کوێر نابێتە ڕێبەری چاوساغ ، هەواڵی چی ! کۆیلەش ڕۆژنامەنووس نیە .. سامان فەرەج

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەمێکە ئەوەم لائاشکرا بووە و کەهەندێ خۆ بەڕۆشنبیرزانی کوردستان نەک هەر بەدەرن لەسیفەتی ڕۆشنبیر و مرۆڤی هاوچەرخ ، بگرە پاشقڕەو خڵتەی بێ مۆراڵی و مۆرانەی ناوڕێسی کۆمەڵی کوردەواریشن ، ئەم کەسانە چەند ژمارەیەک نین بگرە توێژێکی خوار و نەزان ( جگە لەبواری درۆ) و بێ متمانەی کۆمەڵگاکەمانن ، ئەوەهەر خودی ئەو هەواڵچی یانەیە ، ( – تێبنی ؛ رۆژنامەوان بەمکەسانە ناوترێ – ) بۆ بەرژەوەندی گیرفانی خۆیان لەساتەکانی توڕەبوونی کۆمەڵگادا ئەبن بەتەنەر و هاوشان لەگەڵ قەساب و شەق وەشێنەکانیشا ” ئەبن بەکەتەر.

ئەمجۆرە کەسانە بەخۆیان ئەڵێن ڕۆژنامەوان ،( ڕێزو شکۆ بۆ ڕۆژنامەوانی دڵسۆزوکارا ، دیارە من بەگشتی قسەناکەم ) ، چونکە پێناسەکەی گیرفانیان کەنان و بونیان فەراهەم ئەکات لەسەری نووسراوە ڕۆژنامەوان لەکاتێکا هەزاران کەسی لەخۆبوردەو بەئەزموون و ڕوناکبیری تر لەدەرەوەو ناوەوەی ولات بەبارستایی ئەمانە خزمەت بەکۆمەڵی کوردەواری و بوارەکانی ڕوناکبیری و ڕاگەیاندن ئەکەن و لاشیان شەرمە هاوپیشەو هاوناوی ئەمانە بن یان بواری ئەوەیان لێ حەرام کراوە کەبۆ چاوەزاریش نێویان پێش ناوی ئەمان بکەوێ .

کۆیلەیەک بۆ ئازادبوونی لەتۆقی کۆیلایەتی لەسەرکەچی دابێت و خولیای ئازادی بێت هەربەکۆیلەیی نامێنێتەوە و ئازاد ئەبێت ، بەڵام کۆیلەیەک کە خۆی بەئازاد بزانێت و لافی شۆڕشێک لێبدات ئەوە کۆیلەیەکی ناڕەسەنە گەر لەکەشێکی ئازادیشدا بواری بۆ خوڵقێ ئەبێتە گەندەڵ ، بەدز و ڕیزی مرۆڤە ئازادەکانیش تێکدەشکێنێ .

دەزگا هەیە لەکوردستانا وەک دەزگای ئاوێنە خزمەتی ڕەوتی بەکۆیلەکردن وگێلاندنی جەماوەرئەکەن و لەسەرخواستی حزب و کەسانی شەقوەشێن و گەندەڵ ئامادەن کێشە و هەرایەک بەرپاکەن ، نموونەش زۆرن مەلەفی قایمقامی سلێمانی نموونەیەکی بەرچاوە . ئەمڕۆش لێرەو لەوێ ئەم هەواڵچی یە دۆلاردیدانە نیازیانە هەرایەک سازکەن و سوتەمەنیەکەشی مناڵانی ڕەش و ڕووتی کوردستان بێ و بەرچنەکەشی بۆ سفرەی لایەنێک بێت.

باسکردن لەبودجە بابەتی چەند ساڵەی ئەم هەرێمەیە ، بەڵام لەمساڵدا هاوکاتە لەگەڵ ناکۆکیەکانی نێوان سەرۆکی هەرێم و فشارنامەکەی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی عێراق .

. کۆبوونەوەی جەماوەر لەدژی کێشەی بودجە چ بەرئەنجامێکی ئەبێت ؟ فشاری جەماوەر لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم یان ناوەند ؟ لەهەموو بارێکدا دەرئەنجام و مەبەست تەنها بەگۆڕینی هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمدا ئەشکێتەوە لەئاست ناکۆکی و پرۆژەی لەقاندنی دەستەڵاتەکەی مالیکدا ، کەواتە خۆنمایشکردن و جوڵاندنی جەماوەر بۆئەوەنیە کێشەی تاڵانچی وتاڵانلێکراو دادگایی بکرێت ؛ بەڵکو بۆدابینکردنی ئەوخواستە حزبی وبازرگانیەیە ، کەڕاگەیاندنی کوردی وعەرەبی سەرقاڵ کردوە.

بانگەواز بۆ خۆنمایشکردن دوابەدوا ئەوپەرۆش نامەیەدێت ، کە مەلابەختیار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کرد وئەمەش دیوەکەی تری پەرۆشنامەکەیە و بەڵام بەنێوی خۆپیشاندانەوەو هەڵسوڕاوەکانی ئەم شتەش چەندهەواڵچیەکن وەک ئەوانەی ئاوێنە نیوز ، ئەمجۆرە کەسانە مۆرانە و نەخۆشی کوشندەن پێویستە خەڵکیان لێ هۆشیاربکرێتەوە.

ئەم مۆرانەیە لە کەناڵەکانی میدیای خۆ بەئۆپۆزسیۆن زانیشدا بەرچاوتر وقێزەونترن ، بروانە لیستی نووسەرە کانی کەناڵێکی ئۆپۆزسیۆن ، هەمان خشتەک و هەمان سەرە زەلام دووبارەو سەدبارە ئەبنەوەو بەس!! ، بەواتە ئەمانیش میراتگری ئەکەن لەڕۆژنامەگەریدا، کەچی لەمقۆمقۆی تەشەرو خۆگرژکردنەوەدان بەرامبەر دەسەڵاتێک کە خۆیان وتەنی میراتگری وبنەماڵەییە . خۆزیا ئەمان بانیژەکەی خۆیان باش بگێڕایەو ئەنجا بەدلۆپەی سەربانی ماڵەدراوسێدا هەڵشاخابان .

هەواڵچی هەیە لەکوردستان ئەرکی فاڵچی و قاوەگرەوە ئەبینێ وەک ئەوەی کەسێک بەرلە خۆکوشتنی زەنگ بۆئەم لێ ئەدات و پرسی چارەنووسی خۆی لەگەڵ ئەکات ، ئەمە نوکتە نیە !!

یاسایەک هەیە داکۆکی لە بەرهەمومافی کەسانی تر ئەکات ، هەواڵچی یەکانی ئاوێنە نیوزیش زۆرجار ئەم ڕاستیەیان باس کردوە ، بەلام کاتێک کەمافیان تووشی پڕوکاندن بووبێ یان بۆمەرامێکی تایبەتی خۆیان، نەک کاتێک کەشەونوخونی کەسێک بەدرۆ وفێڵ بسوتێنن و بۆمەبەستی خۆیان بەکاریبهێنن ، وەک ئەو بارەی کەمن دووچاری بوومەتەوە : – لە ئێوارەی حەوتی ئەم مانگەدا ئەو دیاردەیەی چاو و بیری زۆرێک لەخەڵکی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی مەشغوڵ کرد، دیاردەی ئەوتیشک وڕوناکییەی ئێوارەی ٧ یونیۆ٢٠١٢ ، من بەباشم زانی پشکنینی بۆ بکەم ، سەرەنجام چەند زانیاریەکی تازەم لادروست بوو، ئەوەش پاش خوێندنەوەو رامان بوو لەهەمان دیاردە بەزمان و لەکەناڵی گەلانی تری ڕۆژهەڵاتی دا ، دواسات نووسراوەکەم پاکنوسکردو بەئاماژە بەو سەرچاوانەی کەلێم وەرگرتبون و ناردم بۆ چەند کەناڵێکی ئەلەکترۆنی لەوانە چراتیڤی و پێنوسەکان ، ئەوانیش دواتر وەشاندبوویان .

هەتا ئەوساتە ئاوێنەنیوز هیچی نەبوو لەسەرئەو بابەتە ، پاشتر زۆر گێلانە ناوەڕۆکی بابەتەکەی منیان بەپەڕوباڵی شکاوەوە بڵاوکردبۆیەوە ، کەناوی نووسەرەکەی تەنها دوو پیت بوو ! نازانم خۆ حەشاردان لەنووسینی وا ئەبێ چی بێ ؟ خۆ ئەم بابەتە بەردو تانە نەبوو بۆ سەر هیچ کەس ولایەنێک ، وەک نووسیویانە سەرچاوەکەی ئەمان پسپۆڕیکی فیزیکە ؟ وەناو لینکی هیچ سەرچاوەیەک دیاری نەکراوە ، پەرچەکرداری منیش کۆمێنتێک بوو بۆیان پاشان ئیمێلم نارد بۆسەرنوسەرەکەی ، دیارە ئەوان لایان وایە کوردێکی دورە وڵات چ ماف و بوونێکی نیە تا ئەمان هیچ پێودانگێکی بۆ بکەن ؛ بەڵام وەک بۆ کاکی سەرنوسەرم نووسی ئەمە یەکەم هەنگاومە بەرەو هەڵوێستی یاسایی و لۆجیکیانە تر ، دواتر سەرنوسەر بەشێوەیەکی تەماوی بەرسڤی دامەوەو شێوازی ووشەکانی من بەدڵ نەبوو ، کەنووسیبوم ئێوەگێلانە ئەو بابەتەتان بڵاوکردۆتەوەو ئەوەی کردە پاساو گوایە کەسێک بەڕێکۆردی دەنگی ئەوهەواڵەی گەیاندۆتە ئەمان . بەکورتیەکەی ئاستی متمانەو هۆشیاریم ئەوەندەیە ، کەئەو جۆرە پاساوانەی ئەم سەرنووسەرە بەڕێزەم پێ پەسەندنەکرێ .

ئاخر ئەوە ئەوسنورو ئاستەیە ، کەساڵانێکە ئێمەی پەڕتەوازەکردوەو جیامان ئەکاتەوە لە لەشکری ئەشهەدوبیلا، ئەی ئەوە چ لۆجیكێکە دەزگایەکی هەواڵچی وەک ئاوێنەنیوز لەکێشەو هەواڵدا پەناومتمانەی بخاتەسەر – دەمامک : سەرچاوەی نادیار – بۆ لێدوان ؟ گریمان ئەم بابەتە نەبوو ، بابەتێکی هەستیارو ترسناک بوو ، ئایا ئەبێت ئاوا ساویلکانە و بەبێ هیچ پێودانگێک بڵاوبکرێتەوە؟ . ئەمە خۆی لەخۆیا ناساندنی ڕێسایەکی ترسناکتری ئەو دەزگایەیە کەبەبێ هیچ لێکدانەوەو بەدواچونێک چی بێتە بەرگوێیان وەک ئەڵێن بیخەنە سەرزار.

ئەم کێشەیە نموونەیەکی باشە بۆتێگەشتن لەشێوازو هەقیقەتی دەزگای وەک ئاوێنە نیوزو هەواڵچی یە فاڵچی یەکان ، من خوازیاری ئەوەم چیتر لافی گەورە لێنەدەن کەخۆیان ئاوابن بۆمافی کەسانی تر .

بڕوانە لینکی بابەتەکەی من ئامادەمکردبوو

http://chra.tv/news/–/9455-neyzak.html

ئەمەش کۆپی هەواڵچییەکانی ئاوێنە نیوزە

http://goo.gl/X1hxe

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت