لێم بڕوانە . ئەفسانەسروش

لێم بڕوانە تا لە ناو نیگاکانتدا بتوێمەوە…. لێم بڕوانە بالەناو دڵی تاریکی شەو لەگەڵ هەستی هەبوونی تۆ هێواش هێواش دڵی بێ تۆیم لەلێدان بخەم لەهەموو کاتدا میوانی شەو و شەراب […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

لێم بڕوانە

تا لە ناو نیگاکانتدا

بتوێمەوە….

لێم بڕوانە

بالەناو دڵی تاریکی

شەو لەگەڵ هەستی

هەبوونی تۆ

هێواش هێواش

دڵی بێ تۆیم

لەلێدان بخەم

لەهەموو کاتدا میوانی

شەو و شەراب و

شیعری منی

تەنها ئەم شەو

وەرە و میوانی من و

دڵ تەنگیم بە.

تەنها ئەم شەو

لێم بڕوانە و

هیچ مەڵێ وەرە، و

کەمێک لەئاسمانی

تاریکما ببە مانگ و

بۆ من هەڵبێ…

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
ئافسانە سروش

ئەرشیڤی بەڕێز: ئافسانە سروش