Shino-Muhemed

زمان و ئاین له‌ ژینگه‌دا .. شنۆ محەمەد .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئايا تائێستا له‌خۆتت پرسيوه‌ بۆ به‌كوردى قسه‌ ئه‌كه‌يت يانى قه‌ت ئه‌وه‌ به‌خه‌ياڵتا هاتووه‌ هۆكارى چيه‌ كه‌تۆ به‌كوردى قسه‌ ئه‌كه‌يت ؟ . به‌لام خه‌ڵكى له‌نده‌ن به‌ئينگليزى قسه‌ ئه‌كه‌ن ، ياخه‌ڵكى رووسيا به‌رووسى قسه‌ ئه‌كات ،،،،،، بێگومان وه‌لامى ئه‌م پرسياره‌ زۆر ئاسان و ساده‌يه‌ ئه‌ويش هۆكارى ئه‌وه‌يه‌ كه‌تۆ له‌دايك و باوكێكى كورد بوويت و هه‌ر له‌مناليه‌وه‌ فێرى زمانى كوردى كراويت به‌بێ ويستى خۆت ، به‌بێ ئاگادارى و حه‌زى خۆت بۆيه‌ ئێستا به‌كوردى قسه‌ ئه‌كه‌يت….!!!

ئه‌ى گه‌ر هه‌مان پرسيار درێژ بكه‌ينه‌وه‌ بۆ دينه‌كه‌ت تۆ وه‌لامت چى ئه‌بێت گه‌ر لێت بپرسين بۆ باوه‌رت به‌ئاينى ئيسلام هه‌يه‌ …??? بێگومان وه‌لامى تۆ ئه‌وه‌يه‌ ( ئاينى ئيسلام باشترين و راستترين ئاينه‌ له‌سه‌ر رووى زه‌وى وه‌دوا ئاينه‌ كه‌خودا بۆ پێغه‌مبه‌رى ناردووه‌ ) به‌لام ئه‌مه‌ وه‌لامێكى زۆر نالۆژيكى و هه‌ڵه‌يه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ هۆكارى مسولمان بوونى تۆ نيه‌ ، چونكه‌ تۆ هيچ لێكۆلينه‌وه‌يه‌كى زانستى و مێژوويت نه‌كردووه‌ له‌نێوان دينه‌كانى تردا تا گه‌يشتبى به‌وه‌ى ئاينى ئيسلام له‌ هه‌موويان پاكتره‌ ، وه‌ هيچ به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندێكيشت نه‌كردووه‌ له‌نێوان دينه‌كان .

هۆكارى موسلمان بوونى تۆ هه‌مان وه‌لامى زمانه‌كه‌ى هه‌يه‌ ( به‌كوردى قسه‌كرن ) واته‌ گه‌رتۆ له‌هيند له‌دايك بوويتايه‌ ئه‌بويته‌ بوزى و ئه‌توت باشترين و ڕاستترين دين ” دينى بوزيه‌ .! گه‌ر له‌رووسيا له‌دايك بوويتايه‌ ئه‌تووت باشترين و بێ خه‌وشترين دين دينى مه‌سيحيه‌ …!!! گه‌ر له‌ تەلئه‌بيب له‌دايك بوويتايه‌ باورێكى پته‌وت به‌ئاينى جوله‌كه‌ ئه‌بوو …!!!

تۆ ئه‌و ئاينه‌ى هه‌ڵتبژاردووه‌ به‌ويست و حه‌زى خۆت هه‌ڵت نه‌بژاردووه‌ به‌ڵكو هه‌ر له‌منداڵيه‌وه‌ به‌بێ ويستى خۆت به‌بێ ئاگادارى و داواى خۆت پێت دراوه‌و به‌سه‌رتدا سه‌پێنراوه‌ ؛ چونكه‌ دين ئه‌مرێكى سه‌پێنراوه‌ به‌سه‌ر مرۆڤدا ،،، مرۆڤى مسولمان هه‌ر له‌منداڵیيه‌وه‌ دەترسێنرێت به‌هه‌ره‌شه‌كانى ئاگرى دۆزه‌خ هه‌ر له‌منداڵیيه‌وه‌ بيركردنه‌وه‌ى سنوردار ئه‌كرێت بۆيه كه‌ گه‌وره‌ بوو بيركردنه‌وه‌ى زۆر سنوردار ئه‌بێت …???

هەر منداڵێک گه‌ر ئێستا بيه‌يته‌ لاى مه‌لابه‌شير و بيكه‌يته‌ كچى ئه‌و ئه‌وا له‌ داهاتوودا ئه‌بێته‌ مسوڵمانێكى له‌چك له‌سه‌ر و ديندار …!!! گه‌ر بيكه‌يته‌ كچى من و بيهێنيته‌ لاى من ؛ ئه‌وا له‌ داهاتوودا ئه‌بێته‌ كه‌سێكى بێ دين .

8,053 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست