Kameran-wrya

کامەران وریا قانع : ئێمەی کورد چه‌ند ته‌نیاین ..

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

مانگرتن و راپه‌رینه‌كانى خوشك و برا كورده‌كانمان له‌كوردستانى باكور , بێ ده‌نگیه‌كى سه‌یر هه‌یه‌ له‌راگه‌یاندنه‌كانى جیهان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلکارییەی ده‌وڵه‌تى توركیا به‌رامبه‌ر ساده‌ترین مافه‌كانى مرۆڤ .

من خۆم ماوه‌یه‌كه‌ ته‌ماشاى ئه‌م ماڵپه‌رانه‌ ئه‌كه‌م كه‌ ناوبانگى زۆریان هه‌یه‌ له‌جیهان و به‌ پرۆفیشناڵ له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێن , به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر كورده‌كانى باكور هه‌ر له‌ (   BBC. CNN.DW  …… هتد) تا ده‌گاته قه‌ناله‌كانى ( ئه‌لجزیره‌و العربیه‌ … هتد ) و رۆژنامه‌كانى شه‌رق ئه‌وسه‌وت و الحیاه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌رۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌كو ( گاردیان و واشتنۆن پۆست و نیورك تایمز .. هتد ) ئاگام لێیان نیه‌ ، چونكه‌‌ سه‌یریان ناكه‌م .

ئه‌م بێده‌نگیه‌ به‌بۆچوونى من بۆئه‌وه‌ ئه‌گەرێته‌وه‌ كه‌ توركیا وڵاتێكى زلهێزه‌و كه‌س نایه‌وێت توڕه‌ى بكات , یان توركیا له‌ناو ئه‌و فه‌له‌كه‌دا ئه‌سورێته‌وه‌ كه‌خاوه‌نى ده‌زگا گه‌وره‌كانى راگه‌یاندنن له‌جیهاندا وه‌كو ئه‌مریكا و ولاتانى كه‌نداو .

من ئه‌ڵێم كه‌ى ئێمه‌ى كورد تێ ئه‌گه‌ین ، كه‌ ته‌نهاین ! .

كه‌ى تاڵه‌بانى و بارزانى و نه‌وشیروان و على باپیر و محمد فه‌ره‌ج و قادر عزیز و كاكه‌ حه‌مه‌ …. هتد ، تێده‌گه‌ن ئه‌وه‌ى له‌ناو ئه‌م خاكه‌دا كۆمان ئه‌كاته‌وه‌ زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ى لێكمان جیا ئه‌كاته‌وه‌ ,.

كه‌ى تێ ده‌گه‌ن گورگه‌كان له‌به‌ردەمی ده‌رگاكانمان چاوه‌رێمانن !.

ئه‌و هه‌موو قنسوڵخانه‌ و پێشه‌نگا نێوده‌وڵەتیانەی له‌كوردستاندان له‌كاتى ته‌نگانه‌دا نرخی فلسێكى سوتاویان نیه‌ و نابێت دڵمان پێیان خۆشكه‌ین .

1,312 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست