گرتەڤیدیۆ: بزانە چۆن فەرهاد پیرباڵ وازیی لە پارتی هێنا؟.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک مەلا عەلی کەڵک، کە ناسراوە بە مەلا عەلی جن، جن لە بەدەنی فەرهاد پیرباڵ دەردێنێت. لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا بەپێی لێزانی و کردە یۆگاییەکەی مەلا عەلی، جن لەبەدەنی فەرهاد پیرباڵ دەردێنێت و پاشان بەیەکەوە لەگەڵ مەلا عەلی شاهتمان دێنن و، دواتر بەیەکەوە سوجدە دەبن و وەک ڕکاتێک نوێژکردن، نوێژ دەکەن.

فەرهاد پیرباڵ هەم دکتۆر و هەم کەسێکی چاوکراوە بە جیهانە پانوپۆڕەکەی ئەوروپای سەردەم، پاشەکشەدەکات و لەبەردەم کەسێکی خرۆفاتدا ڕادەوەستێت، و بەهەژمار جنی لەبەدەن دەردەکات و ڕکاتێک نوێژ دەکات. قسەکردن لەسەر جن، جگە لەوەی لەجیهانی زانستدا شتێک نییە بەناوی جنەوە، دەشکرێت لە ناوەڕۆکی دینەکانیشدا نامۆ بن. ئەم کردە فێلاوییە جگە لەکۆمەڵگا دواکەوتووەکانی، کە کەڕووی نەزانین و بێئاگاییان هەڵهێناوە، بوونی نییە و ناگونجێت.

فەرهاد پیرباڵ لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی قەڕنی ڕابردوو بە تەواوی وەک کەسێکی ڕۆشنبیر لە هەولێردا دەرکەوت، خەڵکێکی زۆر هیوایەکی باشیان لەسەر هەڵچنی بوو. زۆر کەس فەرهاد پیرباڵیان بە فریادڕەسی بیری دواکەوتن و خرۆفاتی قەتماخە بە مێشک و بیری گەنجانی هەولێریان دەزانی. بەڵام فەرهاد پیرباڵ بەهۆی زەمەنەکەوە گلا لە پارتی بوون و وەک دەروێشێکی بنەماڵەی بەرزانی لەسەر مێدیا بیستراو و بینراوەکان دەبینرا. زۆرجار هێندە دەرویشیەکەی بۆ ماڵباتی بارزانی خەستکردبۆوە، کە کەسی پێشکەشکار پرسیاری لەسەر شتێکی دوور لەسیاسەتی لێبکردایەوە ئەیهێناوە سەر ڕتمی سیاسی و دواتر نیوەی قسەکانی وەک وەسف بەسەر بنەماڵەی بەرزانیدا دەکرد.

هەموو خرافاتی فەرهاد پیرباڵ لە کاتی گلاندنیەوە بەپارتی، سەریدەرهێنا. لەو سەردەمانەوە وەک کەسێکی سەرنجڕاکێش، و بە قەولە کوردییەکە ناتەواو دەهاتە بەرچاو، تەنانەت لە کەسە پێشڕەویەکانی ناو پارتیشدا، وەک بەزییەک دەیان ڕوانییە فەرهاد پیرباڵ. کەواتە بەقەولی مەلا عەلی جنەکانی فەرهاد پیرباڵ، گیرۆدە بوونە بە پارتی بوون و، دەرپەڕاندنی دوور کەوتنەوەیە لەجیهانە حیزبییەکە، کە بەم  ڕۆی گەیاند.

ئەمەی خوارەوە گرتە ڤیدۆکەیە، کە لەمراسیمێکدا مەلا عەلی و فەرهاد پیرباڵ نمایشی دەکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت