مەستم لەناو کێڵگەی عیشقی تۆدا .. ئەفسانە سروش ..

لەناو زەوی عەشقی تۆدا سەوز بووم ، بەهەستی گەرمی دەستەکانی تۆ هاتمە دنیا ، و دەستم نایە ناو دەستی ژیان . تۆ ئەی هەمیشە بەهاری من چیتر کاسی مەکە گوێی […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

لەناو زەوی

عەشقی تۆدا

سەوز بووم ،

بەهەستی گەرمی

دەستەکانی تۆ

هاتمە دنیا ، و

دەستم نایە ناو

دەستی ژیان .

تۆ ئەی

هەمیشە

بەهاری من

چیتر کاسی مەکە

گوێی دنیا

بەناڵە و هاواری

بێ دەنگی ،

وەرە ! بانگمکە و

بڵێ : ئەوە خەون دەبینی ؟

سەیرم کەو لەگەڵ

نەرمە پێکەنینێک

پێم بڵێ

هەستە شێتە …

ئیتر من باعاشق تر ، و

شێت ترتبم  ……….

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
ئافسانە سروش

ئەرشیڤی بەڕێز: ئافسانە سروش