ھاوڕێ چۆمانی : سەربەخۆیی وەک یەکێک لەئەگەرەکانی بارزانی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەک بارزانی لەکاتی رووفاتی ئەنفالی بارزانیەکانی کورد بە دەستەڵاتدارنی ناوەندی راگەیاند ، ھەلوەستەیەکمان ئەبێت چاوەروانکراوە و بیریشی لێ ناکەنەوە ، تائێرە قسەیەکی حیسابی نیە کەبتوانرێت ئیرادەی بارزانی بەروونی و ئاشکرایی دەربخات ، بەڵام راستیەکی حاشا ھەڵنەگریش لەشەقامی کوردیەوە بوونی ھەیە بەوەی بارزانی ئەگەر ھاتوو حکومەتی ناوەندی عێراق چۆک دانەنێت بۆ ھەرێم و گرفتەکانی چارەسەر نەکات ئەوا ئێمە پەنا بۆ دیباجەی دەستوری ھەمیشەیی عێراق٢٠٠٥ ئەبین و جاری سەربەخۆی ھەرێم ئەدەین .
بارزانی ئەوە جاری یەکەمی نیە باس و خواسی دەوڵەت دێنێتە کایەوە و وەک کارتێکی قەبە پیشانی ناوەند و ئەمریکا و ئەوروپا و دراوسێکانی عێراقی ئەدا ، باوریشم نیە کۆتا جاری بێت بەڵکو ئەو کارتە وەک کارتەڤیتۆیی لای خۆی ئەھێلێتەوە بەرژەوەندیەکانی پێ ئەپارێزێت بۆ ئەمەش فەترەیەکی زەمەنی ھەیە کە ھاونیشتیمانیانی کورد بریاری بۆئەدەن .
بەدەیان جار ئەوە دووبارە کراوەتەوە دەوڵەت بەشاباش و ھەڵپەرکێ و لەچاوتروکانێک نایەتە بوون بەڵکو پێویستی بە زەمینە خۆشکردن و فەلسەفە و بونیادەکانی بنەماکانی دەوڵەت و ئابوری و تەنانەت ھەڵومەرجی نێودەوڵەتیش ھەیە بۆئەمەش رێک پێچەوانەی ئەوە لە واقیعی ژیانی سیاسی ھەرێمی کوردستان ئەگوزەرێت ، ھەر لەسەرەتای تەقاندی یەکەم فیشەک لەلایەن بزافی رزگاریخوازی کوردیە تا دوای راپەرینی ١٩٩١ و پاشان تا دوای ئازادکردنی عێراق و لەوێشەوە تا ھەنووکە خواستێکی راستەقینە و کاریگەر و لەلایەن سەرکردایەتی حیزبە کوردیەکانەوە گەڵالە نەبووە سەبارەت بە سەربەخۆیی باشوری کوردستان بەڵکو مەرام و مەبەستی خۆیان بەڵاوە گرینگتر بووە لەوەی بتوانن دەوڵەت بکەنە دوا دروشمیان بەمەش جگەلەوەی بوونەتە بارقورسی بەسەر کۆمەڵگای کوردی پاشانیش کەسیەتی ئیسنانی کوردیان لاوازو رووخاو بەرھەم ھێناوە، بیرۆکەی دەوڵەتیش لایان ببێتە مەحاڵترین شتی دونیا .
بارزانی ئەکرێت ھەرەشە لە ناوەند بکات وەتەنانەت ئەتوانێت ھەرەشەلە لەئەمریکا و ئەوروپا و دەوڵەتانی ئیقلیمیش بکات بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەو ھەرەشانە تا چەند سەلیم و جدی و کاریگەرن بەواتایەکی تر بۆئەوەی ھەرەشە و پەیامە ھەرەشیەکانی بارزانیی کاریگەربن پێویستە مەرجعیەتی بارزانی ھاوونیشتیمانی کورد و ھێزە سیاسیەکانی کورد بەتایبەتی ئۆپۆزسیۆن بێت وەگرینگترین خاڵیش لێرە ئەوەیە چۆن ئەتوانیت رەزامەندی شەقامی کوردی بەدەست بێنێت بۆئەمەش لەسەریەتی پاکسازی و چاکسازیەکانی بەردەوام پێ بدا و زیاتر لایەنە جەوھەریەکانی چاکسازی بەرنامەی کاری بێت ، راشکاوانە ئەتوانین درک بەوە بکەین ھەرەشەکانی بارزانی لەسەر ئەرزی واقیع ئاسەواری ئیجابی نابێ چونکی رەزامەندی شەقامی کوردی لەئاست حیزبەکەی ئەو و کردەوە سیاسیەکانی نامۆن ، وەخالێکی تریش بریتی یە لەوەی زیاتر١٦٠ تێپەرئەبێت بەسەر ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان  تا ئێستا حوکمەت  پێک نەھاتووە ، کەواتە ھەقە بگوترێت پاش ئەو ماوە درێژە حکومەت تەشکیل نەکرت بەچ مەنتیقێک ئەوە قبوڵ بکرێ یەکێک لەھەرەشە و ئەگەرەکانی بارزانی راگەیاندنی دەوڵەتی سەرەبەخۆی کوردی بێت ؟!.
ھەرچۆنێک بێ بارزانی رەنگە دەولەت رابگەیەنێت بەڵام ئەوە دەوڵەتۆکەیە وھیچی تر بەمەش رەنگە ١٨٠پلە بگەرێینەوە بەرەو دواوە  بۆیە واباشتر جاری ئەو سەربەخۆییە پاش ئەوە بێت یەکدەنگی و کۆدەنگی شەقامی کوردی وھێزە سیاسیەکان بەتایبەتیش ئۆپۆزسیۆن بەدەست بھێنرێت وە چارەنووسی مادە١٤٠ی دەستوری ھەمیشەیی عێراق  ٢٠٠٥  بە قازانجی کورد یەکلایی بکرێتەوە ئەوکاتەش ئەگەرھاتوو ھەلومەرجی نێودەوڵەتی گونجاو بوو ئینجا ئەکرێت باس لە پرسی سەربەخۆیی بکرێت .
بۆئەو چەند دێرەی سەرەوە پێویستی بەرامانێکی جدی ھەیە لە ئێستاوە بدرێتە بارزانی تاوەکو بەجدی ئاور لەوانە بداتەوە ،  لە ئایندەیەکی نزیک بەکردەوە وڵامی ئەوە وەردەگرینەوە !.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت