بیرەوەریەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی/جمال چاوشین .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ژیان لە شاری سەقز

زستانی ساڵی ١٩٨٩ زۆر سارد بوو بەفرێکی زۆر باری ڕێگەوبانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی شاری سەقز هەمووی بەفروو سەهۆڵ بەندان بوو، ئەو ساڵە دەسەڵاتدارانی ئێران ئیدارەی شارەکان پێشمەرگەکانی سەر بە یەکێتی کارتی پەناهەندەی کارتی {سپی} یان بۆ کردین ،لەوەوپێش بۆ پێشمەرگەو لایەنگرانی پارتی کارتی{ سەوز }یان بۆکرابوو، کارتی سەوز باشتر بوو لەکارتی سپی کارتی سەوز دەتوانی خانوو بکەی بەناوتەوە ژن مارە ببڕی سەیارەت بەناوتەوە بکرێ، بۆ هاتووچۆی بەینی شارەکان بەکار دەهێنرا بەڵام کارتی سپی وانەبوو تەنها بۆ نەخۆشخانەی ئەوشارەی لێیدەژیای بەکار دەهات، مانگانە هەندێ ئازوقەی پێوەردەگیرا لە مانگی سور {هیلالی ئحمر} ی ئێرانی، هەندێ {ئازوقە}و جارجارێک گۆشتی مەڕی بەستوو{ یەخزەدە}یان دەداینی،بەدەبە نەوتمان بەم کارتە سپییە وەردەگرت کەمەکێ باشبوو، بەبۆنەی ئەم کارتەوە فێری دوبلەش بووین،یانی ئازوقەی دوقاد،ئەگەر یەک کیلۆ ئازوقەت وەرگرتایە کارتەکە ئەومانگە دووبلەبوایە دووکیلۆت وەردەگرت،

شاری سەقز شارێکی زۆر خۆشبوو بەلێژایەوە بوو شێوەی لە شاری سلێمانی دەچوو زۆر دڵگیر بوو،خانومان بەکرێ گرتبوو،یەکێتی هەر ماڵی ١٠هازار تمەی داینێ بۆ ناوماڵ کڕین بەڵام شت گرانبوو پارەکەش کەمبوو بەشی هەمووشتی ناوماڵی نەکرد، لەماوەی سێ ساڵوو نیودا لەبەر چەند هۆیەک لەگەڵ خاوەن خانوەکاندا نەدەگونجاین چەند ماڵوو چەند گەڕەکێکمان کرد، زۆر لە خاوەن خانوەکان بیانویان دەگرد میوانتان زۆرە دەنگە دەنگ زۆر دەکەن،کرێی خانوەکە درەنگ دەدەن چەند هۆیەکی تریش، هەندێ ئەشیای ناوماڵمان پەێکەوە نابوو، بەڵام نەمان توانی تەلەفیزۆنو و سەڵاچە {یەخچاڵ} بکڕین، لەماڵە دراوسێکان سەهۆڵیان دەداینێ . درەنگ یەخچاڵمان کڕی ،،کە خانوەکانمان دەگۆڕی لە گەڕەکێکەوە بۆ گەرەکێکی تر ناوماڵمان کەمو سوک بوو بە{سێ جەرخە} ئەشیاکانمان دەگواستەوە،

بەزمی یەخچاڵ

دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ ماڵمان هێنابووە قەڵاچوالان پاشان هاتینە شاری سلێمانی ڕۆژێک لە گەڵ هاوسەرەکەم و برازایەکم کە پێشمەگەبوو لەگەڵم. بۆیەکەم چار چوین بۆ بازاڕ شتی ناوماڵ بکڕین،بەنیازی سەڵاجە کڕین چوینە دوکانێک لە بازاڕی مەزادخانەکە بە زاراوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ووتم ئاغا ئەم{یەخچاڵە}بای چەندە لەدوکانەکەدا سێ نەفەری لێبوو یەکێکیان چوابی دامەوە ووتی یەخچاڵی چی بۆ ناڵێیت لە ئێران بووموو هاتومەتەوە خۆتانمان لێمەکە بە پێشمەرگە ،خەریبوو برازاکەم بەڕەقی چوابی بداتەوە نەمهێشت، ووتم خاڵە تۆ من دەناسی ووتی نەوەڵا درۆت لەمن دیووە نا جاریتر منت دیوە نا ئەی بۆ وابێڕێزی دەکەی بەرانبەرمان،ووتم من هەموو تەمەنم یەک ساڵ لە ساڵی ١٩٧٩ لە سلێمانی ژیاووم هەر لەلادێ بووم ماڵمان لە لادێ بووە سەڵاجەم پێویست نەبووە لادێ کارەبای نەبوە، لەساڵی ١٩٨٨ چومەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سەقز سەلاجەم بە {یەخچاڵ} ناسیوە ئیتر تاوانم چییە واجواب دەدەیتەوە، یەکێک لەوانەی لەدوکانەکەدا بوو منی ناسی، پاشان خاوەن دوکان زانی هەڵەی کردووە، هات دەستی کردە ملم داوای لێبوردنی کرد ووتی ڕۆژانە هەندێ کەس کەشووفش دەکەن بەسەرماندا،بمبورە،،

کوردەکانی باشور بەزۆری لە شاری سەقز نیشتەچی بوون ،یان کە مۆڵەتیان وەردەگرت دەهاتن بۆ سەقز،هەندێ کوردی باشور کاریان پەیدا کرد بۆ بژێووی ژیانی خۆیان، لەنزیک فلکەی هەڵۆ چێشتخانەیەکیان کردبووە قەلوو هەموو چۆرە خواردنێکیان هەبوو هەموو کوردانی باشور ڕویان تێدەکرد ، وەستا عبدول چایخەنەو مەحەلیبیخانەیەکی کردبووە لە خیابانی ئازادی خەڵک زۆر ڕویان تێدەکرد ئەم مەحەلەبیخانەیە بووبوە بنکەو سەرجاوەی بڵاوبونەوەی هەموو دەنگوباسەکان هەواڵەکان.گەیاندنی نامەو ڕاسپارەکان ، گۆڕینەوەی دینار بە تمەن، دەزگای ڕادوێی گەلی کوردستان هەر لە سەقز بوو، {نقادگای}مەقەڕی کەمئەندامانی لێبوو، پەیوەندیەکانی یەکێتی هەر لەم شارە بوو، خەڵکی سەقز کوردپەروەرو میوان دۆست بوون، هەرجەندە ئێمە خۆمان بەمیوان نەدەزانی،،کە واجباتو سەرەی مەقەڕمان تەواو دەبوو بە مۆڵەت دەگەڕاینەوە بۆ شاری سەقز ،ڕۆژانە کاتەکانی خۆمان لە شوێنە گشتییەکان بەسەر دەبرد ،وەک مەحەلەبیخانە چایخانە،بەستەنیەکەی پولی هەوای،پارکی میلەت لە گەڕەکی بڵوار،

دەنگوباس بڵاو بوو نەتەوە یەکگرتووەکان {un } خەڵک وەردەگرێ فۆڕمێکیان بڵاوکردەوە ووتیان پڕیبکەنەوە داوای هەر ووڵاتێک بکەن دەتانێرن ،زۆر کەس پڕیان کردەوە بەڵام هیچی لێسەوز نەبوو وادەرنەچوو پاشان ڕۆشتنی خەڵک بۆ خاریج دەستی پێکرد خەڵکێکی زۆر ڕۆشت هەندێک لەڕێگەی تورکیاوو سوریاوە هەندێک بۆ پاکستان،

هەندێک لە فەرماندەو سەرکردە پارەدارەکان وازیان هێناو ڕۆشتن هەندێ نوسەروو فەرماندەی بێزار بوو دەسیان کرد بەبڵاوکردنەوەی نوسینی {نێگەتیف} خراپوو ڕوخێنەر، بۆ نمونە {ع } نوسینێکی بڵاو کردەوە لە چەریدەی بەرەدا، کاکی نوسەر لە نوسینەکەیدا ناوی پێشمەرگەی زڕاندبوو باسی هاندێ شتی کردبوو کە زۆری وانەبوو،ڕەخنەکانی نابەجێ بوو لەوکاتە ناهەموارەدا،هەڵایەکی خراپی دروست کرد. کاری خراپی کردە سەر دڵوو دەرونی خەڵکوو پێشمەرگە،لەجیاتی بێن هەوڵ بدەن بەهەمومان شان بدەینە بەرباری لاری شۆڕش دەچون خۆیان بەدیوە لارەکەدا هەڵدەواسی،ئەم کەسانە کە زۆریشیان بۆ هات سەنگەریان چۆڵکردوو کوردستانیان بەچێهێشت، بەڵام خۆشبەختانە یەکێتی سەرکردەی بەتوانا، بەئەزموون ،کادری باش،پێشمەرگەی چوامێروو گیانباز، نوسەر و ،هونەرمەندی دڵسۆزو خۆشناومان زۆر هەبوو، هەوڵێکی زۆر دڵسۆزانەیان دەدا، نوسەرە خاوەن هەڵوێستەکان نوسینی باش ووتاری بزوێنەریان دەنارد لە ڕادوێی دەنگی گەلی کوردستانەوە بڵاودەکرایەوە ، هونەرمەندە دڵسۆزەکان بەشانۆگەری کردن، بەپێشەنگا کردنەوە بۆ بەرزکردنەوەی وورەی خەڵکوو پێشمەرگە بۆ جۆشدانەوەی خەبات، بۆ دڵنەوای کردنەوەی خەڵک .بۆ پوچەڵکردنەوەی پڕوپاگەنەی ژەهراوی و پیلانی دوژمنان لە شاری سەقزوو شارەکانی تری ڕۆژهەڵاتو لەسەر سنور لەو چێگایانەی مەقەڕاتی هێزی پێشمەرگەی لێبوو، هونەرمەندان هەندێ کاری هونەریان پێشکەشکرد کەچێگەی دەسخۆشی بوو بۆ نمونە لەساڵ ڕۆژی کیمیابارانی شاری هەڵەبچە لە ١٦/٣/١٩٨٩.کۆڕاڵی هەڵەبجە لە هۆڵی سینەمای شاری سەقز پێشکەشکرا بینەرێکی ئەوەندە زۆری هەبوو چوار ڕۆژ بەردەوام بوو هەر بەرنەدەکەوت تا شارەوانی سەقز وەستانیان، لەهەندێ شارو شوێنیتریش پێشکەشیانکرد،،

 ووردە ووردە وەزعمان بەرەووباشی دەچوو،

سەرکردایەتیو مەکتەبی سیاسی هەوڵی تێپەڕاندنی ئەو بارە سیاسیە ناهەموارەیان دەدا دەستاین کرد بەکۆبونەوەو سمینار کردن، سەردان کردنی بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لەسەرسنورەکان،

کۆبونەوەیەکی،مەتەبی سیاسی،کۆمیتەی سەرکردایەتی زایدەن مەڵبەندەکانوو مەکتەبی عەسکەری کرا،لەم کۆبونەوە فراوانە، بڕیار درابوو مەڵبەند نەمێنێ بچوک بکریتەوە بکرێتە بەتالوێن.پاش ئەم بڕیارەی سەرکردایەتی یەکێتی

لە وەرزی یەکەمی ١٩٨٩ کاک نەوشیروان هاتە بلەکێ کۆبونەوە کرا بە فەرماندەکانی مەڵبەندی دوو، ووتیان گۆڕانکاری تازە دەکەین مەڵبەندی دوو دەبێتە بەتالوێنی حەووت ، لەسەرەتاوە ناوی بەتالوین نامۆ بوو ناوێکی خۆش و ئاشنا نەبوو لای هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،لەم گۆڕانکاریانەدا کە لە مەڵبەندەکان کرا کادرێکی زۆر فەرماندەیەکی زۆر پێشمەرگەیەکی کەم مابونەوە، کەرت هەبوو دوو فەرماندەی کەرت زیاتر بەردەکەوت ،حوکمەتی عێراقی سێ مانگ سێ مانگ لێبوردن{عفوات}ی تازە دەکردەوە، خەڵک هەر دەڕۆشتنەوە تەسلیم دەبونەوە.

نوکتەی پەنیڕی سوێر

خاڵە نەچم وەندەرێنەی ، پێشمەرگەو فەرماندەیەکی پارتی بوو پیاوێکی قسە خۆش بوو،لە شاری بانە ڕۆژیک پێشمەرگەیەکی یەکێتی پرسیاری لێدەکات دەڵێت بۆ پێشمەرگەکانی یەکێتی لە ئێران نامێننەوە بەزۆری دەڕۆنەوە بۆ عێراق،بەڵام پێشمەرگەکانی پارتی کەمتر دەڕۆنەوە،لە جوابدا خاڵە نەجم دەڵیت ئێمە دەمێکە لێرەین خڵتەکەمان ماوە فێری خواردنی پەنیرە سوێرەکەین بۆیە ناڕۆینەوە،پەلەمەکە پێشمەرگەکانی ئێوەش هەر ئەوەندە فێری خواردنی ئەوو پەنیرە سوێرە بوون دەریشتان بکەن ناڕۆنەوە بۆ عێراق،ئەو پەنیرە سوێرە فشەل بە عەفواتەکەی عێراق دەهێنێت،، وەک موقناتیز وایە،،

ئێران چەندین چۆر پەنیری خۆماڵی هەبوو وەک پەنیری پێستە ،پەنیری تەنەکە هت ،، پەنیری تەنەکە پەنیرێکی سوێری بوو لە تەنەکەی ١٦کم ١٠کم دابوو زیاتر دەیاندا بەلەشکرو سوپاکەی بەشی مەقەڕەکانی مەعارەزەی عێراقیشیدەدا ئەم پەنیرە لەئاوی سوێرا بوو زۆر دەمایەوە زوو خراپ نەدەبوو ،لەئاوەکەی خۆی دەرماندەهێنا بەئاو دەمانشتەوە سوێریەکەی نەدەما،خوا هەڵناگڕێ ئێمەش باشمان دەخوارد زۆر خۆشبوو بەتایبەتی بۆ ژەمی بەیانیان،،

مەڵبەندی دوو لە بلەکێ نەما،بەتالوێنی حەوت چێگەی گرتەوە ،،مامۆستا جمال کرایە فەرماندەی بەتالوێن کاک ئازاد دەرەمیانەی جێگری بەتالوێن،

بەتالوێنی حەوت پێکدەهات لە چەند تیپێک، تیپی ٧٢ چوون بۆ گووندی کیوەرۆ،،

تیپەکەی ئێمە تیپی ٧٣ لەبلەكێ ماینەوە کاک زورار خەڵکی ناوچەی پسدەر فەرماندەی تیپمان بوو، بەداخەوە ساڵی ١٩٩١ لە شاری کەرکوک شەهید بوو، کاک جمال ئەبووشۆرب جێگری تیپ بوو، خەڵکی گووندی نۆڕک ناوچەی شارباژێڕ

من فەرماندەی کەرت بووم لە هەمان تیپی٧٣، واچباتو مانەوەمان لە مەقەڕی بلەکێ کردە سەرە ،کاتی مۆڵەت دەچومەوە شاری سەقز،

516 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت