kejall-Nuri-1

نامەیەکی کراوە بۆرای گشتی ( بیجگە لەوەی بەلەش فرۆش ناوزەدکراوم ،هەرەشەی کوشتنیشیان لێکردم ) . کەژال نوری .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هەرەشەکانتان نامترسێنیت و ناوزەدکردنیشم بەژنێکی لەشفرۆش ناهەقی یەکی گەورەیە ، جونکە من کەسێکم تاسەرئیسقان دژ بەدیاردەی لەشفرۆشی دەنوسم ،،

بەریزان ؛ پاش ئەوەی کە دوێنی بابەتیکی رەخنەیم لەسەرپەروەردەی کۆمەلایەتی و خیزان ومنال لەجوارجیوەی خیزان دا و دیاردەی شەرکردنی نیوان دایک و باوک ‘ لەمیانی نوسێنیک بۆ سێ نوسەرو رۆژنامەنوسی گەنجی شاری هەولێر نوسی ؛ لەلایەن جەند کەسێک و هەندی پەیجەوە هیرشێکی جروپرو نارەوا بەردەوام دەکرێتە سەرم و بەلەش فرۆش لەقەلەمیان داوم ،سەرەرای ئەوەش دوێنی بەنامە هەرەشەی کوشتنم لەلایەن گەنجیکەوە بەناوی ( هـ ، ك ) کرایە سەرو پێ راگەیاندم کە ئیتر ناتوانم خۆم لەبەردەم خۆشەویستی گەنجانی کوردی موسلمان دا بۆئاینەکەیان راگرم ،،

هەرلەومیانەشدا لەسەر چاوپیکەوتنیکی من لەتەورەی مافی ژن لەنیوان رەوتی سیکیولاریزم و ئیسلامی سیاسی دا کە بەدووبەش لەرۆژنامەی جاودیر دا مانگی رابوردووبلاوکرایەوە کەسێکی ئیسلامی لەشاری دەربەندیخان سەردانی مالی خوشکەکەمی کردووە و داوای لیکردووە کەبەتەلەفۆن داوام لیبکەن کەئیتر لەنوسینە رەخنەیی ئامیزەکانم لەسەر ئیسلام بوەستم و واز لەنوسین بینم ، ئەمە بیجگە لەوەی کە لەسەرنوسینیکی دیکە سالی پار لەدەیان پەیجی لایەنگرەکانی پارتی و یەکێتی یەوە بەدەیان نوسین و کۆمینتی نابەجێم لەسەرنوسراو بەلەش فرۆش و قەحبەو بێ ئەخلاق ناوزەدکرابوم و هەرەشەی توندم کرابۆووە سەر ، بۆیە من لیرەوە رای دەگەیەنم :-

  هەرەشەکانتان نامترسینیت رام ناگریت و ناوزەدکردنیشم بەکەسێکی لەش فرۆش ناهەقی یەکی گەورەیە بەرامبەرم جونکە من نەک هەرلەشفرۆش نیم بەلکو کەسێتی یەکی هاوسەنگیکشم لەوبارەیەوە ،،هەرجی لەمەر ئەونوسینە رەخنەئامیزەیە کە دوێنی بۆهەرسێ نوسەرو رۆژنامەنوسی شاری هەولیر (هەلگورد سەمەد ، کامەران محمد ، عیسا خدر ) م نوسی ئەوا رای دەگەیەنم ، ئەو نوسینەی من بابەتیکی رەخنەئامێزە ، لەشێوەی دروستکردنی خانوەکانی کوردستان و چۆنیەتی پەروەردەکردنی منال لەنێو کۆمەلگای عەشایەرو خیلەکی کوردیدا بەشێوەیەکی ناتەندروست و هەرەمەکی و دوور لەهەموو بنەمایەکی زانستی پەروەردەکردن ،

من لیرەدا مەبەستمە بلیم منال هەرلەمنالی یەوە بەشێوەیەکی زانستی پەروەردە ناکریت و بەرەلای کۆلانەکان و گەرەکەکان دەکرێت و ئەمە دیاردەیەکی نەک زەقی ناوکۆمەلگایە بەلکو تەواو بەربلاوەو بووە بەمۆرکی پەروەردەی خیزانی لەنیو کۆمەلگای کوردیدا کەبەهۆیەوە کۆمەلگایەکی دواکەوتوی دروستکردووە ،سەرەرای ئەوەی کەمن لەم نوسینەدا تیشکێکم خستۆتە سەرشەری خیزانی نێوان دایک و باوک ، لەبەردەمی منالەکانیاندا واتە ئەگەر بەشێوەیەکی زانستی و ورد خویندنەوەیەک بۆنوسینەکەی من بکرێت ئەوە ئەم بابەتەی من هیج جۆرەئاماژەیەکی بۆدیاردەی لەش فرۆشی تیادا نی یە ، نەک ئەوە نەخواستە خۆم بەلەش فرۆش لەقەلەم بدرێم بەهۆیە ،.

من ژنێکم نەک هەرلەشفرۆش نیم بەلکو ژنیکی هاوسەنگ و کەسایەتی یەکی سەنگینیشم لەوبارەیەوە،بەلکو من خۆم نوسینم زۆریشە لەسەر ئەوەی بنەبرکردنی دیاردەی لەشفرۆشی لەهەمووجیهاندا پێویستییەکی ژیانی مرۆڤەکان و کۆمەلگای بەشەری یە و من وای لەقەلەم ئەدەم کەلەشفرۆشی دیاردەیەکەی قیزەونی گەردونی یە کە سیستمی سەرمایەداری و جیهانی نایەکسانی چینایەتی و ناعەدالەتی دابەش کردنی ئابوری وسەروەت و سامانی مرۆڤایەتی دروستی کردووەو هۆکارەکەی بۆئەوە دەگەریتەوە کە سەروەت و سامانی جیهان لەچنگی کۆمەلیک سەرمایەداردا کۆبۆتەوەو وەک چۆن شۆرشکراوە بۆئازادکردنی تاک ئەوە مرۆڤایەتی پیویستی بەشۆرشیکی دیکەو رینیسانێکی دیکە لەسەرانسەری جیهاندا هەیە بۆئەوەی سەرجەم ئەوکۆمپانیا بەرهەم هین و پۆرن ستۆدیۆیانە تێک بشکێت کە بەرهەمهینەری فلیم و بابەتی سیکسی و پۆرنۆگەرین چی لەپیگەکانی ئینتەرنێت و جی لەبوارەکانی راگەیاندنی بینراوو بیستراو نوسراودا و جی وەک باندەکانی مافیاو لەشفرۆشی . من پیم وایە کەدەبێت سەرجەم کۆمپیانیاکانی بەرهەم هینانی فلیمی سیکسی دەبێت دابخریت و پیگەئەلەکترۆنی سێکسی یەکان دەبێت دابخرێن و سەروەت و سامانەکانیان دەستی بەسەرا بگیری و بەکاربهینریت بۆ جارەسەرکردنی قوربانی یەکانی نەخۆشی ئایدز و هەموو ئەوزیانانەی کە بەهۆی دیاردەی لەش فرۆشی و ماڤیاکانی بواری لەش فرۆشی یەوە لەکۆمەلگای بەشەری کەوتووە ،، بۆیە هەربەریزیک من ناوزەد بکات بەلەش فرۆش ئەوە پێ ی دەلێم ناهەقیت کرد و هیوادارم بتوانیت لەناوەرۆکی بابەتەکانی من و نوسینەکانی من تێبگەیت و ،دواجار برۆ گەردنیشت ئازا بێت. هەرچی سەبارەت بەهەرەشەکانیشتانە ئەوە من ناترسینن و ناشم وەستینن و سەریشتان دای لەبەرد !

20,550 جار بینــراوە  لەڕەهێڵپۆست