خۆزگه . ئه‌ڵماس مستەفا
خۆزگه ئه‌بووی به چنارێك
منیش لاولاوئاسا .
به باڵاتدا هه‌ڵسامایه
گووڵه‌کانی ئه‌و لاولاوه‌م
وه‌ک تاجێک بۆ سه‌رت
بکردایه ، گه‌ڵای داره‌که‌م
به سێبه‌ری هه‌ناسه‌ی
رووحت دانایه.
قه‌دی لاولاوه‌که‌ش
بپێچم له قه‌دت
له‌گه‌ڵ خۆمدا ،
جووت بوونایه
ره‌گی ئه‌وداره‌ش
وه‌ك شاخوێنبه‌رێك
له‌گه‌ڵ دڵم بۆ دڵت
بچوایه ئه‌وکاته
بمکردایه ماچی لێوت
تا تاسه‌م لێت بشکایه … .
172 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست