Ixwan

وەڵامێک بۆ وەڵامێکى حەوت خاڵى ئیخوانەکانى کوردستان .. ئاکۆ برایم .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لەپاش ئەوەى گۆڕەپانەکە تەخت بوو هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک نەما بۆسەر ژیان و بەرژەوەندى لایەنەکانى ئیخوان و بەناو ئیسلامیەکان و بەبێ خوێن وعارەق و ماندوبون هاتنە سەر حازرى ، ئێستا تۆزێک غیرەتیان جوڵاوەوە و ئەندام و هەوادارانیان لەڕێگەى ماڵپەر و پەیجەکانیانەوە کەوتونەتە جموجوڵ و پڕۆپاگەندە بۆ جوانکردنى رابردوى تاڵ و تاریک وشاراوەى خۆیان وپاساو هێنانەوەى بێ بنەما بۆ بێ هەڵوێستى و بێدەنگیان لەبەرامبەر سەدان ساڵ چەوساندنەوە وزوڵم زۆرلەسەر کورد، بۆ ئەوەش هەستاون نوسینێکیان بەناوى (وەڵامێکى 7خالێ) لە ماڵپەڕ و پەیجەکانى سەر خۆیان بڵاوکردۆتەوە ، تیایدا تا سەر ئێسقان داکۆکى لە عەرەبە بەناو ئیسلامیەکان دەکەن ئەو قسەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخەنەوە کە دەڵێت ئیسلام و زانا گەورەکانى لەمەڕ کێشەى کورد و زوڵم و ستەمى بێ دەنگ و بێ هەڵوێست بوون .بەحسابى خۆیان بەو حەوت خاڵە خۆیان وئیخوان و لایەنگرانیان لەچڵپاو و قوڕولیتە ومێژووى نادیارو تەم مژاوى سەدان ساڵەیان قوتاریان دەبێت و خۆیان بسمیل دەکەنەوە، ئەوان وەها گومان دەکەن کە بەو خاڵ ریزکردنە ئیدى کورد و میللەتەکەى باوەڕى تەواویان پێ دەهێنن و ئەشمابیلا و تەڵاقیان بۆدەخۆن کە سەرلەبەرى ئەو خاڵانە راست و رەوانن، ئێمە پێمان نەزانیوە و درکمان پێ نەکردوە، ئەگەر پێیان عەیب نەبێت داوا لەکورد دەکەن پۆزش و عوزر خوایش بۆ ئەو کەس و لایەنانە بهێننەوە کە تۆمەتباریان کردوون .

1-لەخاڵى یەکەمدا وەکو دەستکەوت و داستانێکى گەورە پێمان دەڵێن (کە حەسەن بەناى رابەرى ئیخوان ساڵى 1945 داواى لە مەلیکى عێراق کردوە رێز لەکوردان بگرێت چونکە نەوەى سەلاحەدینن)، تۆ سەیرەکە و ببینە و پێمەکەنە، داواى کردوە رێزمان لێ بگیرێت،بەبۆچونى ئەو ئێمە غەیرە عەرەبین و میوانین لەسەر خاکى ئەوان، وەک کۆیلە و کەنیزە وغەیرە عەرەبەکانى جەنگى فتوحات لەژێر چەترى ئەواندا پارێزراو بین ،نەک ماف و داوامان دەستەبەربکات و ئازادى و سەربەخۆیمان پێ بدات، لەبەر ئەوەش نا کە کوردین وئێمەش وەکو هەموو گەڵان مافى بون و ژیانمان هەیە ، بەڵکو لەبەر ئەوەى کە نەوەى سەلاحەدینین واتە لایەنە دینیەکەى بەسەر نەتەوە و مرۆڤایەتى دا سەپاندوە .

2-لەخالى 2دا دەڵێت((دەیان زانا و رێکخراوى تر پشتیوانى خۆیان بۆکورد دەڕبریوە) باسى هەڵوێستى هەنێک زانا دەکات نمونەى وەکو(عبدالحمید کوشک) دەهینێتەوە گوایە بەسەدامى وتوە (هدامە الامە) واتە تێکدەرى نەتەوە، هاتون ئەم دەستەواژەیەى ئەویان هێناوە بەنەزانى و ساویلکەى خوێندنەوەیان بۆ کردوە گوایە لەسەرکورد ئەم خوتبەی داوە ، کە لەراستیدا هیچ وانیە و زۆر دورە لە واقیعەوە چونکە ئەو زانا و خەتیبە، پوختەو ناوەرۆکى وتارەکەى لە موحازەرەى(الحرب العراقیە الایرانیە)دا بخوێنەرەوە بزانەچ بیروباوەڕێکى شۆفێنانەى دەربڕیوە، راستە ئەو دەڵێت سەدام تێکدەرى ئومەیە،بەڵام لەخۆتان پرسیوە چ ئومەیەک؟؟ بێگومان مەبەستى ئومەى عەرەبیى یە،ئەو زۆر بەراشکاوانە دەڵێت سەدام دەیەوێت عێراق دابەشبکات، دابەشکردنیش دیارە لەنێوان کورد و عەرەبدایە، ئەو ترسى لەوە هەیە کە ئوممەى عەرەبى پارچەیەک لەدەست بدات ،نەک شین بۆکوردى قوڕبەسەر،چونکە ئەوە لەشتە محاڵەکانەو تا ئێستاش تاکە یەک زاناى ئیسلامى عەرەب هەڵوێستێکى رونى سەبارەت بەکورد و دۆزەکەى نەبووە .

3-لەخالى 3دا دەڵێت (باکەمێ راستگۆ بین لەگەڵ خۆمان،ئەگەر بڕیاربێ زانایانى جیهانى ئیسلامى رۆژى بەیاننامەیەک دەربکەن و هەڵوێستى خۆیان دەربڕن ئەوە ئەبوو لە66 و 96 ئەوکارە بکەن) بەرێزان کورد تەنها بریتى نیە لە سلێمانى و هەولێر ومێژووش تەنها 66 و 96 نیە ئەگەر بەڕێزتان بەو شێوە تەسک و بچوکە بیر دەکەنەوە ئەوا کارێکى باش ناکەن،چونکە لەدێر زەمانەو کورد ومیللەتەکەى لەشەڕو بەرەنگاریدا بوە، پێویست ناکات ئەوە بکەیت بەقیاس و سەنگى محەک وقەرزاربارمان بکەیت و بڵێیت بەزیادەوە کردویانە، ئەوان خۆیان بەڕابەرو گەورەى موسڵمانانى جیهان دەزانن کوردیش لەو روانگەیەوە گلەیى و داوایان لێدەکات ،دەڵێت بەشکوم لەرێى ئاین و دینەوە تۆزێک سۆزیان بۆ مەسەلەى کورد بجوڵێت، بەڵام مخابن قەرزاوى و هاوشێوەکانى بیرى عەرەبى و ناسیونالستى لەپێش دینەوە دەبینن. نامانەوێت هەر رۆژەى بەیاننامەیەک بۆ کورد و مەسەلەکەى دەربکەن،بەڵکو ئەڵێین با هەڵویستیان روون وئاشکراو دیار بێت و بزانن کوردیش میللەتە وموسڵمانەو بەندەى خوایە، ناهەقى و بەرامبەر دەکرێت، مزگەوت وتەکیەو خانەقاى خاپور دەکرا،قورئان و کەلامو ڵایان دەسوتاند و جەیشى عروبە ژێر پێ یانى دەخست، ئەى بۆ بە غەیر موباشیریش نەیان وت سەدام کافرە و سوکایەتى بەماڵى خواو قورئان دەکات، ئێستاشى لەگەڵدا بێت ئەوان زۆر بەیەقینەوە دەڵێن سەدام تاوانبار نەبووە وزوڵمى نەکردوە بەڵکو بێ تاوان و شەهیدەو والەفیردەوسى ئەعلا؟ هەروەها بابیرتان بێنمەوە هەر قەرزاوى نەبو لەکۆنگرەى ئیسلامى ئەستەنبول پەکەکەى بە تیرۆریست ناوبرد؟ بۆ ئەمەیان پاساوتان چیە؟ یان ساڵى هەشتاو هەشت کە کیمیابارانى هەڵەبجە کرا کۆنگرەى ئیسلامى بەسترا باسى کێشەى هەموو دونیاو نەهامەتى زۆرشت کرا بەڵام بۆ خوێى چێشت یش ناوى کورد وهەڵەبجە و کیمیا باران نەهات ؟ وابوو یان نا ؟؟

4-لەخاڵى 4دا دەڵیت ((ئەو کاتەى کارەساتەکان بەسە رکوردا هاتوە میدیا و راگەیاندن بونى نەبوە))(توخوا ئەم قسەیە ئەچێت بەعەقڵى هیچ کەسێکدا) هیچ نەماوە ئەوە دەکەیت بەبیانو،ئەوە هیج مەنتیق وراستیەکى تیا نیە ،چونکە سالێ 1988 و تا سالى 1991 کورد لەدژوارترین باردا بوو هەمووجیهان درکى پێکردو تەواوى رۆژهەڵاتى ناوەراست گوى بیستى کەنالە رادیۆیەکانى سى ئین ئین و مۆنتى کارلۆ و دەنگى ئەمریکا بوو، گەر ئەوە بیانوبێت ئەوا خاڵێکى لاواز و بێ بنەمایە، چونکە ئەو کەناڵانە سەرچاوەى هەواڵى هەموو جیهان بوون هەموو کەس لەکات و وەختى خویدا گوێ بیستى یان دەبوو،ئەوە باسى ئیرَان هەرمەکە کە دوژمنى سەرسەختى سەدام بوو،بچوکترین نارەوایى و ناهەقى بڵاو ئەکردوە و سەدان کەناڵى راگەیاندنى بە چەندین زمان هەبوو. باشە بابەدرۆش بەناوى وڵاتێکى ئیسلامى یان کۆنگرەیەکى ئیسلامى بۆمیژوو بیوتایە ئەى ئۆمەتى ئیسلام ئاگاداربن ئەوا سەدام حسین بەناوى ئەنفال و حەملەى(توکلت على اللە) میللەتێک قڕدەکات ،لەژێر ناوى ئیسلام و قورئانەکەیدا بەملیۆنان خەڵک دەکوژێت. ئەى باشە برام بەدەر لەکورد خۆ ئەوەتا موسڵمان لەجیهاندا دوچارى تاڵترین ناخۆشى دەبنەوە ،ئەوە پۆرما ئەوە فەلەستین، ئەى بۆ ئەوان هەڵوێستیان چیە؟بەڕێزەکەم ئەگەر گەرەکتانە بەدوو قسەى بێ بنەما هەوادارانتان لەخشتە بەرن رەنگبێت ئامانجى خۆى بپێکێت، بەڵام وەکو ترناتوانن بەوشێوە سادە وساکارو سەرپێیە بڕوا بەئێمە بێنن و سەرى رەزامەندیتان بۆ بلەقێنین،گەورەترین رێکخراوى جیهانى و مامۆستا( على قەرەداغى) رابەرتان تا ئێستا لەوڵاتى قەتەر نیشتەجێن،ئەو وڵاتەش هەموو جیهان دەزانێت کە پەیوەندى توندو تۆڵى لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە و سەفارەت و پەیوەندى دیبلۆماسیان توندو تۆڵە.ئەم سیاسەتە دوفاقیە چ مانایەکى هەیە؟؟ خۆ ئەوە ئێستا هەموو جیهان دەزانێت ،بەڵام ئەى بۆچى یەک راگەیاندن باسى ناکات وپەردەپۆشى دەکان؟ خۆ ئێستا میدیا لە لوتکەدایە و لەهەمو وبارەکانەوە لەبەرزترین ئاست دایە ؟

5-لەخالى 5دا (دەڵێت ئەوکاتەش ئیسلامیەکانیش لەقەیران و نەهامەتیدا بون ئەى کورد چى کردوە بۆ ئەوان ئەوانیش مافى خۆیانە بپرسن؟) من تێناگەم بۆ ئەو قسەیەت بۆچى کورد تاکو ئێستا بۆتە خاوەن کیان و وڵات و سیادە تا دەنگى هەبێت و ببێتە کارتى فشار بۆ سەر وڵاتانى دیکە، ئەو زوڵم زۆر و ناهەقیانەى دەیکەن مەحکومى بکات، برام خۆت لەگێلى مەدە ئەوەتا رۆژانە ئێران و تورکیا تۆپباران مان دەکەن و خاکت دەبەزێنن و هاوڵاتیانت دەکوژن و رەز وباخت دەسوتێنن، بۆ ئەوان دەوێرن بڵێن وامەکە و بەسە، ئەو ترس و سامە لەخۆیان بڕەوێننەوە تا بتوانن داکۆکى لە شوێنانى تر بکەن، ئێمە کە رەخنەو گلەیى دەگرن لەروانگەى ئەوەوەیە کە کوردیش خۆى بەموسڵمان دەزانێت و پشتى بەو فەرمودەیە قایمە کەدەڵێت(المۆمن للمۆمن کالبنیان المرێوێ ؛ یشد بعچه بعچا) هەروەها بیرتان نەچێت کورد تەواو خزمەتى بەئاینى ئیسلام کردوە و دەیان سەدان زاناى ئاینى ژیانى خۆیان بۆ ئیسلام و پەیامەکەى تەرخان کردوە، هەروەها زۆربەى شۆڕش و ئیماراتە کوردیەکان نموونەى وەکو شێخ سەعید، سەید رەزا،پاشاى کۆرە، خانى لەپ زێڕین، قازى محمد و سمایل خانى سمکۆو شێخ مەحمود تەواو یاساو شەریعەتى ئیسلامیان چەسپاندوە و کاریان پێکردوە، بەجۆرێک شێخ مەحمود لەسەر وتە و فتواى زانایانى ئەو کاتى شارى سلێمانى هەموو پەیوەندى ورێکەوتن و دۆستایەتیەکى لەگەڵ ئینگلیزدا هەڵوەشاندۆتەوە بە نیوەشەو حاکمى ئینگلیزى شار بەدەرکردوە، ئەوان لەو روانگەیەوە رەخنە و سەرزەنشتى ولاتانى ئیسلامى و کۆنگرە و یەکیتیە ئیسلامیە جیهانیەکان دەکەن .

6-لەخالى شەشەمدا دەڵێت (ئیسلامیەکان لەدواى 91 ملیۆنان دۆلاریان لەخلیجەو بۆ هاتوە تالە دروستکردنى مزگەوت و نەخۆشخانە وکەفالەتى هەتیودا خەرجى بکەن) بۆ مەسەلەى یارمەتى دەستیان خۆش بیت وخوا خیرَیان بنوسێت، بەڵام بەڕێزتان ئاگادارن کە ئەو کارانە هەمووى دونیایى بوون بۆ ریکلام و خۆدەرخستن بون، وەرە من دەیان گوندتان پێدەڵێم کە بێ مزگەوت بون خەڵکەکەى دواواى دروستکردنى مزگەوتیان لەرابیتەو شوێنەکانى تر کردوە بەڵام بۆیان دروست نەکردون،ئەزانى وەڵامیان چى بووە؟؟ وتویانە گوندەکەتان دورە ولەسەرجادەنیە، هەروەها بۆ قوربانى و خێریش من چەندین نمونەم لایە کە برادەرانى یەکگرتو کاتێک قوربانیان بەخشیوەتەوە لەهەوادارانى خۆیان زیاتر بەشى کەسی دیکەیان نەداوە، هەروەها رێک کەوتوە بەهەڵە گۆشتى خێریان ناردوە بۆ ماڵان کە هەوادارى خۆیان نەبوون، زۆر چاو قایمانە چون داوای گۆشتەکەیان لەماڵەکە کردوتەوە، ،هەتیوانەش هەروا بوە،من بۆخوم هەتیو بوم وخوێندکار بوم بەڵام چونکە سەر بە وان نەبووم چەندین جارداواى هاوکاریم کردوە بودرێژەدان بەخوێندن تاکە مەرجیان ئەوە بوە ببم بە لایەنگریان، خۆ ئەگەر تو ئەوە باس بکەیت ئەوا رێکخراوە خاچپەرست وسەڵیبەیکانیش هاوکاریان بەخشیوەتەوە بەهەموشێوەیەک خۆراک وپێداویستیان داوە بەخەڵک ، هەروەها دەیان رێکخراوى لە چەشنى un ئۆفدا و هابیتات و قەندیل و magو kra و مناڵپارێزى بەریتانىو فرانس لیبەرتى و دەیانى تریش زۆر زۆر خزمەتیان کردوە و نەشیان کردوە بەمنەت ونەک باوەڕیان بەئیسلام بگرە باوەڕیان بەدینەکەى خۆشیان نیە، ئەوان وەکو لایەنى مرۆیى جیاوازى ناکەن لەنێوان موسڵمان و جولەکە و مەسیحى ئامانجیان رزگارکردنى خەڵکە لە نەهامەتى .

7-لەخاڵى 7دەڵیت (گریمان ئیسلامیەکان بێدەنگ بون لەبەرامبەر دۆزى کورد ئەى خەڵکى تر هاوشێوەى ئەمریکاو ئەڵمانیا و وڵاتانى دیکە کوا دەنگیان کردوە؟؟) ئەمەیان بەڕێزان شتێکى بێ بنەمایە من بۆیە رەخنە لەتۆ دەگرم و هانا بۆ تو دێنم دەزانم کەتۆ هاوسۆزمیت و لەئێش وئازارم تێدەگەیت و چارەى زامەکانم دەکەیت هەرچى تایبەتە بە ئەوان ،ئەوە دەزانرێت کە ئەوان بێ باوەڕن و لەگەڵ بیروباوەڕو ئاینى ئێمەدا یەک ناگرێتەوە ئێمە بۆیە گلەیى لە ولاتانى ئیسلامى دەکەین چونکە خۆمان بەئیسلام دەزانین خو ئەگەر جولەکە یان مەسیحى بوینایە ئەوا گلەیمان لەوان دەکرد . و بە وانمان دەوت بێنە فریامان. ئەمەش ئەدریسى یەکێک لەو پەیجانەیە کە ئەو نوسینەى بڵاوکردۆتەوە

http://www.facebook.com/dange.shaqam?ref=ts&fref=ts#!/roj.gull18?fref=ts 

2,288 جار بینــراوە  لەڕەهێڵپۆست