ئارام قزلەریی : قزلەرسیتی خەونەکانتان دێنێتەدی و چاوەڕوان بن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

قزلەرسیتی ” لەوانی تر باشترو جوانترو بەشێوازێکی نوێترو توندوتۆڵتر شوقەو ڤێلاکانی بۆ هاوڵاتیانی بێلانەو کەمدەرامەت دروست دەکات .

قزلەرسیتی جیاوازتر لەوانی ترو لەناو ژینگەیەکی تەندروست و دور لەهاژو وژی قەڕەباڵخی و دەنگی ئۆتۆمبیل . لەڕووی تەندروستیەوە دانیشتوانەکەی سودمەند دەبن لەهەڵمژینی ئاوهەوایەکی پاک . ئەم پرۆژەیە کەوتۆتە لاپاڵی چیای پیرەمەگرونەوە بەرامبەر گوندی قزلەر .

قزلەرسیتی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هەیەو کەوتۆتە ناوچەیەکی دڵ فڕین و شوێنە به‌رزو پاكژەکەی وات لێده‌كات هه‌ست به‌ژیانێكی ئاسوده‌ بكه‌یت و دوربن لەو ژیانە ئاڵۆزو دژوارەکەی ناوشارەکان .

قزلەر سیتی لەجوانترین جێگادا دەتوانرێت ناوی لێ بنرێت شوقەو ڤێلا هەڵواسراوەکانی پیرەمەگرون ، ئەم پرۆژەیە هیچ پێویستیەکی بەوەنیە سەوزایی دەستکردی بۆ دروست بکەین و بەدارو درەختی ئەم سەردەمە بیڕازێنینەوە ، ئەوانەی بەدی دەکرێت لەوشوێنە سازگارەدا هەموی سروشتین و خەمڕەوێن دەبن بۆئەو هاوڵاتیانەی لەقزلەر سیتی نیشتەجێ دەبن .

ڕوبەری زەویەکەی نەشارەوانی پێداوین و نە بەنرخێکی تالانیش دەستمان کەوتوە ، تالایەنێک یاخود بەر…. لەگەڵماندا شەریک بێت .

قزلەرسیتی پێكهاتووه‌ له‌٤ باڵەخانەی زۆربەرزو دەگاتە هاوشانی چیای پیرەمەگرون ، بۆهه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كیش (٥٠) شوقه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌رووبه‌ری هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیان (١٥٠م٢) یە شوقه‌كان پێكهاتووه‌ له‌ (٢) ژووری نوستن و( ١ ) چێشتخانه‌و ( ٢ ) موشته‌مه‌لات و هۆڵێکی گەورە ( ١ ) بالەکۆنیش تەنها ئەتوانیت لێی بۆستیت نەک بۆدانیشتن بەهۆی بچوکی ڕوبەرەکەیەوە ، یه‌كه‌ی دووەمان‌ بۆ ئەوانەیە کە کەمێک باری دەرامەتیان باشترە ئەم یەکەیە بریتین لەڤێلاکان لەسەر ڕوبەری (٧٠٠ م٢) دروستكراوه‌ و پێكهاتووه‌ له‌ (٦) ژووری نوستن و (٣) چێشتخانه‌ی ئەروپیانەو (١) هۆڵی گەورەی دانیشتن (٣) موشتەمەلات و سه‌ربانێکی فراوان بەخەوێکی فێنکەوە بێ مێشولە.

له‌ناو قزلەر سیتیدا سه‌رجه‌م ئەو خزمەتگوزاریانە هەیە کە لەوڵاتانی ئەوروپادا پێسکەش بەهاوڵاتیان دەکرێت ، هاوڵاتیان دەتوانن مندالەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانەکەی گوندی قزلەرو لەوێ بروانامەی باڵا بەدەست بهێنن ، هاوڵاتیان ئاگدار دەکەینەوە کە گرفتی ئاوەڕۆشیان بۆدروست نابێت بەهۆی بونی چەندین دۆڵی گەورەوە لەبەردەم پرۆژەکەماندا کەئاوەڕۆکەی بەدۆڵەکەدا دەچێتەوە ناو سەدە نێودەوڵەتیەکەی چەقچەقەوە.

لەڕوی ئاوی پرۆژەکەشەوە گرفتی بێ ئاوی بۆدروست نابێت لەبەرئەوەی سەرچاوەی ئاوەکەی لەکانی سوباشەوەیە کەئەو کانیە هەرگیز وشک ناکات ، لەهەر کاتێکیشدا لەهاویناندا کارەبا نەبێت ئەتوانن سود ببینن لەبەفرە ڕەنوەکەی چیای پیرەمەگرون .

نرخی شوقەکانی قزلەر سیتی بۆهەر شوقەیەک تەنها ( ٢٠ ) بیست دەفتەر دۆلاری کەنەدی یە بۆیە وابەهەرزانی دەفرۆشین تاهەژاران لێێ سودمەند ببن .

نرخی ڤێلاکانی قزلەرسیتی بۆهەر ڤێلایەک (٤٥) چل وپێنج دەفتەر دۆلاری کەنەدی .

هاوڵاتیانی خۆشەویستیش ئاگادار دەکەینەوە بۆوەستانی ئوتومبێلەکانتان ، ژێر چیای پیرەمەگرونمان کون کردوەو ئوتومبێلەکانتان سەلامەت دەبن لەهەر بونی کارەساتێکی سروشتی .

زۆرداوای لێبوردنیش دەکەین کە تائێستا نەمان توانیوە لەکەناڵە تەلەفیزۆنەکانەوە ڕیکلامی بۆ بکەین ، ئەو هونەرمەندەی ئێمە دەمانەوێت ڕیکلامان بۆبکات جارێ لەوڵاتی هەندەران نەگەڕاوەتەوە خاکی وڵات .

ناونیشان: دۆڵەڕوت ، بەرامبەر گوندی قزلەر ، نزیک مۆڵەکانی کەریم قزلەریی ، ڕاستەوخۆ بەردەم چیای پیرەمەگرون .

تێبینی ! هاوڵاتیانی بەڕێزو خۆشەویست پەیوەندیەکی زۆریان پێوەکردوین لەڕیگای تەلەفون و ئێمێلەوە ، هەندێک پرسیاریان ئاراستە کردوین ، سەبارەت بەچۆنیەتی دروستکردن و جۆری کرینی شوقەو فێلاکانەوە کەچۆن بتوانن لەزوترین کاتدا ببنە خاوەنی ئەم مولکە هەرزانە .

بەڵام هەندێک خەڵکانی بەغیل و حەسود پرسیاری ئەوەمان لێدەکەن : ئایا چۆن ئاوا لەپڕو لەماوەیەکی کەمدا بونەتە خاوەنی ئەم سەروەت و سامانە زۆرە ، کە توانیوتانە پرۆژەیەکی وا گران وفراوان دروست بکەین ؟

لەوەڵامدا ئێمەش ئەوبەڕیزانە ئاگادار دەکەینە کەخاوەنی پرۆژەکە ماوەی دوساڵە بێماندوبون شەو و ڕۆژی خستۆتە سەریەک تابۆتە خاوەنی ئەوداهاتە کەمەو تابتوانێت خەمی خەڵکی هەژاری وڵاتەکەی خۆی کەم بکاتەوە کە هەرچەندە داهاتەکەی ناگاتە ٤٠٠٠٠٠٠٠٠ ملێۆن دولار تاوەکو هەندێک خەڵکی بەغیل و حەسود ئەو پرسیارەی ئاراستە بکەن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت