Shehid-Bekir

تووڕه‌بوونی نه‌وشیروان مسته‌فاو یادی ( ٢٩ ) ساڵه‌ی شه‌هیدبه‌كری حاجی فارس : شه‌هاب كه‌ریم .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

چه‌که‌ره‌ی خۆشه‌ویستی خاك و خه‌ڵکی کوردستان و شۆڕش بوو ، درێژه‌ی به‌بون و مێژوویه‌کدا ؛ تا ئه‌مڕۆکه‌ش ،قه‌رسیلی ئه‌وباغچه‌یه‌یه‌ له‌هه‌ناوی تاك به‌تاکماندا ،بۆته‌ دارستانێکی مه‌زن و ، ڕۆژانه‌ بن دارێکی ده‌که‌ینه‌ جێژوانی ئازیزێکی شاخ و گونده‌کانی کوردستان ؛ له‌گه‌ڵ کانیاوێکدا ، فرمێسکه‌کانمان ئاوێزانی جۆگه‌له‌کانی ،گوڵه گه‌نم ده‌بون و هه‌ناسه‌شمان هاوشانی هه‌وره‌کانی ئاسمان ده‌بن ، قژمان له‌ته‌نیشت گه‌ڵاکانی ‌پایزداهێورهێور‌ده‌وه‌رن ! تیژی چاومان هێنده‌ی تیشکی خۆرو ڕاستی ئه‌به‌دیه‌تی نێو خه‌ڵک و خه‌باته‌که‌ی ڕۆشن ده‌بن ئه‌وساتانه‌ی .

به‌ته‌نیاشین و گشت دارستان هێدی هێدی که‌ده‌خه‌ون ده‌چینه‌وه‌ ناو ئه‌ندێشه‌و له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهاتێکی نێو شاخه‌کان به‌ هێمنی چاو لێك ده‌نێێن بۆیه‌ له‌گه‌ل بینینی وێنه‌یه‌کدا ، یان بیرکردنه‌وه‌ی كاره‌ساتێكدا بۆ ساتێكیش ئۆقره‌ ناگرم و ئه‌ڵێم گه‌رباسكردنی كورتیش بێت ، ئه‌بێت له‌مستی خۆمتان بگرم ده‌نا ده‌مرد دڵنیابن که‌وا نه‌که‌م بێشک ده‌مرم.!؟

ئه‌وی ڕۆژێك خۆی به‌ده‌روێش و زكری بۆشۆڕش ئه‌كرد ، ئه‌وی رۆژێك وه‌ك فه‌قێیه‌ك له‌بری ئه‌وه‌ی نان بۆمه‌لایه‌ك به‌رێت ،، له‌ئێستادا كڕنوش ده‌بات و سوجده‌ بۆ به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌بات ، بێباكه ‌له‌وه‌ی گه‌ر ئه‌مرۆ نانێكی ده‌ستبكه‌وێت گرنگ نیه‌ له‌ڕابردودا كام هاوڕێی گیانبازی ئه‌ومێژوه‌ی ئه‌مڕۆی بۆدروستكرد ، ئه‌ڵێم هه‌زار نه‌فره‌ت له‌ونانه‌ی به‌وجۆره‌ بخورێت ، بیره‌وه‌ری ئه‌و هه‌موو مرۆڤه‌ جوانه‌ی به‌ئاسانی له‌یادكردبێت به‌سه‌رهاتێكی دوورو درێژداخی لێ ده‌خۆم كه‌ناتوانم له‌چه‌ند دێڕێك زیاتر له‌م بابه‌ته‌دا بنووسم ،چوونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی سنوور تێپه‌ڕاندن بۆخوێنه‌ر ، ده‌كرێت له‌یاده‌وه‌رییه‌كداو له‌په‌ڕتوكێكدا ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی میژووی پڕسه‌روه‌ری له‌سه‌ر بنووسرێت و له‌سه‌ر هه‌ڵبدرێته‌وه‌ ، لێ بگه‌ڕێمه‌وه ‌بۆڕابردو و له‌ساڵی ١٩٨٤له‌گفتوگۆی نێوان میری و یه‌كێتی نیشتیمانیدا ، ئه‌وده‌م سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ شه‌كه‌ت و ماندووببون و جگه‌ له‌و كارەساتانه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا ده‌هات و نه‌یاره‌كانی فرسه‌تیان له‌پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام ڕێكخیستنه‌كانیدا ده‌هێناو به‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی بێتاوان ده‌بوونه ‌قوربانی ، به‌هه‌مان شێوه له‌وگفتوگۆیه‌دا صه‌دانی تر له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ڕژێم فرسه‌تیان لێ ده‌هێنان و به‌هه‌مان شێوه‌ گیانیان ده‌به‌خشی و زۆرجاریش گۆڕوون ده‌بوون .

له‌دوای به‌ربوونم له‌زیندان و بوونه‌وه‌م به‌پێشمه‌رگه‌ ،كاكه‌به‌كری حاجی فارسی تێكۆشه‌رو بلیمه‌تی كه‌رته‌كه‌مان ، خه‌ڵكی گووندی گه‌نكاوه‌و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رم ، به‌كری ده‌م به‌خه‌ندو هه‌میشه‌ده‌م به‌پێكه‌نین ، باڵایه‌كی مام ناوه‌ندی سورفل و گووپ خڕوه‌ك سێوه‌لاسووره‌ زۆرجار به‌قریوه‌ و ده‌نگی پێكه‌نینه‌ خۆشه‌كه‌ی ده‌توێت و ئاوازێكی سه‌مفۆنیایه‌و له‌به‌ره‌به‌یاندا به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی به‌خه‌به‌رده‌هێناو به‌شێوازێك ئاوێته‌ی ببوین گه‌ر ڕۆژێك گوێمان له‌ده‌نگی پێكه‌نینه‌كه‌ی نه‌بوایه‌ ، ئه‌و رۆژه‌ وه‌ك پرسه‌یه‌ك وابوو بۆئێمه‌و ماته‌مینی ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ی داده‌گرت و به‌خه‌مباریه‌وه‌ سه‌رمان ده‌نایه‌وه‌ .

كاكه‌به‌كری حاجی فارس دڵی به‌گفتوگۆی نێوان یه‌كێتی و میری خۆش نه‌بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدابه‌ پێچه‌وانه‌ی بیرو باوه‌ڕه‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌ك بوو ، ده‌بوایه‌ بچوبایه ‌بۆچاره‌سه‌ركردن ، كه‌ئه‌وده‌مه‌ش به‌بڕیاری شۆڕش له‌ژێرچاودێری ( لیژنه‌ی ته‌نسیق )به‌ره‌و‌ نه‌خۆشخانه‌كان به‌ڕێ ده‌كران ، به‌داخه‌وه‌ له‌ڕێێ قادسیه‌ی دۆڕاوی ئه‌وسه‌رده‌مه ‌، نه‌خۆشیه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و دڵسۆز به‌كری حاجی فارس و ڕۆژگار و قه‌ده‌ر چاره‌نوسی نادیار ئه‌كات و له‌بۆسه‌یه‌كدا به‌ر ده‌ستڕێژی گووله‌ی خۆفرۆشان ئه‌كه‌وێت و دڵی له‌لێدان ده‌كه‌وێت و ده‌بێته‌ قوربانی خاك و نیشتیمان .

من و چه‌ندپێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌كاری شۆڕش هاتبووینه‌وه‌ شار و له‌ماڵی ئه‌ندامێكی ڕێخكستن ، كه‌زۆر نزیك بوو له‌كاك نه‌وشیروان و دواتریش له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تردا( ئاسۆی قومریان ) گۆڕ به‌گۆڕكرد ، نانی نیوه‌ڕۆیان بۆدانابوین و له‌پڕ هه‌واڵی شه‌هید بوونی كاكه‌به‌كری حاجی فارسمان پێگه‌یشت ، هه‌رچوارمان سویندمان خوارد هه‌رئه‌و سه‌عاته ‌تۆڵه‌ی نه‌سه‌نینه‌وه‌ نانه‌كه‌مان نه‌خۆین ، ده‌ست به‌جێ چووینه‌ به‌رده‌م باره‌گای تۆپیوو عوسمان ، له‌وده‌مه‌دا له‌ به‌غداده‌وه‌ چه‌كداریان بۆهێنابون و نه‌مان هێشت پشووبده‌ن چوارمان به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاند پاشان چووینه‌ به‌رده‌م چه‌ند باره‌گایه‌كی تروبه‌هه‌مان شێوه ‌كاری له‌و جۆره‌مان كرد ، ئیتر ئیمه‌ كه‌مێك هۆشمان به‌خۆمانداهاته‌وه‌ به‌وه‌ی هه‌رهیچ نه‌بێت توانیبێمان تۆڵه‌ی تاڵێك له‌مووی سه‌ری كاكه‌ به‌كری حاجی فارس بكه‌ینه‌وه‌ .

پاش بیستنی سه‌ركردایه‌تی و به‌تایبه‌تی كاك نه‌وشیروان خۆی گه‌یانده‌ لامان و ناهه‌قی نه‌بوو كۆڵێ تووره‌ بوو ، زۆریش جنێوی پێداین ، ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ق بوو ، ئیمه ‌نه‌ده‌بوو به‌وشێوه‌یه ‌سه‌رپێچی بكه‌ین ، چوونكه‌ ئه‌بوایه ‌پرس و ڕامان به‌سه‌روی خۆمانه‌وه‌هه‌بوایه ‌، ئه‌و رۆژانه‌م هه‌رگیز له‌یادناچێت و دوابه‌دوای ئه‌وكاره‌ساته ‌دڵته‌زێنه‌ ، ده‌یان كاره‌ساتی تری له‌وجۆره ‌ڕووی داو تاوه‌كوو ئه‌وه‌ی گه‌یشته‌ سه‌رشه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌ی قاره‌مان شه‌هید مامه‌ڕیشه ‌، یادتان به‌خێر و هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاکتان .

1,369 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست