شــنۆ مـحمەد : قەحبەکان شەریفترن لە …. .

گەر دەتانەوێ وانه‌یه‌کی کورت لە بواری شەره‌فدا وەرگرن، بچن بۆ لای قەحپەکان و باوەڕناکەم کەس لەوان باشترو زاناتر بێت تا شەرەفی ڕاستقینه‌تان بۆ شیی بکاته‌وه‌.! شه‌ره‌فی گەوره، ئەو شەرەفەی که‌ […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

گەر دەتانەوێ وانه‌یه‌کی کورت لە بواری شەره‌فدا وەرگرن، بچن بۆ لای قەحپەکان و باوەڕناکەم کەس لەوان باشترو زاناتر بێت تا شەرەفی ڕاستقینه‌تان بۆ شیی بکاته‌وه‌.! شه‌ره‌فی گەوره، ئەو شەرەفەی که‌ ئێوه‌ بیری خۆتانی دەبەنەوەو خوێنی لەسەر ناڕێژن!

کاتێک که‌ گوێبیستی قه‌حبه‌کان ده‌بن بێ گومان ئەوان باسی هەژاری، دایکایەتی، نەخۆشی، برسیەتی، ده‌سه‌ڵاتدار، سه‌رمایه‌دار، بازرگانەکانی ……و سیاسەت ده‌که‌ن، باسی هه‌موو ئەوانە ده‌که‌ن که‌ لە ئەزەلەوە تا ئێستا بەدوایانەوەن و چاویان له‌سه‌ر ئه‌وان و دایک و خوشک و کچه‌کانی خۆیانیان له‌بیرچووه‌ته‌وه‌و وه‌دووی تێرکردنی ناوگەڵیان کەوتوون!

قەحپەکان زۆرن و به‌شی هه‌مووتان ده‌کات، به‌شی ئه‌وانه‌ش هه‌یه‌ که‌ ده‌مامکی شه‌ره‌فی گه‌وره‌یان پۆشیوه‌و بێ شه‌ره‌فی له‌ ئه‌خلاقیانه‌وه‌ ده‌بارێت.! بڕۆن بۆ لایان، هه‌موو ئه‌وانه‌تان بۆ باسده‌که‌ن که‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕێگای دورو درێژی بێشەره‌فه‌کانی کۆمەڵگاوه‌ هه‌یه‌، که‌ چۆن به‌بێ ده‌نگی شه‌ره‌فه‌کان ده‌دزن، تاوانەکان دابه‌ش ده‌که‌ن، گەندەڵی ده‌که‌نە پیشه، تامی نۆشینی خوین خۆشده‌که‌ن، ئافره‌تان برسی ده‌که‌ن تا ئه‌وان بێشه‌ره‌ف بکه‌ن و خۆیان به‌ شه‌ره‌ف!!

له‌وان زیاتر من که‌س شک نابه‌م شه‌ره‌فتان بۆ شی بکاته‌وه‌.! ئاخر تەنها قەحپەکان ڕێگای دوورو درێژی هەموو بێ شەرەفەکانیان بڕیوه‌و قۆناغه‌کانی نێرینه‌یی ئه‌خلاقی…. و زه‌لیلی خۆیان تێپه‌ڕاندووه‌.! ئه‌وان به‌هەموو سەردەمه‌کاندا، به‌هه‌موو سه‌رکرده‌کاندا، به‌هه‌موو مزگه‌وته‌کاندا، به‌هه‌موو چینوتوێژه‌کاندا تێپه‌ڕ بوون تا گەیشتنە ئەم سەردەمەی که‌ شه‌ره‌ف تەنها لەناو گەڵدا کۆبۆته‌وه‌و درێژیه‌که‌ی نزیکه‌ی هه‌شت سانتیمه‌تره‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ى ئێوه‌ پێیان ده‌ڵێن قه‌حپه‌و بێ شه‌ره‌ف، گه‌ر له‌ ده‌موچاویان نزیک ببنه‌وه‌ جگه‌ له‌ لێوی ئێوه‌ که‌س ماچی نه‌کردوون، گه‌ر له‌ ناوگه‌ڵيان نزیک ببیته‌وه‌ جگه‌ له‌ بۆن و پیسایی و عاره‌قه‌ی تکاوی ئێوه‌ که‌سی دی به‌لایاندا نه‌چووه‌، ناوگه‌ڵ‌و لێوو سنگ و مه‌مکه‌کانیان پڕ پڕن له‌ شه‌هوه‌تی ناوگه‌ڵتان و ته‌ڕ ته‌ڕن به‌ لیکی ده‌متان و ڕه‌ش ڕه‌شن به‌ مۆرى ناوچه‌وانتان!

هه‌ر، که‌ لییک له‌ لێوه‌کانتاندا وشکی کرد، هه‌ر که‌ ڕشناوه‌ی ناوگه‌ڵتان بۆنی کرد، ئیتر جوێنتان لێ ده‌بارێت و هه‌مووتان وه‌ک قه‌حپه‌و له‌شفرۆشه‌کانتان لێدێت ، ئینجا خوشک و دایک و کچ و ژنه‌کانتان لێ ده‌بێت به‌ قه‌حبه‌و ده‌یانکوژن.

ئه‌و كه‌سانه‌ى ئێوه‌ پێيان ئه‌ڵێن له‌شفرۆش، به‌یه‌ک برۆهه‌ڵته‌کاندن یاخود به‌ تیله‌چاوێک، هه‌ر به‌ تيله‌ نيگايه‌كى كورت، له‌وسه‌رى دونياوه‌ ئێوه‌ی به‌شه‌ره‌ف ده‌هێنن بۆ ئه‌مسه‌ری دونیا، چۆکی ئێوه‌ی به‌شه‌ره‌ف ده‌شکێت، ئێوه‌ی به‌شه‌ره‌ف مه‌ست ده‌بن، ئێوه‌ی به‌شه‌ره‌ف فێری درۆ ده‌بن، ئێوه‌ی به‌شه‌ره‌ف بۆ یه‌ک ماچیان، بۆ یه‌ک لێسینه‌وه‌تان، رێگای دۆزه‌خی بۆ ده‌گرنه‌به‌ر.

ئه‌وان ته‌نيا جه‌سته‌يان ئه‌فرۆشن، ئه‌وان جه‌سته‌يان ئه‌فرۆشن بۆ تێركردنى مناله‌كانيان، يا بۆ رزگار بوونیان له‌ برسيه‌تى، به‌ڵام ئێوه‌ شه‌ره‌ف و ويژدان و خاكتان، بۆ تيركردنى غه‌ريزه‌كانتان ئاماده‌ن خۆشتان و ئه‌وه‌ی هه‌شتانه‌ ده‌یفرۆشن، گه‌ر نان په‌يداكردن به‌ له‌شفرۆشى، يا رزگاركردنى مناڵێك له‌برسيه‌تى  بێ شه‌ره‌فی و قه‌حپەیه‌تى بێت، ئه‌و پياوانه‌ که‌ ماچیان ده‌که‌ن ده‌جار بێ شه‌ره‌فترن.! که‌ ده‌چنه‌ لایان سه‌دجار قه‌حپه‌ترن.!

شێرکۆ بێکه‌س ـی مەزن فەرموویەتی

له‌سه‌ر شه‌قامێکی گشتی

کراسه‌که‌ی هه‌ڵدایه‌وه‌و هاواری کرد:

من هه‌ر جه‌سته‌ی خۆم ئه‌فرۆشم

هه‌ر خۆم ‌و به‌س .!

به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌ ئه‌یانبینم

تیایاندایه‌ جه‌سته‌ی شاخ‌و

جه‌سته‌ی ده‌شت‌و ، جه‌سته‌ی باخچه‌و

جه‌سته‌ی هه‌تاوو بارانی فرۆشتووه‌و

بێده‌ربه‌ستیش له‌سه‌ر کورسی

شه‌رافه‌تی ئه‌م وڵاته‌ش دانیشتووه‌ 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
شنۆ محەمەد

ئەرشیڤی بەڕێز: شنۆ محەمەد