Kem-Endam

گرتە ڤیدیۆیەک لەسەر ژیانی مرۆڤێک ، کە هەردوو قاچی لەگەڵ دەستێکی نییەو ، کڕێکاریی دەکات و خاوەنی بەهرەشە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەوێوە هەست بەژیان دەکات ، کە لەچوار کۆڵەکەی ڕاگری جەستەیدا تەنها کۆڵەکەیەکی هەیەو ، باوەڕی بە بەردەوامی  ژیان هەیە . تێدەڕوانێت دەبێت سەربکەوێت بەسەر هەموو کۆسپەکاندا . ئەو وەک مرۆڤێکی تەواو لەماڵ و لەسەرکار هەوڵ دەدات ، لەماڵ وەک هەر باوکێکی بەتوانا مداڵەکە و هاوسەرەکەی هەست بەکەموکوڕی نەکەن و نەبنە کەسێکی بەزەیی و ئەویش نەبێت بەبار بەسەریانەوە . باوەڕ بوون بەخۆ لای ئەو ، کردەی بازومەچەکی لەسنور بەدەر بۆتە کۆشش و هەوڵ تا گیرۆدەی دەست پانکردنەوەو پاانەوە نەبێت بۆ پاروویەک نان . کارکردن و پەیداکردنی بژێوی ژیان بەو هەموو کەمو کوڕییەکی جەستەیەوە لای ئەو هیوایە بەداهاتو ، نەک بەخۆی بەڵکوو بۆ منداڵەکەی و وەک خوێندگایەک  لەهەر چرکەساتی ژیانیدا کارەکتەری هەمان شانۆیەو ، تەنها بینەرەکەی منداڵەکەیەتی و ئەویش وەک قوتابی تێی بڕوانێت . چۆن و بەچ شێوەیەک هەوڵدان بۆژیان و بەردەوامی تەنها مردنە جەنتەڵمانی گلاندنی مرۆڤ . تێروان لەو مرۆڤە ، هێندە شۆکت دەکات ، کاتێک دەبینیت مرۆڤێکی تەواو و کامڵ زۆرن ، لەگۆشەی بیرنەکردنەوەو تێنەگەیشتندا جۆشداماون لەچاوەڕوانی جوڵاندنی هەست و سۆزی بەرامبەردان . 

هەموو وشەو شێکاری ژیانی ئەو مرۆڤە بەرزە ، بۆ ئێوە جێدێڵم و ببینن ئەوە مرۆڤە خودی خۆی بڕیار دەدات دەبێت هەبێت و ببێت و خودی خۆی بسەپێنێت و کەمێتی ئەندامەکانی بەبیرکردنەوەو بەباوەڕبوون بەخۆ پڕ بکاتەوە . 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت