Yusif

یوسف خەلیل : ڕەبەنی پرچ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت
كۆتا به شی جامه شیعری
لەخەونێكی خۆشدام دەترسم شتێك بەئاگام بهێنێت
ئەو سۆزە پەرییەم پەرت بكات كەئێستا تیایدام
* * *
پابەند مەبن بەنیاكان
بەنۆتی نما نیشان دەدەن
بەڵام نەتڵن
توولەڕێ ی مەرگ ڕاڤە دەكەن
خۆر لەنێوەندی شەبەنگدایە
شەوەزەنگ حەسارەو شەمشەمەكوێرەش دڕك
لەخشتە نەبرێن گەردەلوول تۆفان
خورپەكان لەبن دێنن
ژوانگەكان دەڕمێنن
مەنزڵگاو دونیای ترۆپك
بەدەینەسوری زووحاك دەپسێنن
….
نان بوو بیخۆن
نەش بوو برسی بن
زیتەڵەكان چرۆكان مەشكێنن
پرچەكان ماچەكان مەقرتێنن
بەواتەلاف وەژن كاران
دونیا دەدۆڕێنن
پەپوولەكان
كوا سروەی لاژەی بەیان
كوا لەتەوچێنی مەنش
كوا ماكی ماشەڵان
گاڵە
بووە شاكار بووە خەڵوەتگا
كۆس
كێش
گرەڤ
كردە ژووانگەی تاریكی كردكار
….
پەرییەكانی سۆز
تاشەپۆلی ئەم زووقمە
كپ دەبێتەوە چاوەنواڕ بن
وەك سۆتە قوربانی ئافات
سورەییای شێوا
زەمەن و ڕمووزن دێوان دڕڕانە
بەرەو خەڵوەتگای دەیجوور
لەژێر تاووكی داپیرۆشكەدا
داڵدەت بەن و
دووا هەناسەی ئاوێنە هەڵمژییت
منیش لەبری ئەسریین
نووسراوەكان دەلێسمەوە
كە هەردەم لەنێوەندیدا
ئاسودەگی خوودی تێدا دەبینمەوە.
 
ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت