kamaran-wriya-3

کامەران وریا قانع : به‌شكردنى سه‌روه‌ت و سامانى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ تازه‌ترین وه‌سیه‌ت كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێكى ئه‌مریكى كردویه‌تى , داوا ده‌كات دواى دابه‌ش كردنى سه‌روه‌ت و سامانى له‌ نێوان نه‌وه‌كانى , هه‌رچى به‌یجى هه‌یه‌ له‌ ئه‌نترنیت دوای خۆیی نه‌وه‌كانى به‌كاریبهێنن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌سرێته‌وه‌, له‌ بیر نه‌كرێت , هه‌ر له‌ به‌یجی فه‌یس بووك و تویته‌ر تاكو ئیمله‌كانى له‌ ماڵپه‌ره‌كانى یاهوو ,هوت میل , گۆگل…..هتد .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ ماڵپه‌ره‌كان ده‌كات كه‌ هه‌رچى باسۆردى ئه‌و به‌یج و ئیمله‌نه‌ هه‌یه‌ بیدات به‌ نه‌وه‌كانى , چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ رازى نابن به‌ ئاشكرا كردنى باسورد و ئیميله‌كان ئه‌گه‌ر له‌ وه‌سیته‌ نامه‌كه‌ ئاماژه‌ى پێ نه‌كرابێت .

تۆ بڵێت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئێمه‌ش رۆژێك ئه‌م بیرۆكه‌ پیاده‌ بكه‌ن؟ به‌ بۆچوونى من تۆزێك قورسه‌ چونكه‌ زۆرێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئێمه‌ نه‌خوێنده‌وارن و تاقه‌تى ئه‌نترنێتیان نیه ‌, ئه‌گه‌ر هه‌شیابێت ره‌نگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر شتى كه‌سێتى خۆى ئاشكرا ئه‌بێـت كه‌ نه‌ خانه‌واده‌كه‌ى به‌رگه‌ى ئه‌گرن نه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا ئاساییه‌ ئه‌و نهێنیانه‌ بكه‌ونه‌ به‌ر ده‌ست هه‌موو .

تازه‌ترین نموونه‌ ئاشكرا بوونى ئێميڵه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د بوو كه‌ بۆ خێزانه‌كه‌ى ناردوه‌ له‌ جه‌رگه‌ى كوشت و برینى خه‌ڵكى سوورى , ئه‌م دیكتاتۆره‌ باسى بینینى تازه‌ترین فلیم ئه‌كات بۆ خێزانه‌كه‌ى . دواجار ئه‌م بیرۆكه‌ى مه‌رج نیه‌ ته‌ندروست بێت , به‌ڵام ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستى بۆ ژیان پیشان ئه‌دات كه‌ مرۆڤه‌كان حه‌ز ناكه‌ن به‌جێبهێڵن , ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشیان لێره‌ نه‌بون با ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ مردوه‌كان به‌ هاورێكانى و ژیان ئه‌به‌سێته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌و نه‌سرێنه‌وه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایی .

878 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست