کچە چواردە ساڵانەکەی پاکستان چالاک ترە لەچواردە ڕێکخراوی ژنانی کوردستان .. ئامادەکردن وتەرجەمەی سامان فەرەج .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

( سەربازی ڕاست ناجەنگێت چونکە ڕقی لەهەموو کەسێکە کە پێشیان لێ گرتوە ، بەڵکو لەپێناوخۆشەویستی ئەو کەسانەدایە کە لەپاش خۆیەوەن – گیڵبەرت چەستەرتن )

بەر لەهەرشت ، بەکار‌هێنانی ووشەی ژنان یان ئافرەتان ئاماژە نیە بۆ ڕێکخراوێکی تایبەت .

یەکەم – ڕۆژمێری کچە قوتابیەکی پاکستانی .٣ یەنایەری ٢٠٠٩:

کچێکی قوتابی ، تەمەن یانزەساڵ ، پەژارەو خەمخۆری خۆی باس ئەکات سەبارەت بەهەوڵی گروپە تیرۆریستی و دژە ئینسانەکەی قاعیدە لە داخستنی دەرگای قوتابخانەکانی هەرێمی سواتی باکوری پاکستان و کەمتەرخەمی ولاوازی دەسەڵاتی سوپای دەوڵەت لەئاست هێزو دەسەڵاتی ئەلقاعیدە لە بەرزاییەکانی باکور و هەرێمی سوات. ئەم کچە بەم نامەیە و بەزمانی ئۆردوو بەشداری کرد لەبڵۆگێتی سایتی بی بی سی بەریتانی و دوواتر لەساڵی ٢٠١١ خەڵاتی ئاشتی منداڵانی نێودەوڵەتی وخەڵاتی کۆمەکی مافی منداڵان و چەند خەڵات ونازناوێکی لێنرا . ئەم کچە ش ناوی ، مەلالە یوسفزەیە ، لەدایک بووی ١٩٩٨هەرێمی سواتی باکوری پاکستانە . باوکی سەرقاڵی بەڕێوەبردنی خوێندنەگەیەکی ئەهلی یە ، کەدواتر لەساڵی ٢٠٠٩ دا بەفەرمانی تالیبان داخرا ، وە خاوەنی دووبرای لەخۆی بچوکترە .. لەڕێگای ئەم نامەیەوە ئەم کچە ناوبانگی خۆی بەوە درکرد ، کە وەک کچێک سەرباری بچوکی تەمەنی کەچی خوازیار وچالاکوانە لە ئاست ناعەدالەتی دەسەڵاتی تالیبان دژ بەژنان و کچان و بێ بەشکردنی کچان لە خوێندن و پەروەردە .

[gn_media url=”https://www.youtube.com/watch?v=XwmnKtCE0ec” width=”600″ height=”400″]

دووەم – کچە چالاکوانەکەی بواری مافی کچان وقوتابیان کە تەمەنی چواردە ساڵە ، کەوتە بەر هێرشی تالیبان ..

ئەمە سەردێڕی زۆرێک لەمیدیاکانی دنیایە لە ٩ی ئۆکتۆبەری٢٠١٢ دا ، کاتێک مەلالە لەگەڵ هەندێ کچانی هاوپۆلی بەرەو ماڵەوە ئەهاتەوە ، دژە مرۆڤێکی سەربەتاڵیبان هاواریان لێ ئەکات کامتان مەلالەن دەنا هەمووتان ئەدەمە بەر تەقە ، دواتر دەستڕێژێک ئەنێت بە مەلالە وەو ترسناکترین گولــلە بەرسەری ئەکەوێت و پاش گەیاندننی مەلالەی منداڵ و هیوا گەورە بە خەستەخانە ، لەلایەن بنکەی سەربازی ئەمریكی لە پیشاوەرتیمار ئەکرێت و لەئێستادا گولـلەی ناو سەریان دەرکێشاوەو هیوای ژیان و بەردوامی چاوەڕوانی مەلالەی چالاک و قوتابی و ڕۆشنبیرە .. لە دواترین هەواڵی پاکستانیدا باس لەوە کرا ، کە بکەری ئەم تاوانە دۆزراوەتەوە لە ئایندەدا زیندان ئەکرێ ؟!

سێهەم – کاردانەوەی دنیا و ئستیێک لە ئاست چالاکوانانی ژنانی کورد .

ئەوەی شایستەی باسە زۆرێک لەکەسایەتی یەکانی دنیای سەرمایەداری ، سیاسی و کۆمەڵایەتی و هونەری ئەم کچەیان بە ئازا و چالاک ناوبردو خەمخۆری ئەم دەردەسەریەی بوون ، هەرلە سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاو هیلاری کلینتن و خاتوو مەدۆنای گۆرانی بێژ و چەندەها کەسایەتی تر و لە زۆر شوێنی دنیاشدا ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی ژنکوژی و مناڵ کوشتنی سەرکۆنەکرا . کەچی لە کوردستان بەتێکڕای هەموو هەفتەیەک ژنێک ، کچێک ئەبێتە قوربانی و هیچ کاردانەوەو ڕێگریەکی تۆکمە لەئارادانیە ، بەپێی ئامارەکان لەماوەی دوو – سێ مانگی پێشودا هەر لەسنوری شاری کەرکوکا نزیکەی ٤٧ ئافرەت کوژراون ، خۆ دەسەڵاتی کوردی تالیبان نیە و بواری چالاکوانانی ژنانیش وەک هەلومەرجی پڕلەمەرگی پاکستان وئەفغانستان نیە . .

ڕاستە کۆمەڵگای کوردی پیاوسالاریە ، ڕاستە لەکوردستانا هاوشان لەگەڵ پارتی دەسەڵاتدارا ڕێکخراوی ژنان و ئافرەتان بوونیان هەیە ، لەمانەش بەدەر چەندەها گروپ و بزاڤی تر هەن ، خۆ ئەگەر ڕێکخراوەکانی ژێرڕکێفی حزبەکانی دەسەڵات لاوازبن ، مەودای چالاکی ئەم گروپانە فراوانتر ئەبێت ، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆربەی کەسایەتی وچالاکوانانی ئەم گروپ وبزاڤانە هێندەی گرنگی ئەدەن بە مەسەلەی لابەلا وناکۆکی کردن لەسەرکێشەی ئینتمای حزبی وسیاسی هێندە کارناکەن بۆ ستراتیجی ڕێکخراوەیی و مافە مەدەنیەکانی تێکڕای ژنان وکچان .. جێگەی داخە ژنانێک هەن لافی یەکسانی و مافپەرستی لێ ئەدەن کەچی خۆیان کۆیلایەتی بۆ زۆرێک لەدەزگا وکەناڵەجیاجیاکان ئەکەن ، ئازایانە بۆ مافی تایبەتی خۆیان لەگەڵ حکومەتا بە بۆڵەدێن ، چ بۆ دەرماڵەی زیادە یان بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەم ونووسراوەکانیان ، ڕەنگە لەژێرناوی فیمینیستی وژنپارێزیا جۆرەها پەیڤین و لێدوان بکەن هاوکات لە کەمترین خاڵدا ڕەنگە مساوەمە بە ئینتمای ئایدۆلۆجی وحزبی خۆشیانەوەبکەن . چالاکوان ئەبێت مەلالە ئاسا بێت ، ئەقڵ وئەندێشەی لەپێناو پەروەردەو بنیادنانابێت نەک دژایەتی و بەڕێدالادان . سەیرە زۆرێک لە ژنە چالاکوانەکان ، لەیەکەم هەنگاوا دژایەتی سیستەمی پیاو سالاری ئەکەن بە تایتڵی شەڕ ، نەک بۆ کارکردن بۆ بنیادنانی ژیان ، ئازادی ژن لە ڕەهابوونا ئەبینن لە ئاست هەموو پێوەرێکی ئەخلاقی ومەعریفی .

سەرچاوە

http://edition.cnn.com/2012/10/11/world/asia/pakistan-teen-activist-attack/index.html?hpt=wo_c1

http://www.guardian.co.uk/world/2012/oct/09/pakistan-girl-shot-activism-swat-taliban

1,649 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت