبەر هەر تەکانێکی سیاسی بۆ لابردنی ؟
2 – هەرچی دەزگای ڕاگەیاندنی پارتییە زمان لەوە دەدەن ، کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ، سەرۆکی هەرێمە . لەکاتیکدا تەلەڤزیۆنی ڕووداوو لەسەر بودجەو ، بەفەڕمی سەر بە حکومەتی هەرێمە . هەر ئەم تیڤییە بەناو بێلایەنەیە بارزانی بە سەرۆکی هەرێم ناوزەند دەکات . ئەی چوار حیزبەکە لە حکومەتدا نین و دەسەڵاتی ئەوەیان نییە هاوکارییەکانی ئەم تیڤییە ڕابگرن ، کە ئێستا بێلایەنی خۆی لەدەستداوە . پرسیارەکە لەوەدایە ، ئایا گەل هێزی بێدەسەڵاتی وەک ئەم چوار حیزبەی بۆچییە ؟
3 – هەرچوار حیزبەکە داوای چاکسازیی دەکەن ، لەکاتێکدا پارتی بەتەنیا لەکۆی هەموو کابینەکە پێنج وەزیریی هەیەو ئەوانی تر سەربەوانن . باشە گەر چوار حیزبەکە داوای چاکسازیی دەکەن ، با لە خۆیانەوە دەست پێبکەن و وەزارەتەکانیان پاک بکەنەوە لەو گەندەڵ و پیس و پۆخڵەواتانە . یاخود گەر پارتی ڕێگرە لەسەر پاکسازیی ، با بێنە دەرەوەو سەریی کەسیش نەئێشینن و ئەوسا پارتی بەتەنها حکومەتی پێ بەڕێوەنابرێت . ئایا ئەوەتان بیستووە ، کە چوار حیزبەکە خورمیژیان دەوێت ، هەم چاکسازی و هەم هاوسازیی لەگەڵ گەندەڵکاران و واوەیلا بە بەدەست دڕیژەدان بە حکومەتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت