خاتیرات : به‌ندی عه‌لی .

پیاسه‌یه‌کی ئێوارانی ئه‌رخه‌وانی به‌ریفقه‌تی هه‌ندێ هه‌وری گه‌واڵ گه‌واڵ به‌سه‌ر پشته‌ چه‌ماوه‌که‌ی شه‌قامێکی پیری شارا شنه‌ی نه‌رمی خاتیراتێ یاری به‌په‌رچه‌می خاوی توفله‌که‌ی خه‌یاڵم ده‌کاو ڕێک و ڕه‌وان بۆنی عه‌تری هه‌ژده‌ ساڵی […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

پیاسه‌یه‌کی ئێوارانی

ئه‌رخه‌وانی

به‌ریفقه‌تی هه‌ندێ هه‌وری

گه‌واڵ گه‌واڵ

به‌سه‌ر پشته‌ چه‌ماوه‌که‌ی

شه‌قامێکی پیری شارا

شنه‌ی نه‌رمی خاتیراتێ

یاری به‌په‌رچه‌می خاوی

توفله‌که‌ی خه‌یاڵم ده‌کاو

ڕێک و ڕه‌وان بۆنی عه‌تری

هه‌ژده‌ ساڵی به‌ر له‌ئه‌مڕۆی

ڕۆژانی گه‌نجێتی لێ دێ

(دنیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم)

یه‌که‌مجاره‌ هه‌ست به‌قه‌هری

ته‌مه‌ن .. ده‌که‌م

———————

که‌مێ هێواش هه‌ناسه‌ به‌

ئازیزه‌که‌م

وه‌ک په‌پووله‌ پاییزه‌یه‌ک

هه‌ر یه‌ک ده‌نکه‌گه‌نمی عومرم

پێوه‌ماوه‌و

به‌گوژمی فوویه‌کی حه‌سره‌ت

ڕه‌نگه‌ هه‌لاهه‌لا ببم

———————

له‌جه‌نگی ساردی ژیانا

سه‌عاته‌ چاڵمه‌که‌ی ته‌مه‌ن

بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بله‌رزێ

میلی چرکه‌ژمێره‌که‌ییم

لێ ئه‌هێنێته‌وه‌ سه‌رپێ

——————–

کێوی ته‌مه‌ن

تا ناوقه‌دی به‌فر پۆشه‌

وه‌لێ ناخم

ده‌ست له‌خه‌ونی به‌هارانه‌

هه‌ڵناگرێ و هه‌مو شه‌وێ

له‌من وایه‌

سبه‌ینێ ڕۆژێکی خۆشه

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
بەندی عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: بەندی عەلی