مەرگی ژنێک یان مەرگی گۆرانی و جوانی .. سامان فەرەج لە ئنگلیزیەوە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ژنە پاکستانی گۆرانیبێژ گەزالە جاڤید درایە بەردەستڕێژی مەرگ و کۆتایی بەژیانی هێنرا ، مەرگی گەزالە لەدوا مل کەچ نەکردنی بوو بۆ داخوازیەکەی  تاڵیبان کە بریتی بوو لە وازهێنان لە کارەکەی وەک مۆسقار وگۆرانیبێژێک . شایانی باسە گەزالەی بیست وچوار ساڵان  لە باکوری خۆرئاوای وڵاتات و لەکاتی جێهێشتنی ئارایشتگایەک لە گەورەبازاڕێکی جەنجاڵی  شاری  پێشاوەردا (١٩ /٠٥/٢٠١٢ ) ، درایە بەر دەستڕێژی فیشەک لەلایان چەکدارێکی مۆتۆڕسوارەوەو شەش فیشەک بەر جەستەی گەزالە کەوت و هەروەها هاوکات لە م ڕووداوەدا باوکیشی بووە قوربانی  و  گیانی لەدەست دا ، بەڵام خوشکەکەی بی زیانی گیانی دەربازبوولەمردن .

 خاتوو گەزاڵە خەڵکی ناوچە نشێویەکانی سواتە و لەترسی فەرمانڕەوایی تاڵیبان وچالاکیە توندڕەویەکانی ئەم گروپە دژ بە ئینسان وهونەر وجوانی ، زێدی خۆی بەجێهێشت لە ساڵی ٢٠٠٩ دا وبە زمانی پشتو کۆمەڵێک بەرهەم ڤیدیوو دەنگی هەیەو لە بەر دژایەتی کردنی مۆزیکا وگۆرانی زۆربەی کلیبەکانی لە دووبەی بۆ تۆمارکراوەو لە ساڵی ٢٠١٠ شوی کردبە پیاوێکی بازرگان کە ئەمیش زۆری لە گەزاڵە کرد دەستبەرداری هونەر وگۆرانی بێت ، بەڵام دوا ئاکام گەزاڵە جیابوونەوەی لە ژیانی هاوسەری بە باشترزانی وەک لە دەست بەرداربوون لە گۆرانی ،بۆیە تەنها هاوسەری شەش مانگی بوو ، ساڵێک دوا تر لەلایەن ڕۆژنامەیەکی هندیەوە پێشنیازی خەلات وڕێزلێنان لە گەزاڵە کرابۆ خەڵاتی هونەری و وەک ژنە گۆرانی بێژێکی گەنجی ناسراو لەساڵی ٢٠١١ شدا خەڵاتێکی تری پێبەخشرا لە پێشبڕکێی هونەرمەندانی ناوچەکەیدا ، لەئێستادا پۆلیس هەنگاوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچون ئەکەن وئەوەشیان لا مەحاڵ نیە کە کۆنە مێردەکەی هاوکار وڕێکخەری ئەم تاوانە بێ ولەپشت ئەم کارە نامرۆیی یەوە بێت …….  

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت