puk-pdk

لەسەر یەکێتی و پارتی ج باسە : کونجــــرینی ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نەمردین دەورانی زۆری دەسەڵاتی عێراق و ناوچەکەمان بینی ، خوا گەورەیە بۆ ئەوساتەی ئەم بەڕێزانەی ئێستا لەدەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندان و زەمەن وا دەخوازێت دەسەڵاتی داهاتوو ، هەرسێ بەرگەکەیان لەبەرداکەنێت : یەکەم دەسەڵاتیان ” دووەم سەروەتیان ” سێهەم رابردوویان ..

لەمێژە باس لەوە دەکرێت ، بەڕێز تاڵەبانی بڵانسی هێزە لەکوردستان و بەلاسەنگی ئەو ، یەکێتی و پارتی هەرەس دێنن و کۆتایی ئەو دەسەلاتەیە ، کەمێژوویەک لە شۆڕشگێڕی و باڵادەستی ئیدارەی هەرێمە ..

لەکوردستان بەیتی نێوان جێگۆڕکێ و کۆنسێرڤاتیڤی دەسەڵات ” خۆڕاکی وتوێژەکانی ڕۆژە ، هەندێک دەخوازن و دەڵێن : پێداویستی کوردە گۆڕانکاری و هەندێک دەڵێن ئەوان بەردێکیان نەناوەتە سەربەردو ئێمەین بنیادنەرو ئێمەین میراتگری هەمیشەیی .

ململانییەکان بەکۆتایی دەسەڵات ، وەک هەر شوێنگەیەکی ئەم جیهانە لەکوردستانیشدا کۆتایی پێ نایەت ، بڵکو نوێ دەبێتەوە .. ئەمەی پارتی و یەکێتی ئەنجامیاندا مێژوویەکی ناشرینە لەدەسەلات ، کەواتە هەڵەکانیان هێزی تر دەهێننە بەرهەم ، پرسیارەکە ئەمەیە : خۆ ئەگەر ئەوان کارێکی جوانیان لەدەسەڵاتیشدا بکردایە هێزی تر نەدەهاتە پێش ؟ .. ئەمە ئەو پرسیارەیە بەدوای ژیاندا دەگەڕێت ، واتە لەکویادا ژیان وەستا ، لەویادا کۆتایی پرسیارەکانە ، چونکە ژیان بەدوای شتی نوێدا دەگەڕێت و هەمیشە لەگۆرانکاریدایە و لای پارتی و یەکێتی بەیتەکان هی ساڵانی 1961 و 1975 ن و بیرکردنەوەو گۆڕانکارییەکانیان لەگەڵ هەنگاوەکانی ژیانی کۆمەڵگادا یەکناگرێتەوە .

لەرووبەڕووەکەی ” دوو سەرۆکی فەرەنسادا ” سارکۆزی و هۆڕاندا ” هۆڵاند بە سارکۆزی وت : ڕاستە تۆ لەئێستادا سەرۆکی فەرەنسایت بەڵام بەحوکمی ئەوەی زۆرینەی خەڵکم لەگەڵدایە ، من حاکمم .. ئەمە هەمان بۆچونە لەکوردستاندا باڵدەگرێت ، مۆدێرنەکە هی پارتی و یەکێتی نییە بەڵکوو هی ئەو هێزەیە بەپلیکانەی مێلورەدا ڕووەو دەسەڵات هەڵدەکشێت .

مەلا بەختیار پێش ڕیفرادۆمی ولاتی میسر لەسەر دەستوری نوێ وتبووی : ڕیفراندۆم لەبەرژەوەندی ئیخوانەکان نییەو ١٠ ڕۆژی تر واقعێکی تر دەبینین و ، ئەمەش بەزیانی یەکگرتوو دەشکێتەوەو سەرەتای شکستی ئەوانیشە . ئەوا بەپێچەوانەوە بینیمان ؛؛ دیارە کاک مەلابەختیار پێشبینی ئەوەی کردبوو کەیەکگرتوو لەهەولێر و دهۆک خۆرکەی پارتییەو لە سلێمانیش بزوتنەوەی گۆڕان حاکمەو لەداهاتووشدا بەرەیەک لەدایک دەبێت هەرلەئێستاوە پێویستە ناوی بۆ ئامادە بکەین ..

بەڕێز تاڵەبانی لەبەردەمی ڕەحمەتی خودادایە ، گەرخواکردی هەڵیش بسێتەوە ، دەرفەتی کاری سیاسی کەم دەبێتەوە ؛ بۆیە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاری خۆیداو جێگرەکەی بەکاتی لەجێگادا دانا ..

جێگرتنە کاتییەکەی کاک کۆسرەت ” گۆچانە فریادڕەسەکەی زەمەن نییە بۆ یەکێتی ، بەڵکوو سەرەتای ململانێی سێ مینبەرەکە دەستپێدەکات و یەکێتی لەمێژە کوشتەو فەوتاوی ئەوجەنگە ژێر پەنجەیی یە .. کاک مەلا بەختیار لەزۆر شوێن وتویەتی ئەوانەی لەسەرو منەوە باڵادەستن جگە لەبەڕێز مام جەلال یەکێکیان حیمایەم بووەو ئەوتریان دوێنێ یەکێتی هەڵبژاردووە . کاک کۆسرەت لەو ڕۆژەوە لەهەولێر هەڵکەنرا ناسنامەی عەسڵی خۆی ونکرد بەهۆی لاوازی پێگە جەماوەرییەکەیەوە . کاک دکتۆر بەرهەم وەک دکتۆرێکی بێ دبلۆمە لەناو یەکێتی ، واتە لێپرسراوێکی بێ بارگراوەندی هێزە .

کەواتە کێ دەبێتە جێگرەوەی بەڕێز مام جەلال و” یەکێتی لەباهۆزی تێکشکاندن و هەڵوەرین ڕزگار دەکات ؟ ..

هەندێک بۆچوون ڕۆژانە بۆمان دووبارە دەبێتەوە ، ئەویش ئەو هەڵسەنگاندنەی خەڵکە بۆ سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی : سەرکردەکانی ئەم دوو حیزبە سیاسی نیین ، بەڵکوو سەرقاڵی بازرگانین و هەموویان لەئێستادا لەسەرسکی خەڵکی یان ملوێنەرن یان ملیادێر .. ئەم بۆچوونە وەک دەورانێک هەمیشە دێتەوە زەینمان کەدەڵێن : لەگەڵ هەر سەرکردەیەکی سیاسی یەکیتی و پارتی دابنیشیت لەباتی باسی بیادنانی دەوڵەت و گەڕانەوەی ناوچە داگیرکراوەکان و بەیانی دەوڵەتی کوردی و گەشەی دبلۆماسیت بۆ بکات ، وەک گومانێک لەخۆیەوە باسی کڕین و مامەڵەی زەوی و پاکانە بۆدەوڵەبوونەکەی خۆی دەکات و دەڵێت : فڵانە کەس بەچەند هەزار دینارێک زەوییەکی کریووی و ئەقڵی بازرگانی هەبوو فڕۆشتی و پاشان لەلێواری شاردا ” هەزاران دۆنم زەویی کڕی و ئێستا بووتە ملیاردێر .. ئەم پاکانەیە لە فلیمی هیندی دەچێت و لەتوێی هیچ ماتماتیکێکدا بوونی نییە ..

لای کاک مەلا بەختیار ” بۆچونێکی سەقەت سوربوونی خۆی دەگێڕێت بەم شێوەیە : بزوتنەوەی گۆڕان ویستی ببێتە بەدیلی یەکێتی و ” پارتی بڕوخێنێت ، بەڵام هیچیان بۆنەکراو زەرەری تەنها لەئێمەدا .. ئەم بۆچوونە گەر زانستیانە بۆی بچیت بەم شێوەیە : بورکانێک لەنارازی بوون لەدەسەڵات شەقامەکەی تەنی بوو ، وردە وردە پەیکەری یەکێتی و پارتی دەخوارد ، بزوتنەوەی گۆڕان دامەزرا ؛ کۆی شەقامە نارازییەکەی نێو شەقام و هەندێک لەناڕازییەکانی ناو پارتی و یەکیتی لەژێر چەتری خۆی کۆکردەوەو خاویکردنەوەو ڕابەرایەتی ئەم هێزە توڕەیەی کرد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و یەکێتی ،، کەواتە چ زیانێکی بۆپارتی و یەکێتی هەبوو ، بەڵکو وەک فریادڕەسێک ڕزگاریکردن .

لەنێوان هەولێرو سەری ڕەشدا هەزاران دۆنم زەوی بەنرخێکی زۆر کەم سێ بەڕێزی پارتی لەژیر دەستی خاوەنەکانیان دەرهێنا ، لە %10 بۆ کاک نەوزاد هادی ، % 25 بۆ کاک فازیل میرانی ، % 65 کەی تری بۆ کاک نێچیر بارزانی ،، بەڵام عەسلی مەسەکە ” هەمووی بۆ بەڕێز نێچیر بارزانییە ..

لەهەولێردا وەک ڕێبەرەکانی کۆن ” چۆن چاویان لەسەر هەر خاتونێک بێت دەبێت بۆ ئەو ڕۆژە ئامادەبکرێت و بخریتە پەردەوە ؛ ئاوهاش بەڕێزانی پارتی چاویان لەسەر هەر زەوییەک بوو ، بەهەر بیانوویەک دەبێت بۆ ئەو ڕۆژە بکرێت بەناویانەوە ..

نەمردین دەورانی زۆری دەسەڵاتی عێراق و ناوچەکەمان بینی ، خوا گەورەیە بۆ ئەوساتەی ئەم بەڕێزانەی ئێستا لەدەسەلاتدان و زەمەن وا دەخوازێت دەسەڵاتی داهاتوو ، هەرسێ بەرگەکەیان لەبەرداکەنێت : یەکەم دەسەڵاتیان ” دووەم سەروەتیان ” سێهەم رابردوویان ..

2,264 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت