ھاوڕێ چۆمانی : ستەم کاری یاساکان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

  

پێش زیاتر لەچەند سەدەیەک بیرمەندی گەوەری ئەوروپی ڤۆلتێر ووتویەتی خەراپترین جۆری ستەمکاری ئەو ستەم کارییە کە بەھۆی یاسا وە ممارەسەدەکرێت ، لەواقیعی حالدا ستەم کاری ھەر ستەمە جا بەھەر وەسیلەیەک و ئامرازێک سەرھەل بدات واتە ئامراز و دیاریکردنی ناسنامەی ستەم کار و شوێن و کات گرینگ نیە ئەوەی خالی سەرەکیە ئەوەیە رێگەندانە بە مافە سروشتی و یاسایەکانی تاکەکان و سودمەند نەبەونە بە داھات و سامانی گشتی و لەناوبردنی دەنگە ئازادیخوازەکانی نیشتیمانە .

وەک چۆن ئاین ئەگەر نەتوانرا تێگەیشتنێکی ھەمەلایانە و ریالیزمیانە و پێشکەوتنخوازانەی پێ ببەخشرێت ئەوا لەجیاتی ئەوەی مانای بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بێنێت و بەدبەختی و تەنگ و چەلەمە شوێنی دەگرێتەوە،بەھەمان شێوەش گەر یاسایەک نەتوانرا ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئارامی ئەمە ئەو یاسایە زیاتر لە خواستێکی ستەمکاری و دکتاتۆرانە نزیک ئەبێتەوە و گشتی پایەکانی دەولەتداری بۆ خزمەتی تاکە کەس و حزب و دارودەستەکانی رابەری وڵات دەبێت و زۆرینەی خەلکیش لەبەر ھەژاری و کەمدەرامەتی و بێ بەشکردنیان لە مافە گشتی و سەرەتایەکان لە دەوری ئەو بازنەیە دەخولێنەوە .

ناکرێت ئەوە دەست نیشان نەکەین ھۆکاری سەرەکی بۆ بەستەمکردنی یاساکان لایەنی ھۆشیاری ھاووڵاتیان رۆلێکی سەرەکی ھەیە لەدەرکەوتنی یاسا ستەمکاریەکان و بێدەنگیان لەبەردەم ھەوڵە تاکرەوانیەکەی حاکمی ووڵات چونکە ھەمیشە بێدەنگ بوون ھەنگاوێک حاکمەکان نزیک دەکاتەوە لەکورسی ستەمکاری و دەرکردنی یاسا ستەمکاریەکان 

گشت پەیامە ئاسمانی و بەرنامە دەستکردەکان جەخت لە قەدەغەکردن و حەرام کردنی ستەم و ستەکاری ئەکەن و سزایەکی توند بۆ دیاری کراوە و ەھانی مرۆڤایەتیش ئەدەن لەسەر دوکەوتنەوە لە ستەم و درێژکردنی دەستی ھاوکاری و خۆشەویستی و برایەتی لەنێون کۆی پێکھاتەکانی کۆمەڵ .

ماوەتەوە بلێین وتەکەی تۆماس جیفرسۆن دروستە و لە شوێنی خۆیەتی کە وتویەتی ” کاتێک یاسایەکان دەبنە ستەمکاری ئەوا یاخی بوون ئەرکە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت