Barzani-Ocelan

کونجـــرینی : شەڕی داهاتوی بارزانی و ئاپۆ . .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

بەشی چوارەم و کۆتایی /

سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ روسیا ، دەشێت بۆ ڤاڤۆریتنی سیاسی و سەربازیی بێت و نێچیرڤانیش لەیادی هەڵەبجەدا ، پیاهەڵدانەکەی بۆ ئێران ، دەروێشانە بوو . ورتە ورتی پەیوەندییەکانی نێوان مالیکی و بارزانی سەری دەرهێناوە . ئەمانە هەموویان ڕووداوی دوای دەرکەوتنی گفتوگۆکانی پەکەکەیە لەگەڵ تورکیا ..

پەکەکە ژیرانە دروشمی سەربەخۆیی بەرزکردەوە ، لەوێ قسەکردن لەسەر کورد بوون ، قسەکردنە لەسەر تەواوی مافەکان تا سنوری سەربەخۆیی .

ئاپۆ نە خاوەن خێزانەو ، نە ” نەوە ” ی هەیەو نەلەسەر دارایی و دەسەڵاتی دەستاودەست شەڕ دەکات ، بەڵکو شەڕ لەسەر فیکرو ئایدۆلۆژیا و ئایندە دەکات . ئەم خەسڵەتەی ئاپۆ لە بارزانیدا نامۆیە ، بۆیە لەنایرۆبیەوە جگە لەهەگبەیەک بیرۆکە ، دۆلارێکی لەگەڵ خۆیدا ، بۆ زیندان نەبرد .

لەئێستادا کورد لەنێوان دوو پیاهەڵدانی نێو دوو سەنگەری ئامادە باشیدایە بۆ جەنگێکی نوێ . پەکەکەو جەماوەرەکەی بە بەڕێز ئۆجەلان دەڵێن ” ڕابەری کورد ” .

کەناڵ و سەنتڕاڵە گرنگە سیاسی و مێدیاکانی پارتی و جەماوەرەکەی بەبەڕێز بارزانی دەڵێن ” سەرۆکی کوردستان ” . ئەم دوو بەڕێزە بەبێ ئەوەی لەهیج ناوەندێکی فەڕمیدا وەک سەرۆک و ڕابەری هەموو کورد ناسرابن . ئەم ململانیە حیزبییە ناجۆرە بەئەقڵێكی خوێناوی ، ئامادەن لە سێکۆندێکدا ببنە باروت و گڕ بەردەنە ماڵی کورد .

هەڵەی گەورەی پارتی ئاوڕدانەوەو باوەشگرتنەوەیە بۆ سونەی عێراق ، بۆ سەرانی بیرخوێناویی بەدۆزی کورد و ئەندازیارانی تەقیەنەوەکانی بەغداد و کەرکوک و ‌هەولێر و هتدد … ئەمەش هۆکارێکی گرنگە بۆدابەزینی ڕێژەی ‌هێز و کەمکردنەوەی دەسەڵاتی لەکوردستان و هەرێم دا .

دوەم / پارتی ، کار لەسەر بنیادنانی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و کۆتوبەندکردنی دارایی و ئازادیی دەکات . ئەم بیرتاوە ، بیرناو نییەو بەرپەرچی هەموو ماندوبون و خەباتی ڕەوای کوردە ، بەپارتیشەوە . بەرپەرچی دروشمە سەرەکیەکانە ، کەهۆکاری گەشەو بزوینەری هەستی خەڵکە لەسەردەمی شاخ ، وەک دیموکراسی و دەست و داوێن پاکی .

هێشتا من نەگەیشتبوومە بەشێکی ئەم بابەتە ، تەقەی نێوان پەکەکەو پارتیم لەدورەوە گوێ لێ بوو ، ئەم چەند دێرەی لای خوارەوە ، بەشێکە لە بەیاننامەکەی پەکەکەو وەڵامدانەوەکەی پارتیش هێندە توندە ، لەلایەن وتەبێژی فەرمی حکومەتەوە ، کەبۆنی شەڕی لێدێت و دەڵێت : پەکەکە ” با بچن بەلای کێشەکانی خۆیانەوە ، نەک قسە لەسەر ئێمە بکەن .

له‌به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ « مۆدێرنێته‌ی سه‌رمایه‌داری له‌باشووری کوردستاندا هه‌موو شتێکی له‌ناو به‌رژه‌وه‌ندیدا خنکاندووه‌‌و مادییه‌تگه‌رایی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م هه‌موو شتێکه‌وه‌… ئه‌و ناهاوسه‌نگی‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی له‌دابه‌شکردنی داهاته‌وه‌ په‌یدابووه ‌، تاده‌چێت که‌نده‌ڵان‌و جیاوازی نێوان چینه‌کان زیاتر ده‌کات».

له‌کاتێکدا هه‌ژاره‌کان هه‌ژار ده‌مێننه‌وه‌‌و هه‌ژارترده‌بن، توێژێکی که‌مینه‌ش به‌خێرایی ده‌وڵه‌مه‌ندده‌بن، جه‌ختیکردووه‌ته‌وه‌ «ده‌بێت باش بزانرێت سیسته‌مێکی وه‌ها نادادپه‌روه‌ر‌و دژه‌ دیموکراتیانه‌، ئارامی، ئاسووده‌یی، به‌خته‌وه‌ری، یه‌کسانی، ئازادی‌و دیموکراسی بۆ کۆمه‌ڵگا ناهێنێت» . لەئاوێنە نویز وەرگیراوە .

پارتی دور لەچاکسازیی سیاسی بێ گوێدانە ئەوەی بۆداهاتوو چی بکات باشە ، هیچ گۆرانکارییەکی لە بیرکردنەوەو ڕەفتاری دا ئەنجام نادات و سورە لەسەرئەوەی ” کردوویەتی ، بیکات ” .

پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی دوو کرۆکی بڕیادەری مانەوەی دەسەڵاتی حیزبە ، ئەو گیرفانە پڕەیە ، کەکڕیار دەتوانێت بەدڵی خۆی شومەکی پێ بکڕێت . زۆرجار پێگە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی حیزب ، موتوربە دەکرێن بەهێزی دەرەکی . پارتی هەمان حیزبە بەناو و دیزاینی شۆڕشی گوڵانەوە .

لەئێستادا ئەم هێزە سەرچاوەکانی گەشەو باڵادەستی و تواناکانی لەبەردەم قەیراندایە ، تەنها بەهۆی بیرکردنەوەو تموحەکانی ، شەڕ لەسەر پێگەی ڕابردوی دەکات . وەک هەموو ئەو دەسەڵاتانەی لەسەر لێواری مەرگن ، بەهۆی زوڵم و ئیستبدادەوە پەڕوپۆڵیان نەماوە ، بەڵام زمان لەگەورەیی و خاوەن هێزی خەیاڵی ڕابردوی خۆیان دەدەن و هێشتا خۆیان لەباڵاترین پێگەی نیشتمانی و سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبیننەوە .

نێگەتیڤەکانی ڕابردووی پارتی بۆ پەکەکە ، لەو دیو کاریگەری ترادسوێن بەسیاسەت نییە . شەڕی ڕابردووی ئەم دوو هێزە  بوو . دەشێت لە قۆناخێکدا هێور ببێتەوەو پشوویەک بدات . بەلام ئامانجی کۆتایی تۆڵە سەندنەوەیە .

کێشەکانی ناوماڵی کورد بەم پێکهاتە حیزبییە تەقلیدییە ، بەگشتی لەدیموکراسیدا یەکلانابێتەوە . قسەکردن لەسەر یاسا و دیموکراسی نامان گەیەنێتە تەبایی . دەتوانرێت قسەلەسەر هێورکردنەوەی ڕابردوو بکرێت ، بەلام پێگە سیاسییەکە بۆ دەسەڵات ، هەمیشە لەسەرپێیە بۆ نەوژەنکردنەوەی برینە کۆنەکان ..

پەکەکەو پارتی دوو هێزی شۆڕشگێری ناو گۆرەپانی توندو تیژین ، هەمان ئەقڵی شاخ زاڵە بەسەر هەموو کایە سیاسیەکانی ئەمڕۆیاندا . گۆڕانکاری توێژی سەرەوە دادی کەمکردنەوەی توندوتیژیەکانیان نادات ، بەڵکوو گۆڕانکاریی نەرمەیی لەمەدرەسەی بیروهۆشی حیزبییاندا ، بەپێی زەمەنێکی دورو درێژ ، خاویان دەکاتەوەو جێژ لە گفتوگۆی سیاسی دەبینین . مێژووی پەکەکە ، لەوشوینەدا بۆی کرابێت ، ڕاماڵین و کۆتایی هاتنی پچوکترین حیزب و گرووپەکانی باکورە . پارتی هەموو شتێکی کردووە بۆ گەیشتن بەئەمڕۆ .

سەرەتاو کۆتایی یەکلاکردنەوەی ململانییەکانی ئەم دوو هێزە ، بەلاخستنی لایەنێکیانە . ئەمانە هێزی توندوتیژین بەدیزاینی نەتەوەیی . ( کاتێک لایەنێک فەرمانێک دەربکات و لایەنەکەی تر جێبەجێی بکات ، لە نێو ئەم دوانەدا ، ئەرکێک جێبەجی دەکرێت . ئەرستۆ ، پەرتوکی سیاسەت ) .

قۆناغی سەروخوار لەتاوانبارکردندا ، لەهاوکێشە سیاسیە حیزبیەکانی ئەمڕۆی کوردا ، لەدوای ڕوخاندنی سەدام و ڕەوشی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، کۆتایی هاتووە . زەمەنی بەیاساکردن و چەسپاندنی هەڵەو توانەکانی سەرەوە لەسەر خوارەوەو پچوکردنەوەی لە چەند کەس و گروپێکدا ، پاشان پرسیارکردن لەوەی کێ تاوانبارو ئەنجامدەری شەرەکەیە ، قسەیەکی سواوە .

ئێمە بینیمان یەکێتی و پارتی لەدوای20 ساڵ شەڕی برا کوژی ، ساڵی 2002 لەبەردەم پەڕلەمانی کوردستان ” بارزانی ” بەڕستەیەک بێتاوانی خۆی و بەڕێز تاڵەبانی بەیانکرد . ئەگەر خوێندنەوە بۆ قسەکەی بارزانی بکرێت ، لەسەرەتای شەڕەکەدا بێ ئاگا بوون ، بۆ ئەمەیان ڕاستە . بەڵام کاتێک ئەوان بوونە داینەمۆی بەردەوامی شەڕەکە ، لێرەدا پاکانەکەی ” بارزانی ” ناڕاستە . لەوەش بەڵگەتر ، ئەگەر هیچ بەڵگەو دۆکۆمینتێک لەبەردەستدا نەبێت ، کەکامیان بڕیاریان لەسەر هەڵگیرساندنی شەڕەکە داوە ، بەم شێوەیە ” بارزانی ” ڕاست دەکات . بەڵام کاتێک کۆتایی و دامرکاندنەوەی شەڕەکە بەدەست ئەوان بوو ، کەواتە هەڵگیرساندنی شەڕەکەش هەرئەوان بوون .

لەتورکیای دوای عوسمانییەوە ، کورد لەبەردەم نەمان و لەناوچوندا بوو . گۆڕانکاری سیاسی و ماف سەندن ، جودا لەبەشەکانی تر تەنها کورد بوون بوو .

بەدانپیانانی کورد وەک نەتەوەیەک ، بەحوکمی هاوکێشە سیاسی و جوگرافیەکەی تورکیا ، مافی فیدرالی لەخۆ دەگرێت .

سەرەتای دەستپێکی شەڕەکەی نێوان ئەم دوو هێزە .

سوریا یەکلایی کەرەوەی کۆمەڵێک ژمێریاری ناوچەکەیە . کەوتنی ئەسەد قۆناخێکی ترسناک بۆ شیعەو ئیسرائیل و خودی سونەش . هەرئەوەش دورکەوتنەوەی ڕوخاندنی ” ئەسەد ” بۆتە شتێکی گریمانە بەم زوانە .

کورد لەوبەشەدا گەیشتۆتە قۆناخێکی باش . پەکەکە باڵادەستی سیاسی وئیداریەتی . گفتوگۆی نێوان تورکیا و پەکەکە ، بەشێکی بەهۆی حەشوەی باڵادەستی ئەم هێزەوەیە لەوبەشەی سوریایە . کەوتنی ئەسەد ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل دەخاتە خەتەرەوە . بیری ئیسلامی سیاسی لەناو وڵاتانی ناوچەکە تەشەنەی کردووە هاوشێوەیەک لە کۆک بوون و هاوسۆزی بۆ یەکتریان هەیە ، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسلامە سیاسیەکانی سوریا لەبەرامبەر ئیسرائیل ، خامۆشییەکەی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە کۆتایی دێت . پەکەک بەحکومی ئەوەی لەوپێش کۆکبونێک لەنێوان خۆیان و ئەسەددا هەبوو ، ژیرانە توانی ئەو هەلە بقۆزیتەوەو لەڕێکەوتنێکی نهێنیدا ، باڵا دەستی خۆی بەسەر شارو شارۆجکەکانی کوردستانی ڕۆژئاوادا بکێشێت .

کورد لەسوریادا هەمان دەور دەبینێت ، کە لەبەشی عێراقی دوای سەدامدا بینیویەتی ، ئەزمونی ڕاگرتنی بڵانسی هێز لە عێراقدا لەلایەن هاوپەیمانانەوە لەوە دەچێت لە ئێستادا لەسوریای دوای ئەسەد خۆی بۆئامادە بکەن . پشت بەستن بەپەکەکە لەداهاتوودا بۆ یەکلایکردنەوەی هاوکێشە سیاسەیەکەی سوریا بەبێ پارتی ، ئەقڵی پارتی تەحەموولی ناکات و بەدوای بیرۆکەی شەڕێکی نوێی و پیلانێکی نوێدا دەگەڕێت ، چونکە پارتی هەمان بیرکردنەوەی هەیە لەبەرامبەر بەپەکەکە ، کە لەگەڵ هێزەکانی تردا هەیبووە . هیج کاتێک پارتی پەسەندی هێزێکی تری نەکردووە لەهەر شوێنێکی کوردستاندا لەو باڵادەست تر بێت ، هەموو کایە سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەییەکانی خستۆتە خزمەتی یەک خاڵەوە ، ئەویش باڵادەستی پارتییە بەسەر هێزەکانی تردا.

  • پێشی پاسدار کەوت تا زاڵ بێت بەسەر هێزەکانی ڕۆژهەڵاتدا ..
  • پێشی تورکیا کەوت و پەیمانی ستراتیژی لەگەڵ مۆرکرد ، تا دەمکوتی باڵادەستی پەکەکە بکات .
  • 31 ئابی خوڵقاند ، تا باڵادەست بێت بەسەر یەکیتی دا ، هەموو کایە ناپاکییەکانی ئەنجامدا تا باڵادەستی خۆی ببینێت بەسەر ئەوانی تردا.

لەدوای گۆرانکارییەکانی ناوچەکە ، کێشەی کورد لە تەوەری بەزەییەوە ، گواستراوەتەوە بۆ زەڕورەتی سیاسی و ، بۆ پێداویستی بەرژەوەندییە سەنتراڵەکان ، لەدوای ڕوخانی سەدامەوە بیرۆکەی دەوڵەتی کوردی بەپێوانە گەورەکەی ، چەند جارێک بۆتە قسەو باسی ناوەندە بڕیار بەدەسەتەکانی جیهان . ئێستا پەکەکە وەک هێز لە کوردستاندا ، هیزی یەکەمەو ” ئاپۆ ” ش خاوەن دەنگێکی باڵایە ، کە هیچ سەرکردەیەکی کوردی هێندەی ئەو دەنگی لەشەقامەکەدا نییە .

گەڕانەوەی ئاپۆ ” بۆ مەیدانە سیاسییەکە ، وەلانانی خەونی بارزانییە ، پچوکبوونەوەو هەڵوەشاندنەوەی پیلانە30 ساڵەکەیەتی . بۆیە هەر لەسەرەتای دەستپێکی گفتوگۆی نێوان ” پەکەکە و تورکیا ” پارتی بەساردییەوە پێشوازی لەو هەنگاوە مێژویەکە کرد . هەرئەوەش بوو ، بارزانی ئامادە نەبوو پێشوازی لەو پەرلەمانتارانەی ، کە هەڵگری نامەکەی ” ئاپۆ ” بوون بۆ قەندیل بکات .

گفتوگۆکانی پەکەکەو تورکیا وەرچەرخانێکی نوێی بۆ سیاسەتی پارتی هێنایە ئاراوەو بێ ئومێدی و ڕوو وەرگێرانی ستراتیژیەتە تەقلیدییەکەی بەرامبەر پارتی خوڵقاند . هەرئەمەش دەشێت گومانمان هەبێت لە سەردانەکەی بارزانی بۆ ڕوسیا ، بۆئەوە چووبێت دەروازەیەکی نوێ لەگەڵ ڕووسیادا بکاتەوەو وەک ڤاڤۆریتێکی سیاسی و سەربازیی بۆداهاتوو خوێندنەوەی بۆ بکرێت . لەپێش سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ ڕوسیا ، نێچیرڤان بارزانی ” ش سەردانی ئێرانی کردو هاوکات لە یادی هەڵەبجەدا وەسف و پیاهەڵدانێکی زۆری بۆ ئێران وت ، کەلەدوای راپەڕینەوە بەوشێوەیە لەهیج وتارێکی ئەودا بوونی نەبووە .

هەر لەئێستاوە جەنگێکی دەرونی و بۆ جەنگێکی خۆێناوی بەرۆکی کورد دەگرێت ، بەلام ئەمجارەیان کورت کێش و کەمزیانە .

4,161 جار بینــراوە  لەڕەهێڵۆست .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت