گرتە ڤیدیۆ : وتیان داعش لەژێرەوە لەگەڵ پارتی یە ، بەلام بەمجۆرە نا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گوێبگرن مەلایەکی مزگەوتێکی شاری هەلێر ، کە دەنگی بڵندگۆکەی دەگاتە سەریڕەش و ماڵی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکایەتی پەڕلەمان ، بەئاشکرا دەڵێت : شەڕی کوفرو ئیسلام لەبەردەمی ماڵەکانماندایە ، کفرە هەروا سەیر بکەین و یارمەتی برا موسڵمانەکانمان نەدەین .. بەڕاشکاوانە بەرگری لە داعش دەکات و ئەوانەی دژی داعش شەهید دەکرێن و بەرگری لەشەرەفی خەڵکی کوردستان و ئەو مەلایە دەکەن ، بە کافر و ، هێزی دزو جەردەو پیاوکوژی وەک داعش بە دیندارو خواناس لەقەڵەم دەدات . 
کێشەکە لەوەدانییە ، بەڵکو بەبەردەمی ئەم حکومەتە زەبەلاحە بێ موبالاتەی کوردستانەوەیە ، هانی گەنجانی کورد دەدات بڕۆن بۆ بەرەکانی جەنگ ، دژی گەلەکەی خۆیان بجەنگ و پاشان هەراجی کج و دایکی هەمووان بکەن . هەروەها ، وتمان حکومەت بێ ئاگا بوو لەوتاری ئەم مەلایە ، خۆ ئێستا دیارەو بابزانین ڕاپێجی زیندانی دەکەن ، ئەگەر خۆیان هاوڕاو هاوبیری ئەم مەلایە نەبن ..  بۆخۆتان گوێ لەم گرتە ڤیدیۆیە بگرن . 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت