Zankoi-Koye

ھاوڕێ چۆمانی : خوێندکاری زانکۆی چی ھەیە لەدەستی بدا ؟!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو رستەیە  ھی بیرمەند کارل مارکسە , نووسین و فکری مارکس و ھاوتاکانی ئەو دینەمۆی ھەلگیرسانی شۆرشی خوێندکارانی ئەوروپی بووە ، دواجاریش شۆرشە خوێندکاریەکان گۆرانێکی سەرتاسەری بەرووحی کۆمەڵگا ئەھێنن و بارگاویی ئەکەن بەھست و ھزری شۆرشەکەیان . شۆرش ئەکرێت ھەم مایەی بەختەوەری و خێروخۆشی بێ و ، ھەمیش ئەکرێت ببێتە مایەی نەگبەتی و ئاشووب ئەوە لەسەر چالاکی پەیامی شۆرشگێران و رێبەرانی شۆرش ئەوەستێ ، زۆرینەی ھەر شۆرشەکان لەلایەن ناوەندە خوێندنگایەکان لەناویشیاندا خوێندکارانی زانکۆ پەل ئەھاوێژێ و لەوێوە ئەتەقێتەوەو روونتر بلێین خوێندکاران ئەو توێژەن کە بیرمەندێک رێک باسیان ئەکات کە ئەوان فیداین و سووتەمەنی شۆرشەکانن .

مارکس بە ووتنی ئەو رستەیەی مانشێتەکە بەشێوەیەکی ئاشکرا بەخوێندکاری زانکۆ ئەلێ : خاوەن ھیچ نیت تا لە ژێر سێبەری ئەو سیستەمە سیاسیە ھەناسەبدەی ، کەواتە مادام ھیچت نیە ھەول بدە بگەرێ بۆئەوەی ببیتە خاوەن پێداویستیەک رەنگە بەناراستەوخۆ مەبەستی بەرپاکردنی شۆرش بێت لەلایەن ئەو توێژەوە بەڵام دواجار  یەکێک لە رێگاکانی بەدەست ھێنانی دەستکەوت ، بریتی ئەبێت لەھەلگیرسانی شۆرش دژ بە سیستەمێکی ملھۆر و ستەمکار . توێژی خوێندکارانی زانکۆ زیاتر لە چین و توێژەکانی تری کۆمەڵ ھەست بە نالەباری و خەراپی  بارەدۆخی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوری کۆمەڵگایەکەیان ئەکەن ھەربۆیە بریاری دەسپێک و کۆتایی شۆرش بە شێوەیەکی گشتگیر لەدەستی رێبەرانی ئەو توێژەیە .

ئەگەر ئەمرۆ سەیری زانکۆکانی کوردستان بکەین بەوەی ئومێدبەخش بن لە ھەڵگیرسانی شۆرش و راپەرینێک جائەو شۆرش و راپەرینە سپی بێت چ جای ئەوە ئەوەی ناوەزەنەد ئەکرێ بە شۆرشی سوور ئەوە نیشانەیەکی خۆشحالی نابینین و ئاماژەدار نین بەوەی بتوانن پێشرەوەی گۆرانگاریەکان بن ، بۆئەمەش ھۆکار گەلێک زۆرن ئەکرێت بەکورتی ئاماژە بە چەند خالێک بکەین، ھۆکاری ھەردیار نەبوونی ئینتیمایە لای خوێندکارانی زانکۆ بەوەی ببنە سەری رمی چالاکیە شارستانیەکان بە رادەیەک نەک ئارەزووی ئامادەگیان نیە بەلکو بەکردنەوەی ئەو بابەتە قەلس و نیگەرانن بۆ ئەمەش بەرچاوترین ھۆکار خۆی بە ئەوە دەبینێتەوە خوێندکار لە بۆشیایەکی دەروونی و جەستیدایە کەئەوێت لە زانکۆ تێربکرێت روونتر بلێین کامڵ نەبوونە . خالێکی تر  ، ترس لە سیاسەت ھەستێکی دێوەزمانە لای خوێندکار ھەم مامۆستای زانکۆش دروست کردووە بەشێوەیەک خوێندکار سەیری مامۆستاکەی ئەکات بە ترسەوە ممارەسەی مافە سیاسیەکانی ئەکات .

لێرە بەدوا  کردنەوەی ھەر بابەتێک پەیوەست دەبێت بە سیاسەت و لەسیاسەتەوە بۆ گۆرینی رژێم لە کەئابە زیاتر ورە و ووزەی دا ئەبەزێنێت . ناشکرێت باسی دیارترین رەگەزی سیستەمی سیاسی نەکەین ، کەخۆی لە حیزبدا ئەبینێتەوەو نەیانتوانیەوە کار لە سەر توێژی گەنج و خوێندکارانی زانکۆ بکەن ، کە بتوانن ئەو پەیامەی مارکسیان پێ بگەینن ، کەئایا شتێکتان ھەیە لێی بترسن و بیدۆرنن ، کە ھەتانە داوای زیاتر بکەن ! وەئەگەر نیتانە دەستە وەستانتان گوزارشتە لەکۆیلایەتیتان بۆ رژێمێکی داپلۆسێنەر و قۆرخکار .

ئێستا ئەوەی لە زانکۆ کوردیەکان ئەگوزەرێت پرۆسەی بەگەوجاندن و گەمژاندن لەوپەری باڵا دەستیدایە و ئەمەش خواستی چەند پارتێکی کوردیە بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا رەوشی زانکۆ بەو شێوەیە ئەمێنتەوەو خوێندکار جورئەتی نەبێت کۆمەڵگاکەی ئاراستە بکات ؟ رەنگە جیلی خوێندکارانی پاش قۆناغی ٢٠٠٣ جیاوازتر لە جیلی پێش راپەرینی بەھاری ١٩٩١ و دوای راپەرین تاوەکو پرۆسەی ئازادی عێراق بتوانن رۆلی زانکۆ وەکو خۆی بخەنە روو ، ئەوەش روون و ئاشکرایە چونکە دونیابینینی ئەو جیلە تەواو جیاوازترە لەوانی پێشووتر و ھەل و مەرجەکانی کوردستان جۆرێکی تر لەوەی پێش راپەرین . ئەکرێت ئەو رستەیەی مارکس بۆ خوێندکارانی کورد یاخود ھەر خوێندکارێکی تری دونیا وەچەرخانێکی مەزن و مێژووی بێت لە ژیانیان بەوەی لەخۆیان ببپرسن خاوەن چین وەشایەنی چین و لەچ حالێک دەژین وە چ حالێک شایەنیانە وەئەوانەی لێپسراویانن شایستەن  ، ئەگەر شایەستەنین کاتی ئەوەنیە لەو کورسیە مالئاواییان پێ بکرێت بەزمانی گوڵ ، وەئەگەر گوڵیش بێ سوود نەبوو ناچار زمانی گوللە کۆتا ھەڵبژاردەیە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت