ئیتر لە تۆ ڕوت دەبمەوە ! .. کەژاڵ نوری :

بۆ خۆت ئارام بە ئازیزم جونکە من جاوەرێ ی هیچت لێ ناکەم ، نە سێبەرت و نە داکردنیشت ! ئەشزانم تۆ پەڵە هەورێکی گەرۆکیت و قەت بارگاوی نابی بەمن هەولیش […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

بۆ خۆت ئارام بە

ئازیزم

جونکە من جاوەرێ ی هیچت لێ ناکەم

، نە سێبەرت و نە داکردنیشت !

ئەشزانم

تۆ پەڵە هەورێکی گەرۆکیت و

قەت بارگاوی نابی بەمن

هەولیش ئەدەم ئیتر لە خۆمت داکەنم

جونکە تۆ ! دەمێکە هاتویتە بەری منەوە ،،،،،،

عەیامێکە

تۆ بۆ بەری من دووراوی و

منیش تۆم پرکردووە لە خۆم

زەمەنێکە ،

من

لەم سەری دونیاوە

باوەشی پەیکەرەکەی تۆم کردوەو

تۆش

لەو سەری دونیاوە

بەرجەستەی لەشی من ئەکەی ،،

تەمەنێکە

من لە ناوپێخەفەکەمدا

لێوان لێو پر ئەبم لە تۆو

تۆش بەسەر سیستەمەکەتەوە

هاتویتە قەدی منەوە ،،

هەرچەندم کرد،،

نەشمزانی

حەزی من چ فۆرمێک بوو لە بونی تۆدا

عەشقی من چ زەرورەتێکی هەبوو

بەراموسانی جەستەی تۆ ،،،

وەلێ ئەم وت

دە ،، دەی قەینا !

با هی منیش نەبی بەلام ……..

هەر هەستیش کەم کە هەیت ،

هی منی ! .

 

490 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
کەژاڵ نــــــــوری

ئەرشیڤی بەڕێز: کەژاڵ نــــــــوری