سیمای خه‌یاڵ. ئەڵماس مستەفا ..
به‌م سیمایه‌ته‌وه
لهمهلێکی کۆچه‌ریی ئه‌چی ،
وه‌ک ئه‌وه‌ی
به‌دووی یادهوهرییەکی حه‌قیقه‌تدا
وێل بیت و
خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی
مروارییەکانی که‌نار چاوه‌ڕوانیی
بیت .
ئاخر تۆ به‌م سیمایه‌ته‌وه
چۆن ئه‌توانی
شه‌پۆل لەدهریا جیاکه‌یته‌وه ..
خۆر له‌ئه‌وین دوورخه‌یته‌وه !؟
به‌م سیمایه‌ته‌وه
چۆن ئه‌توانی
ئه‌ستێره شومه‌کانی به‌ختم
له هه‌گبه‌ی قهرهجێکدا
بسڕیته‌وه ..
هیواکانم
له ڕوخساری ماچێکدا
بچنیته‌وه ..
چرکه‌کانی به‌خته‌وه‌رییم
نوێکهیتهوه ..
زه‌مه‌ن له‌کات بدزیته‌وه !؟
187 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست