کونجــرینی : عەبدوڵای موهتەدیش کەوتە قسە بۆ پارتی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ، بەجوانترین دەستپانکردنەوەو بەباشترین گوێرایەڵی و، ئاقڵانە هەریەکەیان لە کوچێکی ئەم هەرێمەی باشوری کوردستانەدا ، قنج دانیشتوون .

بەیانیان تریتی سەروپێ و ، نێوەڕوان برنج و جوجەشیش و ، ئێواران خوانی مەست و ، بەیانییەکی تر بۆگۆڕینی ژەم ، قەیماغ و هەنگوین دەخۆن . ئای لەچ نەعمەتێکدان ، شۆڕشگێری هەروا بووەو هەروا دەبێت .

مانگانە موچەی باش و تەلاری گەرم و سارد . ئەمانە لێگەڕێ بەپەلەپیتکە خۆیان دەتەکێنن و جلەکانیان بەبێ ئوتو ، هەر بێزیان نایەت بچنە دەرێ . بەئۆتۆمبێلی مۆدیلی بەرز پیاسەی ئێواران بەڕێدەکەن . هەر دڵیان لێدا بۆ هەندەران ، بەچەند ئۆتۆمبیلێک چەندساکێک لەگەڵخۆیان گەشت پێدەکەن . ئای لەچ نەعمەتێکدان ، شۆڕشگێری هەروا بووەو هەروا دەبێت .

لەهەر فڕۆکەخانەیەکی هەندەران دادەبەزن ، دەیان قوربەسەری کرێکار و بێئاگا لەم کەین و بەینە لەپێشوازیاندا دەبن .

گرنگ ئەمانە نییە ، ترس لەم بازرگانانە ئەوەیە ، کاتێک حکومەتی هەرێم موچەکەیان بۆزیاد ناکات ، یان دوای دەخات ، چەند قوربەسەرێک بە چەند تفەنگێکەوە ڕەوانەی ئەودیوی سنوری ڕۆژهەڵات دەکەن و چوار پێنج فیشەک بەدوژمنەوە دەنێن و دەیکەنە هەڵا ،، هێندە دەنگۆیان بەرز دەکەنەوە ، لەخەڵکی وایە بەشێکی ئەزیزی کوردستانیان ڕزگار کردووە ، یاخوود کوڕی عەبدوڵای موهتەدی ، یان مستەفای هجری و … هتدد . لەپێشی پێشی شەرگەیەکی پان و پۆڕی ڕۆژهەڵاتدا ، بەتاقی تاقی تەنیا دەیان پایەگاو شارو گوندی ئەو کورستانە ئەزیزەیان رزگار کردووە و دوژمنیان هێناوەتە جۆک .. کە دەردەکەوێت بە دوو بانگێشتی سەرکردەکانی هەرێم و دەست لەپشدانێک و ، قسەی خۆمان بێت چەند سەفتە دینارێک ، کۆتایی بەقیژەو هاوارەکەیان دێنن . لەو نێوەدا قور بەسەرێک یان دووان شەهید دەبن و نیوسەعات شمشالیان بۆ لێدەدەن و لەسەدا سفری پارەکەش بۆ پۆستەری یادەکانیان خەرج دەکەن . ئای لەچ نەعمەتێکدان ، شۆڕشگێری هەروا بووەو هەروا دەبێت .

بیستم و بینیم وێنەکەیم وەک بەڵگە لایە ، بەپەنجەی مۆرەوە لەدوای ڕۆژێک ، نازانم چ شەرمێکە بۆ مێژوو ، خۆت بەسەرکردەی بەشێکی گەورەی ئەم کوردستانە بزانیت ، لەئاست حیزبێکی بەشێکی پجوکدا ، تنۆک تنۆک ئارەقی شەرمەزاری بڕێژیت و وەک ئالەتی ڕەبۆتەکانی یابان بە کۆنتڕۆڵی دەستی هێزێک بەکارت بهێنن و بەکوردایەتی و نیشتمانی بزانیت و ئۆباڵی گٶرانکاری لەو هەرێمە وەک شەکەتکردنی پرۆسەیەک ، بگریتە ئەستۆ .. ئای لەچ نەعمەتێکدان ، شۆڕشگێری هەروا بووەو هەروا دەبێت .

YEZDAN PENA

دوێنی بەگوێمدا هات هەواڵێکی سەرسوڕمان . چ مژدەیەک بوو ، ج هەواڵێکی ئەژنۆ شکێن . بارانی خەم و پەژارە ! ئاسمانی ئەم وڵاتی لەمەڕ ئێمەی داپۆشی بوو .. ئای چ ئازایەتییە ، ج گفتێکی زێڕە ، دەورانێک بەمێژوو بدەیت لەپێناو ڕاستیدا . هەموو ئەو بیردۆزانەی دەستی سەرکردەکانی کورد بەمینۆس بژارە بکەیت و ڕۆحی ، جەرگی لەپێشی پێشی شەرگەوە بکەیتە سورخەڵاتی وڵات و دواتر شانازی پێوە بکەیت و لەبەردەمی خواو گەلەکەیدا رابوەستیت و بڵێیت : ئەمە سەرەتای خەلاتی باخچەی موسلیمەکانە بۆ کوردستان . ئەمرۆ عەبدوڵای موهتەدی بە خائین و خۆفڕۆش ناوزەندت بکات .. ئای لەچ نەعمەتێکدان بەناو شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵات ، شۆڕشگێری هەروا بووەو هەروا دەبێت .

ڕۆحانییەکان ، ئەوانەی بەهیمەت و بەقیمەت ، توانیان بەهەموو هەوڵ و مەدرەسەی فکر و ماتۆڕی حیزبی و سواڵ و سەدەقە ، خۆشیان هەڵخەڵەتاند و میلەتیشیان لەخشتەبرد . شەوڕۆژیان خستە سەریەک بەدەنگی دەهۆڵ و بەقریوەی لێکدانەوە و هەموو تواناکانیان خستە گەڕوو سەبەتەیەکان بۆچنراو ڕۆحانیان تیا کڕ کرد .. سەرئەنجام لەپاداشی ئەو هەموو دەنگە . ڕۆحانی موهتەدی و ڕۆحای هیجری و رۆحانی یەزدان پەنا ، دەستی کرد بەهەڵواسینی لاوانی ئەزیز و بینایی چاومان …  ئای لەچ نەعمەتێکدان ، شۆڕشگێری هەروا بووەو هەروا دەبێت .

گەلۆ گوێبگرەو ببیستە ، لەمێژودا کورد بەئاستەنگ لەجەنگدا دۆرا ، گەلۆ هێندە نەفام و بێ ئاگا مەبە ، موسلیم و قوتابخانەکەی ئاپۆ . منێک بۆ ڕۆژێک لەسێبەری ئەو قوتابخانەدا وانەم نەخوێندووە و ئامادەش نیم بیخوێنم . بەلام بۆ راستی ئەوان سیاسەت دەکەن و ئەمجارەیان دەورانێکیان هێناوەتە دیی جودا لە مەدرەسەکانی تر ، بۆڕ دەدەن بەهەموو دۆڕاویەکانی تر ، گرنگ ئەوەیە بەردەوامن و خاک ڕزگار دەکەن و ماف دەسێنن و کوڕی خەڵکیش بە سیاسەتی هەڵەو بۆ بازرگانی ، نادەن بەکوشت ..

بۆ ئەوەی بەناو لەسیاسەتمەدارەکانی ڕۆژهەڵات بگەیت ، ئەم بوختان و تینەگەیشتنە ، کەلە سایتی خەباتی پارتیدا بلاوکراوەتەوە بیخوێنەوە …

PYD به ‌هاوكاریی ئه‌سه‌د كورده‌كانی سووریا سه‌ركوت ده‌كات

“پارتیی یه‌كێتیی دیموكرات PYD، به‌ هاوكاریی رژێمی سووریا ده‌ستی به‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستاندا گرتووه “، ئەمە لێدوانی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، عه‌بدوڵڵا موهته‌دییە و هاوكاتە لەگەڵ لێدوانی وەزیری كاروباری ئاشتبوونەوەی نیشتمانیی سووریا كە گوتبووی ، ڕژێمی بەشار ئەسەد لەوە ئاگادارە كە PYD دەستی بەسەر خاڵی سنووریی تل كۆچەردا گرتووە و ئاشكرایشی دەكات كە یەكڕیزییەكی باش لە نێوانیاندا هەیە .

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الجریده‌)ی كوێتی ، موهته‌دی ده‌ڵێ ‌به‌داخه‌وه PYD به‌ هاوكاریی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ كوردیه‌كاندا گرتووه ‌و نایه‌وێ كورد به‌شداری له‌ شۆڕشدا بكات ‌.

سكرتێری گشتییی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ده‌ڵێت ، ‌په‌یه‌ده‌ به ‌هاوكاریی رژێمی سووریا هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی كوردانی سووریا ده‌دات و له‌ شۆڕش دوریان ده‌خاته‌وه ‌، به‌ڵام له‌م هه‌وڵه‌یدا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌ ، چونكه‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای كوردی سووریا و زۆرینه‌ی كوردانی سووریا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هاوكاریی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بكه‌ن و دژی رژێمی ئه‌سه‌د تێبكۆشن‌ .

عه‌بدوڵڵا موهته‌دی گوتیشی “‌ئێمه‌ دژی ده‌ستتێوه‌ردانی ئێرانین له‌ دۆخی سووریا و داوایشی له‌ ئێران كرد به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانیدا بچێته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێ ‌.”

پێشتر وەزیری كاروباری ئاشتبوونەوەی نیشتمانیی سووریا ئاشكرای كرد كە ، ڕژێمی سووریا ئاگاداری دەستبەسەرداگرتنی دەروازەی تل كۆچەر(یەعروبییە) یە لەلایەن هێزەكانی ( یەپەگە) باڵی سەربازیی پارتیی دیموكراتی كوردی سەربە پەكەكە و هەر كاتێكیش پێویستیان بە هاوكاری بووبێت ، سوپای سووریا یارمەتییان دەدات .

ناوەندەكانی هەواڵی سووریا ئاشكرایان كرد ، پاش گێڕانەوەی دەروازەی تل كۆچەر و كەوتنە دەستی PYDـەوە ڕزگاركردنی لە دەست گرووپە چەكدارەكان، حكوومەتی سووریا نیازی وایە فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ دەروازەكە بگێڕێتەوە .

PNA

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت