کوێستان نەجمەدین: ئایا بەهەشت لە ژێر پێی دایکانە؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بڕوانە پەڕتووکی مافەکانی ئافرەت لەئیسلامدا،ئایا مافەکانی ئافرەت مافی کۆنەپەرستن یاخوود هاوچەرخن؟ ئەگەر تەماشای ئیسلام بکەیت و بە وردی لە کرۆک و ناوەڕۆکی تێبگەی دەبینی کە ئیسلام بە چەندان سەدە لەمەوبەر مافی بە ئافرەت نەک هەر ڕەوا بینیوە بگرە دەیان پلەی بەرزی پێ بەخشیوە،وەک بەهەشت لە ژێر پێدابوون،ئەمە ئیمانداران و باوەڕپیکراوانی ئیسلامگەرا و تەنانەت چەمکی دەقەکانی قورئانیش بەم شێوازە شیکردنەوەی بۆدەکات و ئیماندارانی ئیسلام لێدوانی لەسەر دەدەن.!ئەگەرچی ڕەخنە لەئاین و تێگەیشتن بۆ چەمکی دەقەکانی قورئان هێڵی سورن، بە پێچەوانەوە مرۆڤ دەبێت مافی خۆی دیاری بکات و تەنانەت مرۆڤ لەسەر بیر و ڕای جیاواز لەدایک دەبێت و پێگەی خۆی لە نێوکۆمەڵگەدا دیاری دەکات و مافی ئازادی بە خۆی ڕەوادەبینێت و ئازادە لەوەی ڕەخنەی بۆ هەر شتێک هەبێت کە گومانی لێ بێت.!
پیاچونەوە و تێگەیشتن بۆدەقەکانی قورئان،جۆرێک لە دوبارەکردنەوە و لاسایی کردنەوەیەکی تیا بەدی دەکرێت و تەواوکەری ئاینیەکانی ترن،ئەگەرچی هەر ئاینە و دەستور و یاسایەکی تایبەتی خۆی هەیەو بوەتە پەیڕەوێکی نەگۆڕ و سەپێندراوە بەسەر خەڵکدا،لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازی ڕەگەزەکانی تیابەدی دەکرێت و بەتایبەت ڕەگەزی مێینە، کە زۆری لەسەر وتراوە لە بچووکترین جیاوازییەوە تادەگاتە گەورەترینیان کە وەک دیاردەیەکی زەق لەنێو کۆمەڵگەی ئیسلامیدا ڕەوچاو دەکرێن و لە زۆر وڵاتانی ئیسلامیدا تەنانەت لەسەر بچوکترین هەڵەی ڕەگەزی مێینەی تیا بەردباران دەکرێت و بەدیوەکەی تریدا هەڵسەنگاندنێکی تر لە دەقەکانی قورئاندا بۆ ئافرەتان دەکرێت، ئەویش بەهەشتی لەژێر پێی ئافرەت داناوە و لەگەڵ ئەوەشدا لە هەمان بەهەشتدا، ئافرەتان خەڵات دەکرێن و گرەوی لەسەر ئارەزوی پیاوانی ئیماندارانی ئیسلامی لەسەر دەکرێت و پتر لە حەفتا ئافرەتی حۆرییان پێ دەبەخشێردرێت، ئەمە مەزاری ئەو حەقیقەتە مردوەیە لەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێک ئیمانداران و باوەڕدارانی ئاین و ئیسلامیەکان پێیان وایە ئەو حەقیقەتە زیندووە،کە مافی ئافرەت بوون لە دنیای واقیعی ئیسلام و کلتوری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا زیندووە.!ئافرەت نیوەی کۆمەڵگەیە!کاتێکیش باس لە بیر و ڕاو ئازادییەکانی ئافرەت دەکرێت،بەم شێوازە پێناسەی بۆ دەکرێت، ئافرەت نیوەی کۆمەڵگەیە بەڵام بە پێچەوانەوە لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتدا بە تایبەت کۆمەڵگەی کورد و کۆمەڵگەی جیهانی ئیسلامی، کلتورێکی پیاو سالاری و باوک سالارییە و ئافرەتان بە گشتی لاواز دەبینرێت و بەتایبەت لە بارودۆخی ئێستای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا تاوان بێ ئەندازە بەرامبەر بەئافرەتان دەکرێت و تەنانەت بەمەبەستی ژیانی هاوسەرگیری فرەژنی وەک کلتور و جۆرێک لە لاساییکردنەوە و زۆربەی پیاوانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات،تام و چێژی لێ دەبینن و بچوکترین تەمەنی منداڵی ژیانی هاوسەرگیرییان پێ دەکرێت و وەک کاڵایەک کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێت، لە وڵاتانی ڕۆژئاوانێوەی کۆمەڵگە ژنان بەڕێوەی دەبەن و زۆر ترین سەرکەوتن بە خۆوە دەبینن و بەڵام لە کۆمەڵگەی جیهانی ئیسلامی ، تابێت مافی ئازادی ژنان و کەمتر دەبینرێن و زۆرترین مافیان لێ زەوت دەکرێت.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت