Abubakir-Caf-2

ئیمپراتۆریەتی تەكنۆلۆژیا … فەیس بووك , لەو دیو چاكەو خراپەوە .. ئەبوبەكر جاف .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە بارەی ئاوابوون و مەرگی ( حیكایەت و ئیدیۆلۆژییە گەورەكان ) و , مانێڤستی ( حیكایەت و دونیا بچوكەكان ) …..

كات و شوێن , لە لۆكاڵییەوە , گەردوونی بوون , یا كات بوویەوە بە زەمەنی ئینسانی , ئەتمۆسفێرێكی گریمانەیی درووست بووە . ئیدی ئەكتەرەكانی ناو ئەم فەزایە ( ئەكتەری گریمانەیی- واقعین…!! ئەكتەرە چەپێنراوەكانی ناومان..!! ئەكتەری یۆتۆپی و نا مەئلوف , زۆڵ و حەرام زادە بە پرانسیپە مۆراڵییە كۆمەڵایەتی – میتافیزیكییەكان ..) بۆچی بەو لێشاوە پەنا بردنە بەر فەیس بووك…؟؟!!). دەبێت بۆ بە دواداچوون و تەئویلكردنی ئەم پرسیارە. لە ئینسانەوە دەستپێبكەین , لە ئۆنتۆلۆژیای ئینسانی بوونەوە , لە میتافیزیكیای ئینسانی بوونەوە , لە ودیو جەبرییەتی پەیوەندی و وێنە سۆسیۆلۆژییەكانەوە …

فەیس بووك تۆرێكی كۆمەڵایەتی نییە,,!! نا . لە فەیس بووكدا ئینسان بۆ ( ئەویتر ) ناگەرێت .. كاری دۆزینەوەی ئەویتر نییە .. فەیس بووك ڕاكردنە لە جەبرییەتی بەریەككەوتن و ناچاربوون بە بینین و دەرگیربوون لە گەڵ ئەویتردا… هیچ نەبێت لە فۆرمە كلاسیكییەكەی پەیوەندی ( من و ئەویتر ) ئەگەر ئینسان لەناو( فاكتە سۆسیۆ – سیاسییەكاندا ) , لە لەحزەی بەرخوردكردنی لەگەڵ ئەویتردا , ناچاربێت بە ( بەرهەمهێنانەوەی ئەویتر لە پرۆسەی بەریەككەوتندا..) ئەوا فەیسبووك , لە زۆر رەهەندی میتافیزیكی و ئۆنتۆلۆژیای ئینسانیماندا..

گەرانە بە دووی خۆتدا, دۆزینەوەی ( خوودە) , تەحقیقكردنی خود و كەڵكەڵەو ئارەزووگەلێكە, كە لە فەزای كۆمەڵایەتی و واقعدا, تەحقیق نابێت.. یا :رێگرییە( ترادیسیۆن – سیاسیییە – ئیدۆلۆژییەكان .. ) بەربەست و دیكتاتۆر و ستەمكاری تەحقیق نەبوونی ( ئەم خود ) ەیەن.. ( فەیسبووك) دەبێت لە كۆنتێكستی گووتاری تەكنۆلۆژیادا ببینرێت. راستە گەمژەییە , ( وەك هایدگەر ئەڵێت: وا بزانین تەكنۆلۆژیا وەسیلەو ئامرازە.. تەكنۆلۆژیاو سیستەم و عەقڵی ( ئەداتی – فیزیكی) عەیامێكە بووە بە ئامانج .. تەكنۆلۆژیا: تەواو دروستە , ئیمپراتۆرێكە , تۆتالیتارە , یەك شێواز ( لە ووشیاری موزەیەف و ساختە وێنەی تاكرەهەندی ئینسانبوون ) بەرهەم دەهێنێتەوە…

نەسلێكی ئەحمەقی ئینفۆرماتیكی كاڵفام و رووكەش و سەتحی ئینتاج ئەكات… تەواو راستە , تەكنۆلۆژیا ..: فۆرمێكی دیكەی بەردەوامبوونی سەرمایەداری پۆست پیشەسازییە , كۆلۆنیایزمێكی پۆست مۆدێرنانەی ( ئەفسانەییە ).. دەجالێكە لەودیو جووگرافیای ( مۆراڵی چاكەو خراپەوە ) مۆنۆپۆڵمان ئەكات … سیحرمان لێئەكات . .بەڵام.. حەقیقەتێكی ( وجوودی- سۆسیۆ- سیاسی- فەرهەنگی..) دەركەوتووە, ئەویش ئاوابوونی ( حیكایەت و ئیدۆلۆژییە سەراپاگیرو شموولیەكانە..! ) دەركەوتنی ( حیكایەتە بچووكوكانە , تەحقیقكردنی خود و پرۆسەی ( فەردانیبوونە , هێنانە كایەوەی زمانێكی رەمزییە , لەودیو لۆژیكی گرامەرو ماناوە… ) . ئەكتەرە گەورەكانی وەك ( براگەورەكان , پیمپراتۆرەكان , سەرۆكە پاتریاكی و كاریزما و سەمبۆلییەكان , …) لە ماڵئاوایكردندان… درزێكی گەورە كەوتە ئیدۆلۆژیای یەك تایپیی و یەك فۆرمی حەقیقەتە گەورەكانەوە…!! رەنگەو زۆر راستە , فەیسبووك و تەواوی فەزاو ئەتمۆسفێرە گریمانەیی- بە واقعیبووەكانی) ناو تەكنۆلۆژیا .. بووە بە ( فەزای گشتی .. ) بە تایبەت لە وفەزاداخراوانەی كە( ئازادی) .. تەنگەنەفەس و بێپەنجەرو دەرگایە ..

هەرهێزێكی ( ئیدۆلۆژی- سیاسی- ئابووری- كۆمەڵایەتی.. ) گرەو لەسەر بردنەوە و مۆنۆپۆلكردنی ( فەزای تەكنۆلۆژیا , بە تایبەت( فەیسبووك ) ەوە بكات… گرەو كردنە لەسەر ئەسپی تۆپیو.. !! دیاردەیەك , كە لە ناو فیسبووكدا دەركەوتووە.. ( كەسانێكی زۆر بە چەندین ئەكاونت و پەیجەوە , بە ناوی خوازراو و وێنەی خوازراو …) دێنە ناو فەزاكەوە , واتە چەندین فۆرمی بوونیان هەیە ..! جێگەی ڕامانە.. ئێمە وایدەبینین..: ئینسان یەك شوناس و هەویەتی نییەو رامناكرێت .

ئەگەر لە واڵ و پەیجە عادەتی – حزبی- ئیدۆلۆژییەكەی خۆیدا.. ناچارە بە ( بێدەنگی و ترس و نیگەرانی و ستایشكردن ..) ئەوا لە چەندین جێگای تردا, وەك ئەوەی خۆی دەیەوێت, لەو دیو سنوورو هێلە سورو بە سوركراوەكانەوە …!! دێتە حوزوور… نەوەی فەیسبووك بەشداریكردنی ئەوێت , دەیەوێت هەست بە تەواجدی خۆی بكات وەك ئەوەی خۆی دەیەوێت..!! نەك وەك ئەوەی ئیدیۆلۆژیا و سیاسەت و كۆمەڵگەو جەبرەكانی لێی داوا دەكەن… فەزا و ئەتمۆسفێرە گریمانەیی- یۆتۆپییەكەی فەیسبووك… تەنها سنوورێك كە بیبەسێتەوە , سنوور و تخووبە سیستەماتیزەكراوەكانی ناو خودی تەكنۆلۆژیایە , نەك گوتاری( چاكەو خراپە) ئیدۆلۆژییەكانی دەرەوەی تەكنۆلۆژیا… بمانەوێت یا نەمانەوێت … لە چركەساتەكانی مەرگ و ئاوابوونی فۆرمێك لە ئینسانی بوونداین,…!! كە ( هەندەسەی سۆسیۆ-پۆلەتیك ) خوولقاندبووی .

ئێمە چەندین دەیەیە , فاتیحامان لەسەروەفات و مەرگی ئیدیۆلۆژیا دا…

1,234 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت