Abubakir-Caf-4

نائەقڵانیەتی (ئەقڵانییەت ) : ئەبوبەکر جاف .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

L’ IRRATIONALITE DE LA RATIONALITE

سەدەكانی ئاوابونی ئەقڵگەرایی …

وهذا ما يحتاج دركه الى ارتفاع بصيرة القلب عن حد علم اليقين الى حد عين اليقين” صدرالدين الشيرازي (ملا صدرا): السفار الاربعة ز8/368

لە پاش رێنیسانس ( LA RENAISSANCE), بە قورسی و چڕتر لە (رۆشنگەریLA LUMIERE ) یەوە, زیاد لە قەبارەی خۆی, زیاد لە پێویست, زیاد لەو تواناو لێهاتوییەی كە هەییەتی, (عەقڵمان ) كرد بە سەنتەر, بە بوونیاد و ماكینەی دروستكردنی مانا, بە دەر لە راگرتن و وەستاندنی عەقڵ لە نێو چەن پرانسیپێكی (نا ئەقڵانیدا ).

عەقڵ و ڕەوایەتی عەقڵی و ئەو سنوربەندییانەی كە عەقڵ بۆ خۆی داینا بە رەهایی كرا. بێ هیچ بەربەستیەكی دەرەكی, بوو بە (سێنتەر). ئەوەی هێزو ڕەوایەتی و مافی بەستنەوە وەستاندنی ئەكتە عەقڵییەكانی هەبوو تەنها ( خودی عەقڵً) بو..بێئاگا لەوەی تا ئەم ڕادە لە رەهاكردنی ئەقڵ و جڵەو بۆ شلكردنی, خزاندییە ناو ڕەهەندە (نا ئەقڵانییەكانی خودی ئەقلّەوە) .لەو ململانێ خوێناوییە ناگەڕێین كە لە نێوان موئەسەساتی ئاین و عەقڵدا هەبوو , ئەگەر دەزگاكانی هەر ئاینێكی بە ئیدۆلۆژیكرا و بە تەشریعكراو لە پێناو پاراستنی (موقەدەسە) ڕەهاكانیدا , رێگربووبێت تەنانەت لە( گومانی ئەقڵانی و ئەقڵی گومانكار) و لە وێشەوە سوپایەكی پڕچەك و پۆلیسی ئیدۆلۆژی دانابێت بۆ (سەركێشییە بە كوفركراوەكانی ئەقڵ..) هەرگیز بەم ئاراستەیە كۆتایی نەدەهات, ئەقڵ وەك ( ریئیەكسیۆنێك بۆ ئەقڵی ئاینی بە ئیدۆلۆژیكراو و عەرشەكەی ),نەیدەتوانی ئەم دۆزەخە (ئەقڵانیە) بۆ بەشەریەت دا بنێت..

لەوساتەوەی كە (فۆرمێك لە ئەقڵ و ئەقڵگكەرایی ) بوو بە سەنتەرو پێوەر, زۆرترو قوڵتربڕۆین, بوو بە (خودایەك), كە كۆی پرۆسەی مانا دروستكردن و مانا دان و و مانا بەرهەمهێنان بوو بە كاری ئەقڵ..كۆی یا زۆربەی ئەو دەسەڵاتەی كە بە ئەقڵگەرایی درا هێندە ئەقڵی تووشی غرورو كبریا كرد دەیویست دەست لە زۆر پرسی (وجودی- میتافیزیكی ) بدات, ئەگەر بۆیشی چارەسەر نەكرابێت , وەك (نهێنییەكی شاراوەی دواخراو ) لێی گەرا بۆ ئەزموونەكانی دیكەی ئەم ئەقڵانییەتە. ئەو حەقیقەتە گەورەی كە ئەقڵ لە بیریكرد…:

ئینسان بوو… چۆن.؟ ئەوەی ئەقڵ ئینسانی لێ دارنی و ڕوتی كردەوە (كولییەت و گشتی بوون la totalite ) ی (ئینسان بوو, پارچەپارچەكردنی ئینسان و دابەشكردن و پۆلێنكردنی مرۆڤ بە سەر (پێكهێنەری جودا جوداو لێكترازاو نا هارمۆنی) دراوێكی لێكەوتەوە , دراوێك كە ئینسانی لە بیابانێكی چۆڵ و سەرابیدا بە تەنها بە جئ هێشت كە دەبایە (تەنها خودی خۆی ) رزگاركەرو خولقێنەری موعجیزەكانی رزگاربوون بێت..چون عەقڵ هەرچی مانا هەبوو (بێمانای كرد, خاڵی كردەوە لە رەهەند و دەرگیرە ترانسدێنتاڵەكانی مانا) ئەم ئینسانە بیابان نشینە جگە لە ئاسۆیبون, جگە لەوەی سەری نەوی كرد و تەنها ( زەمینی ئەبینی), مانایەكی بۆ (ئاسمان) نەهێشتەوە, ئەوەمان لە بیرنەكردووە :كە نوێنەرو زمانحاڵ و قسەكەرە دۆگم و ئیدلۆژەكانی ئاسمان برێكی زۆر , ئەكتەری خولقاندنی ئەم (دۆزەخە ) بوون…

ململانێكان هەمیشەو برێكی زۆر لە قازانج و بەرژەوەندی (ئەقڵ) شكایەوە , بستێك زەمین نەما (ئیمپراتۆریەتی ئەقڵگەرای رۆشنگەری و ئەقڵپەرستەكان) هیچ نەبێت درزی تێنەخەن…جا سەرەتا ئەم ئەقڵگەرایە بە (كایە زانستییە وردو دەقیقەكاندا) دەستی پێكرد, دەرئەنجامی باشی لئ بەدەست هات…بەڵام (لە پێناو ئوزمونكردن و تاقیكردنەوەی ) فاكتەكانی تردا رۆیشتە ناو كۆمەڵێك كایەی ترەوە , بە تایبەت ئەوەی پێی دەوترێت (زانستە مرۆییەكان)..

سەرەتا ئەقڵ بە گومانی و گومانی میتۆدۆلۆژی دیكارت دەستی پێكرد, سپینۆزا دراوە ئایینیەكانی لە ناو (سیستەمی ئەقڵگەرایدا تاقی ئەكردەوەو, تا ترۆپكی كبریاو غروری ئەم ئەقڵگەراییە لە فەیلەسوفی ئەڵمانی (كانتدا) مانێڤستبوو…تەنانەت ئومێدو هیوای ئەقڵانی كانتیانە پرسێكی (ئەخلاقی گەورەی وەك (نییەت پاكی ) كرد بە دراوێك یا فاكیوڵتێیەكی ئەقڵی…بەم پرۆسەیە , بێ هیچ بەربەستێك ئینسان (كە ئامانجە ) گەورەكە بوو , بوو بە سێنتەر , لە بری دوالێزمە مۆراڵییە ئایینیەكانی وەك (حەرام و حەڵاڵ, باش و خراپ… ) دوالیزمی ئەخلاقی ئەقڵانیانەی هێنایە بوون… (ئەقڵی/نا ئەقڵی. زانستی/ نا زانستی. ئینسانی / نا ئینسانی. مەدەنی/ بەربەری.زانستی, ئەفسانەیی, ..) ئەقڵ و ئەقڵگەرای زۆر زیرەكانە لە بری ڕەهەندە (ئۆنتۆلۆی, تیۆلۆژی, میتافیزیككیەكان…) رێك جێگۆركێیەكی بە مەبەستی لە (ئەكتەرو بكەرەكاندا كرد…) لە بری خودا, ئینسانی دانا… لە بری رەهەندا موتەعالییەكان , رەهەندی ئاسۆیی لە چەشنی (زمان و مێژوو‌ پرۆتۆكۆل و …) بوون بە جێگرەوە …ئەمەش لە پێناو بە ئامانجگرتنی (ئینسان) و بون بە ئامانجی یەكەم و دواهەمی ئینسان, (كە خودی ئینسان ) خۆیەتی..

ئەوەی بە دەستهات, ئەوەی چنگمان كەوت, بەو هەموو نەهامەتیی و تراژیدیا گەورە ئینسانی و سروشتیانەشەوە ) بە ئاشكراو بە شاراوەیی دەچنەوە سەر ئەكسیۆنە ئەقڵانییەكان.. نەیارە گەورەكەی ئەقڵ (بە قەولێ ئەقڵ خۆی..؟!”ئاین) هەمیشە لە دۆخی پاشەكشەكردندا بوو, (پێداویستییە رۆحی و خەیاڵییەكانی ئینسان لە ( ئەدەب و هونەر… زۆر لەوە لاوازتربوون بەریەكبكەون و بەرهەڵستكاری ئەقڵ بن… پراگماتیزم و پۆزەتیڤزم, ئاینی زەمینی ئینسانن… هەربەم ئاراستەیە (ئەم فۆرمە لە ئەقڵانییەت ) بە ئامانجی خزمەت بە ئینسان, نهلیزمێكی گەورەیەی بۆ ئینسانیەت خولقاند… كۆتای بە ئینسان هێناو ئاوابوونی ئینسانی راگەیاند., نازیزم و كۆمۆنیزم و سۆسیالیزم و ناسیۆنالیزم و بەعسیزم… هۆلۆكۆست و ئەنفال … و ئەو دۆزەخانەی ئەقڵ بوون … كە هەرگیز جێگەی لێخۆشبوون نیین .

ئەو حەقیقەتە گەورەی كە ئەقڵ (جا بە ئاگاییەوە بێت یا نا ئاگایی ) لە بیری كرد….: ئینسان تەنها دراوێكی ئەقڵانی نییە…بە سەدان هێل ئەچێتەوە سەر پنتە نا ئەقڵانییەكان .

1,637 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت