Azad-hamdi

لەشەوى یەڵداو فلیمێکی نەخوازراو .. ئازاد حەمدى .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لەشەوى 21/22 ئەمساڵدا کەشەوى یەڵدابوو .. کاتژمێر یانزەى  شەو .. کەناڵی هەولێر  ، لەبرى شەوانەیەکى ئاهەنگ و خۆشی بەسەربردن .. رێگەى بەخۆیی دا فلمێکى ترسناک و تاریکى لەشەوەزەنگێکى نامۆ و پڕ لە ناشایستە و ناشریندا .. نیشان بدات .. فلیمەکە وەکو  زوو زوو نیشانی ئەدا  و دووپاتی دەکردەوە  {نەفرەت } بوو ..

دووچارى ژنێک بەناوى (کرستین )و پیاوەکە بەناوى (جیمیس) وە بوویەوە ، کەبەترسێکى دڕندانە و دڵە ڕاوکێەکى  بێبەزەیی بەهۆى کاردانەوەى میوزیک و جۆرەها دەنگەوە لەلایەن سێ کەسی دەمامک کراوەوە  ، ئەنجام درا .. کۆتاییەکەى بە ئازاردان و کوشتنى نەک بێبەزەیی ، بەڵکو زۆر دڕندانەى ترسناکەوە ئەنجام درا لە ناو خانویەکى تاریکو ترسناکدا ..

ئەوەى من دیم  هیوادارم کەسی تر نەیدیبێت .. بەڵام  لە بەرپرسی ئەو کەنالە  و دەرهێنەرەکەى دەپرسم  ؟؟؟ چە خۆشیەک و تامو چێژ لەو کارە نامۆیە وەردەگرن؟؟چە وانە و ئامۆژگاریەک  ئەگەیەنێت ؟؟ بۆ ئە بێت ڕێگە بە خۆی بدات ، بە چەمافێک بەو چەشنە فلیمانەوە  بێتە ناو ماڵە کانمانەوە ، ببێتە میوانێکى ناشایستە  نادروست …….. .دەپرسم لەم جیهانە بەرینەدا  فلیمى کۆمەڵایەتى و جوان و خۆش نەما ئەوە نەبێت ..

ئەو داخو حەسرەتەى من دیم ئەخوازم کەسی تر نەیدیبێت و خەوى شیرینى لێ تاڵ نەبووبێت . داواکارم کەنالی ناوبراو بەخۆیاندا بچنەوە  وپۆزش  بۆ بینەرانیان بهێننەوە  ..  من لەلای خۆمەوە ئەمەندە دەسەڵاتم هە یە بایکۆتی کەنالەکەتان بکەم  و نەک سەیر بەرنامەکانتان نەکەم  بەڵکو بیشی سڕمەوە ..