گۆرانی بێژێکی گەنجی کوردستان لە بەردەم هەڕەشەی تیرۆری ئیسلامیدا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جەبار سەلیم

هەمو کۆمەڵگایەک بەدەر لە یاساکان وەک نوسراو  ، کۆمەڵێک پێوەری کلتوری هەیە کە زۆر کات دەبێتە ڕێگر لەبەردەم گەشەسەندنی کۆمەڵگا ، یان زۆر کات ئەوانەی هەڵگری بیری کۆنن ئەم پێوەرە کلتوریانە بەکار دەهێنێت بۆ کوشتنی بەرامبەرەکەی ، هەر ئەمەشە وا دەکات کە ئەوانەی دەیانەوێت کاری هونەری بکەن دەکەونە بەر شاڵاوی ئەم جۆرە ئەقڵەوە .

لێرەوە گۆرانی بێژی گەنج ( ش ، ح ) کە وەک گەنجێک دەردەکەوێت دەیەوێت کاری هونەری و گۆرانی بڵێ ، هەر لەم نێوندەدا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچێک ( س ، ح ، ش )  دەبەستێت کە ئەویش مۆسیقا ژەنە  ، ئیتر ئەم دو عاشەقە کە هەردوکیان کاری هونەری دەکەن پەیوەندیەکنیان گەورە دەبێت و دوای تێکەڵ بونی تەواو ، دەردەکەوێت کە خاڵێ کچەکە ( ج ، ط ، ع ) دژایەتی کاری خوشکەزاکەی دەکات و سەر بە ڕەوتێکی ئیسلامی دەبێت تا کار دەگاتە ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکات ، دوای ئەوەی بە هەر حاڵ بێت پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن بە پشتیوانی باوکی کچەکە ، خاڵی کچەکە لە ڕێی گوشاری خوشکەکەیەوە ، دەیەوێت کار بکاتە سەر هەردوکیان بەوەی ئەمە کوفرە و نابێت بهێڵێت کەسی خزمی خۆی ئەم کارانە بکەن و هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکات ، هەر بۆیە ژیانی ئەم دو گەنجە دەکەوێتە بەر مەترسییەوە ، بە ناچاری هەڵدێن ، ئەمەش کاری ژێر بەژێری ئەو بزوتنەوە ئیسلامیانەیە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خێزانیەوە بیری خۆیان بسەپێنن و نەهێڵن گەنجەکانمان خەو بە ئازادی بیر و کرداریانەوە ببینن ، لە سایەی دۆخی گەشەسەندنی ئیسلامیەکان خەونی پێشکەوتنی کۆمەڵگا و تاکەکان لەبەردەم هەڕشەی گەورەدان ، دەسەڵاتی کوردیش توانای لاوازە لەبەردەم گەشە و هەڕەشەی ئەم بیرە ئیسلامیەدا .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە و ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت