چونمان بۆ شارباژێرو شاری سلێمانی : جەمال چاوشین .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مۆڵەتم وەرگرتبوو گەڕابوومەوە بۆ شاری سەقز ، کاک{ مەلازم عومرم }بینی لە مەقەڕی پەیوەندیەکان پاش جاکوو جۆنی کاک عومر ووتی باشبوو تۆشم بینی هەندێ ڕاسپاردەم داوە بەمامۆستا جەمال و کاک ئازاد دەرەمیانەی ،ئێستا بەهارە چەو خۆشی کردووە خۆتان حازر بکەن بچنەوە بۆ شارباژێڕ هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاریەکی ووردی ناوچەکە بزانن، کوێتان پێباشە دەست نیشانی بکەن بۆ مانەوەو دانانی بارەگای نەبینراو {مەقەڕی مەخفی}ی مەفرەزەی پارتیزان ، هەندێ ڕاسپاردەی تری پێدام دەربارەی جموجوڵی دوژمن ، ژمارەی سەربازگەو ڕەبیەکان، گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، منیش ووتم بەسەر چاو بەزوترینکات خۆمان حازر دەکەینوو دەچین،

گیرانی دووبرای ئازاد وەندەرێنەی لە شاری سلێمانی

ڕۆژێک کاک ئازاد وەندەرێنەی لەسەقز هات بۆلام ووتی خەبەرم زانیوە دوو برام گیراون لەسلێمانی منیش ووتم پێکەوە دەچین بۆ شارباژێڕ هەندێ ئیشوکاری شۆڕش هەیە دەیکەین لەوێشەوە هەواڵێک دەزانین یان دەچینە ناوشار ئەوەی پێمان بکرێ دەیکەین بۆ بەردانیان . چونکە زانرابوو کێ گرتبوونی  .

کاک ئازاد فەرماندەی کەرت بوو لە{ ت٧٢ } لە هەمان بەتالوێنی٧ ،خەڵکی یەک گوند بووین،، ڕەفیقی منداڵی یەک دێ بووین، لە خوێندنگا پێکەوە بووین لە پێشمەرگایەتیدا لەیەک تیپ یان لەیەک کەرت پێکەوە بووین، خزمایەتیمان هەبوو،

خۆمان حازرکردوو دوای چوار ڕۆژ لە سەقزەوە ڕۆشتین بۆ شاری بانە سەردانی کاک شۆڕشمان کردوو مەبەستی سەفەرەکەمان پێڕاگەیان ووتمان دەچین بۆ شارباشێڕ و سڵێمانی،، پاشان چوینە بلەكێ قسەمان لەگەڵ مامۆستا جمال فەرماندەی بەتالوێنی٧ کرد، ئەویش ڕاسپاردەکەی کاک مەلازم عومەری پێڕاگەیاندین، برادەرێکی تری مەسول ووتی پێشمەرگەیەکتان تەسلیم دەکەم لەوسەرەوە مەیهێننەوە، منیش بە پێکەنینەوە ووتم یانی بیکوژین ووتی کەیفی خۆتانە،بەڵام بیبەنوو مەیهێننەوە، ئەو پێشمەرگە بێ چەک بردمان وابزانم خۆشی دەیزانی ناگەڕێتەوە،،بەڵام من نەمزانی مەسەلە چییە بۆ نەیهێنینەوە،ماوەیەک بوو دەوڵەتی ئێران هەستیکردبوو مەفرەزەی پێشمەرگە بێ پرسی ئەوان دادەبەزن بۆ شارباژێڕ. ئەوانیش بەوردی چاودێری ڕێگاکانیان دەکرد هەندێ شەو کەمینیان بۆ سەر ڕێگاکان دەردەکرد، مامۆستا جمال وتی باشتر وایە پرس بە پایەگاکەی بلەکی بکەن بە ئاشکرا بڕۆن، کاک خالید حسەین {خالیدی جیهاز}بەرپرسی پەیوەندیەکانی قەرارگاوو بەتالوینی٧ بوو فارسیەکەشی زۆر باشبوو،لەگەڵ کاک خالید چوین پرسمان بە پایەگاکە کرد کەدەچین بۆ شارباژێڕ،ڕۆژی ڕۆشتنوو گەڕانەوەشمان پێوتن من ناوی خۆم بۆ کردن بە ناوی نهێنی،بۆ کاتی گەڕانەوە ،پادگانەکە ووتیان با بتانبەینە سەرشاخ تا سنوری خۆمان. بەڵام من ڕازی نەبووم ووتمان پێویست ناکات خۆمان دەڕۆین، جەند ڕۆژێک پێش ڕۆشتنمان لەگەڵ کاک ئازاد ئەو پێشمەرگانەمان دەست نیشان کرد و پێمان ووتن خۆتان هازر بکەن .

ڕۆژی ڕۆیشتنمان

ئەوڕۆژەی کەوتینەڕێ ئەم برادەرانە بووین، جمال چاوشین،ئازاد وەندەرێنەی ،شێخ ساڵار شێخ جلال ،{ عەلادین} ناسراو بە{ مامەقالە}، ئومێد، کەسێکی تر بەناوی ج ؟؟

کاک ئازاد فەرماندەی کەرت بوو ئەوانیتریش پێشمەرگەی چوامێرو، ئازاوقارەمان، بەتوانا، چێگەی متمانە . لەئاستی مەسولیاتا بوون، هەمومان ڕەفیقی گیانی بەگیانی یەکتری بووین، پێم ووتن من بەرپرستانم دەبێ گوێڕایەڵی فەرمانەکانی من بن، ڕێگاکەمان ڕێگەیەکی هاتوو نەهاتە، هەمویان ڕازی بوون، سەرەتای مانگی ٥/١٩٨٩ بوو تاریکوڕونی ئێواڕێ بە هەموو پێداویستەکانمانەوە کەوتینەڕێ. گەیشتینە سەر شاخ زانیمان کەمینی پازدار هەیە لە سەر ڕێگەکەمان، پێش ئەوەی ئەوان پێمان بزانن بانگمان کردن. خۆمان پێناساندن نهێنیەکەم پێدان، کەناسینیان ڕێگەیانداین ڕؤشتین، دەمانتوانی خۆمان ئاشکرا نەکەین بڕۆین، بەڵام بۆکاتی گەڕانەوەمان خراپ دەبوو، نیوەشەو گەیشتینە سەرچەمی زاخێ لەنزیکی پردە کۆنەکە لەبەینی چەند گابەردێکا بەووریای خەوتین ، بەیانی لە دەنگی شێخ سالار بەخەبەر هاتم مامەقاڵە دەیویست خەبەری کاتەوە شێخ سالار دەیکوت وازبێنە باتۆزیتر بخەوم، هەستام لەکیسەخەوەکە هاتمەدەرەوە، هەتاو دابووی لەبەرزایەکانی بەرانبەرمان مامەقاڵە ئاگری کردبۆوە چای لێنابوو، مامەقالە ووتی چومە ئەو بەرزایە سەیری هەموو ناچەکەم کردووە بەراز نەبێ هیج دیارنیە دنیا کشووماتە بۆیە ئاگرم کردۆتەوە، دوو سندوق ڕومانەم دۆزیوەتەوە،لاسەرومان هەمووی ئەڵغامە،لە نزیکی نیوەڕۆ لەو ڕومانانەی مامە قلە دۆزیبوەوە ڕۆمانەیەکمان بۆ تاقی بونەوە هەڵدایە گۆمێکەوە لەنزیکی خۆمان کۆمەڵی ماسی گەورەی کوشتوو سەر ئاوکەوتن بەشی زەمێکمان ماسی کۆکردەوە،ماسی باشمان خوارد هەم بۆمان دەرکەوەت ڕومانەکان باشن بۆ بەکارهێنان، تا نزیکی تاریکوو ڕونی ئێوارێ لێرە لە زاخێ ماینەوە، جونکە ناوچەکە جۆڵبوو ژمارەی بەرازەکان زیادی کردبوو ساڵیپار دانەدانە دەبینران بەڵام ئەمساڵ ١٠دانە زیاتر پێکەوە دەگەڕێن،ئازاد جوبوو بۆناو چەموو بیەکان بەرازەکان هاتبوون بۆی ڕومانەیەکی بەدەستەوە بوو فریا نەکەوتبوو ئەڵقەکەی دەربێنێ بە ئەڵکەکەوە ڕومانەکەی تێگرتبوون بەپەلە گەڕایەوە کەهاتەوە وای بۆ گێڕاینەوە،

ئاگر کرابووە بەڵام خەریبوو رەقدەبومەوە

تاریکوو ڕنی ئێوارێ ئەشکەوتەکانی زاخێمان بەچێهێشت باش شارەزای ڕێگاکە بوین شەوی زۆر نەمابوو گەیشتینە سەر چەمی،خوار گوندی دۆڵپەموو هیلاک بووین هەورازێکی سەخت لە پێشمان بوو بێ پشودان سەرکەوتن زەحمەت بوو، لە پەنایەکدا لە گوێی چەمەکە لاماندا بۆمانەوە و پشوودان . بەبرادەرانم ووت دابنیش لێرە دەمێنینەوە ،من دەچمە سەر ئەوبەرزایە سەیرێکی ناوچەکە دەکەم. کەس جگەرە نەخوات ٢٠٠مەترێک چومە بەرزای تۆزێ دانیشتم ،برادەران بێپرسی من نەک جگەرە کێشان. ئاگرێکی گەورەیان کردەوە شەوقی ئاگرەکە ئەوناوەی ڕوناک کردبۆوە ،زۆر توڕە بووم چومە خوارەوە ووتم بۆ ئەو ئاگرەتان کردەوە کەس قسەی نەکرد تۆزی گلەیم لێکردن، کاک ئازاد ووتی ئارەقمان پێوەبوو. هەواکەی ساردە. سەرمامان بوو. شیوبایەکی زۆر ساردی هەیە. بۆیە ئاگرمان کردەوە ، تۆش وەرە خۆت گەرم بکەرەوە، ڕاستیان دەکرد زۆر سارد بوو منیش زۆرم سەرما بوو لەداخانا نەچومە بەر ئاگرەکە خەریک بوو ڕەقدەبومەوە.

دنیا ڕوناکی کرد کەوتینەوەڕێ بە گوندی دۆڵپەمود بە چیای بەرزی قچیدا هەڵگەڕاین شاخی سەیەریشمان بڕی.بە گوندی شوکێ،، کانیدڕکە تێپەڕین، گەیشتینە ووێڵە ، کابرایەک لە خەیبەوە ووتی پارچەیەک لەو ناوساجیەم بەنێ

شەوی زۆری نەمابوو گەیشتینە گوندی وێڵە ، گوندی ووێڵە ژوورە کۆنکرێتەکەی سەر کانیوحەوزەکەی مابوو، بەڵام لەوێ نەماینەوە،لەدەرەوەی گوندی ووێڵە کانیەکی بەهارەی لێبوو چوینە سەرکانیاکە بڕیاری مانەوەماندا. ڕاوکەرلە نزیکی ئاوەکە داویان بۆ کەوو باڵندە دانابوو، لە دەوەنێکدا لەنزیکی کانیەکە بەگەڵا کەپرەکوڵەیەکی لێ دروستكرابوو لەناو دەوەنو کەپرەکوڵەکە دانیشتین خۆمان کردەوە بەنۆرە حەرەسیاتمان داناو جوینە کیسە خوەکانەوەو خەوتین،بەیانی لەتینی تیشکی ڕۆژەکە خەبەرم بۆوە کات یەکی پاش نیوەڕۆیە. برادەران چایان لێنابوو، هەموو هەستاین دەستمانکرد بەنان خواردن، باسی قسەمان دەکرد بەبرادەرام ووت لەوسەرەوە کە گەڕانەوە شفتەوو ناوساچی لەگەڵ خۆتان بێنن، کابرایەک لەخەیبەوە ووتی سەلامووعەلێک تووخوا پارچەیەک لەو ناوساچیەم بەنێ مردم لەبرسا، هەموو شڵەژاین پەلاماری تفەنگماندا. کابرا هات لامان دانیشت نەختێ ئاومان دایە پارویەک نانی خوارد تۆزێ حەسایەوە. پرسیارم لێکرد، ووتی ناوم سەعا سمێڵە خەكی گوندی مایاوام ووتم مەترسە ئێمەش فرسانین ووتی وامەڵێ دەتناسم تۆ جمال چاوشینی. ئێوە پێشمەرگەن ووتم وایە دەمانەوێت بچین بۆ ناوچەی شارەزور ، هەندێ پرسیاری ترمان لێکرد،کابرا ووتی ڕەفیقێکم لەگەڵە لەو دەوەنەدایە چاوەڕێم دەکات بابچم بانگی بکەم، بڕۆ بانگی بکە، ووتم مامە قاڵە بچۆ سەر ئەو بەرزایە منێش لەگەڵ ئەوکابرایە دەچـم هەتا من تفەنگەکەم هەڵگرتوو لە کوڵەکە هاتمەدەرەوە کابرا ڕایکردوو دیارنەما لەگەڵ مامەقلە تۆزی ڕامانکردوو بەپەلە جوینە سەر بەرزایەکە بینیمان کابرا لەئێمە دورکەوتۆتەوە لەچەمەکەی خوار گووندی ووێڵە پەڕیوەتەوەو بەرەو گووندی پوشێن بەخێرایی ڕادەکا ،ناوچەکەش شوێنی تەقەلێکردن نەبوو دەرچوو لەدەستمان،ئێمە لەترسی کابرا ،کابرا لەتسی ئێمە ،،کێچ کەوتە کەوڵمان،، وەک کورد دەڵێت .

وامان بیردەکردەوە ئەگەر ئەم کابرایە جیهازی پەیوەندی پێبێت خەتەر دروست دەکات لەسەرمان، بەناچاری بڕیارماندا ئێمەش ئەم کانیوو ئاوە بەچێبێلین .دارودەوەن بەباشی گەڵای کردبوو هەندێ گەڵای دارمان پێچا لەخۆمانەوە کەوتینەڕێ بەناو نزاری دەشتی مەرێدا بەبناری ئەشکەوتە ڕەش ڕۆژی مابوو گەیشتینە دەشتی بەیاخار نزیکی کانی گەورە چوینە ناودەوەنێکی گەورەو پڕەوە دانیشتن بەرانبەر چادەی قیری دوکانیان بەدوربین سەیری هەموو ڕەبیەکانی نزیک چادەکەمان دەکرد، چاوەڕوانی خۆرئاوابوون بووین. ئەو ماوەیە کەسەیری چادە قیرەکەمان دەکرد تەنها دوو سەیارە بەرەو سیتەک ڕۆشتن،رەبیەکانیش هاتووچۆی تێدا دەبینرا، زۆر نزیکیان بووین  .

کاتی گەڕانەوە و شوێنی یەکگرتنەوەمان بۆ برادەران دیاری کرد، بەبێ ئەوەی ج بزانێ .

دنیا تاریکی کرد کەوتینەڕێ لەچادەی دوکانیان پەڕێنەوە چوینە ناوقەدی چیای گۆیژە لە ئاخر دەوەن برادەران تاقموو تفەنگو کۆڵەپشتەکانیان شاردەوە هەڵگەڕاین بە چیای گۆیژەدا نزیک لەسەریاڵەکە لە ناو چاڵە بەفرەکان منیش تاقموتفەنگەکەم شاردەوە نەختێ گیاو بەردم خستە سەر.تەنها منوو ئازاد دەمانچەو ڕومانەمان پێبوو،کۆڵی قورسمان بەکۆڵەوە نەمابوو باش دەڕۆشتین خێرا گەیشتینە بنتەلبەندەکەی داربەڕواکانی پشتی جادەی شەشت مەتریەکە نزیکی وویزگەی کارەبای گەڕەکی گۆیژە،بە پەلە بەڵام بەناڕەحەتی بەسەر تەڵبەندی غاباتەکە هاتینە ئەمدیوو مامەقالە لەسەر تەلبەندەکە کەوتە خوارەوە باشبوو سەڵامەت بوو. شێخ سالار لەسەر تەلبەندەکە گیری خواردبوو باشبوو بەدیووی ئێمەدا کەوت، شەرواڵەکەی لەتەلە دڕکاویەکە گیرا شەرواڵەکەی لایەکی هەڵقڵیشا بەسوکیش ڕانی ڕوشابوو تۆزێ لە پشتوێنەکەی خۆم بۆ دڕی هەرجی جۆنێ بوو دوو سێ گرێم لەشەرواڵەکەی بۆدا ، لە چادەی شەستمەتری بەسەلامەتی پەڕینەوە،تا چوینە ناوماڵەکان پێکەوەبوین لەوێ بووین بە سێ بەشەوە {منو ئازاد، ئومێد}-{مامەقالە و شێخ سالار} پێکەوە. ج بەتەنیا، ڕۆژو کاتی گەڕانەوەی هەڵەم دابوو بە،ج، لەیەک جیابوینەوە، ئێمەدەستمان لەتەکسیەك ڕاگرت بمانبە بۆ هەواری تازە،هەر چوینە ناو تەکسیەکە ئومێد بە زاراوەی ڕۆژهڵاتی کوردستان ووتی ئاغا{ ماشێنەکەت زەفتی}تێدایە واتە سەیارەکەت تەجیلی تێدایە،ئاغای سایەق باشبوو تێنەگەی،ئومێد زانی هەڵەی کردووە سەیرێکی منی کرد خێسەیەکم لێکرد بێدەنگ بوو،زۆری نەمابوو بگەینە چێگەی مەبەست، من ١٠ دینارم لە ١٠دینارە پانەکاندا بەسایەقەکە وەری نەگرت ووتی ئەو ١٠ دینارە پانە زۆر کەمە هەمووکەس مامەڵەی پێناکات بۆم گۆڕی بە پێنچ دیناری،، گەیشتین لە تەکسی دابەزین، ئومێد ووتی ماڵی پورم لەم گەرەکەیە، دووگەڕەک گەڕاین نەیدۆزیەوە پرسیاری لەسایەق لۆریەک کرد ماڵی کاک فڵانکەس ماڵی پورمە کامەیە کابرا جڕتێکی لێدا ووتی ئەوماڵەیە بەڵام دوو ساڵیک دەبێ خانوەکەیان فرۆشتووە ڕۆشتون لەم گەڕەکە نەماوون، دیارە تۆ بێئاگای لەماڵی پورت .ئەمە هەواڵێکی ناخۆشبوو بیستمان، بەناچاری ڕومان کردە ماڵی خزمێکی تری ئومێد لەو نزیکانە، بەڵام شەڵا نەچوینایە خوا ئەوحاڵە ببڕی ئێمەی تێدا بووین دەستیان کرد بەبۆڵەبۆڵ چپە چپ ترسوولەرزێکیان دروست کرد هەر خەریبوو زیڕەکەین، بەختی خۆمان ئەوشەوە ئەوەندە درێژ بوبوەوە هەر ڕۆژ نەدەبوەوە، ئومێدیش زۆری پیناخۆش بوو چاریش نەبوو تازە هاتوین، شەویش درەنگە وەختی ڕۆشتن نەبوو،هەر بەیانی زوو ئومید چوو سەیارەی براکەی هێنا چوینە ماڵی براکەی ئومێد ماڵیان ئاوەدانبێت ڕێزێکی زۆر خزمەتێکی زۆر نەدەترسان براکەی ئومێد ووتی دڵنیابن منیش ژیانم لەئێوە ئازیزترنیە چیتان دەوێت بۆتان دەکەم کوێتاندەوێت دەتانبەم، پیاوێکی بەورە زۆر چوامێر و بەهیمەت بوو، ئێمە ئەدیداسمان لەپێدا بوو چوو پێڵاوی تازی بۆ کڕین کراسی تازەی بۆهێناین،حەمامیان بۆداخستین خۆمان شت ڕیشمان تاشێ ڕەنگوو ڕومان کرایەوە بوین بەشاری، من و ئازاد تەگبیری خۆمان کرد چیبکەین بچینە کوێ .

 جەمال نەبوو حامی بوو

پێش نیوەڕۆ برادەرێکی ئومێد بەسەیارەی خۆی منوو ئازادی برد هەریەکە بۆماڵێک , ئومێدمان بەچێ هێشت،،

من ئەوماڵەی مەبەستم بوو نەمدەزانی، بە سەیارە چوینە کۆڵانی ماڵی مامم لە خوار سەدەکە لە گەڕەکی دارەوەغا بە ئازادم ووتم ئێوە لێرە بوەستن مندەچم پرسیارێک دەکەمو دێمەوە چومە ماڵی مامم ئامۆژنم لەماڵەوەبوو داوای هاوکاریم لێکرد بمبەن بۆ ماڵی کاک ئەسعەد پاش چاکوو چۆنی ووتی بەسەر چاوو، 

گەڕامەوە تا ئازادو سەیارەکە ئیزن بدەم سەیری کۆڵانەکەم کرد سەیارەی لێنەماوە باش تۆزێ چاوەڕوانی هاتنەوە ووتم بؤ ڕۆشتن ئازاد ووتی ئەو عارەبانە تەماتە دەبینی ووتم بەڵێ ئەوە غەریب بوو تەماتە دەفرۆشێ هاتبوەبەردەم سەیارەکەمان بۆ ئەوەی نەمناسێتەوە بۆیە ڕۆشتین . خواحاپیزیم لە ئازاد کرد،ئەو چووبۆماڵی پوری،

چومەوە بۆ ماڵی مامە علی. لە حوشەکەی ماڵی مامم چوار پێنچ منداڵی لێبوو تەمانیان ٦بۆ١٠ ساڵان دەبوو هەندێکیان منیان ناسیەوە هاواریانکرد مامە جمال بەخێر بێت ئامۆژنم بەدارێکەوە ڕاوی نان بۆ ژورێک دەرگای لەسەر داخستن تامن ڕۆشتم دوای من ئامۆژنم چوبوە ژورەوە بۆ لای منداڵەکان بەمنداڵەکانی ووتبوو ئەوە جمال نەبوو حامی مامە بوو، جەند کاتێ لەژورەوە هێشتبونیەوە وەک مامۆستا دەرسی دادابوون بەمنداڵەکانی ووتبوو ئەوە کێبوو منداڵەکان لەترسا بەکۆرس پێکەوە ووتبویان ئەوە حامی بوو،ئەمجارەش کێبوو حامی بوو،،، بەزۆر جمال بوو بە حامی .یەکی شتێ پارەشی دابونێ تا باسی من نەکەن ، بۆ ئەوەی نەبێتە موشکیلە،ناهەقیان نەبوو ئەوزەمانە زۆر خەتەر بوو بەس پەنچە درێژکردنێک ،ناوهێنانی پێشمەرگە بەس بوو بۆ لەناوبردنی بنەماڵەیەک، ئامۆژنم وای بۆ گێڕامەوە ، 

خێزانی وەستا عبدوڵای ئامۆزام هات لەگەڵم،بەپێ چوین بۆ ماڵی کاک ئەسعەد،ماڵی کاک ئەسعەد بەرانبەر مزگەوتی دارۆغابوو،دور نەبوو،،منیش عەلاگەیەکم پێبوو ئەدیداسەکانم هەندێ پشتوێنی زیادە، دەمانچەکەم، ١ رومانەی تێدابوو،

بنەماڵەی کاک ئەسعەد خەڵکی گوندی داربەڕولەی نزیک لەقڕگە بوون

بنەماڵەی کاک ئەسعەد بنەماڵەیەکی کورد پەروەر بوون کاک ئەسعەد لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بوو، لەساڵی ١٩٨١ بووبوو بەپێشمەرگەی یەکێتی .کادری کۆمەڵە بوو،پێشمەرگەو کادرێکی ڕۆشبیر،دڵسۆز بوو،لەکاتی ئەنفالەکاندا گەڕابووە، لەعسکەری بەخشرابوو {تەسریح} بوو، پیاوێکی چاونەترسوو بەهیمەتوو چوامێر بوو ئیشووکاری لە ڕێکخستنی سلێمانی دەکرد جێگەی بڕواو متمانەی من بوو. بە سوپاسەوە هاوکاری باشی منی کردووە بەپشتیوانی کاک ئەسعەد،مامۆستا کمالی ئامۆزای،کاک جەلالی زاوای،کمالی خاڵم، برای شەهید{فقێ جمال} وەستا هیوا،منو هاوڕێکانم توانیم حەوت چار بەئیشوکاری شۆڕش بچینە شاری سلێمانی چیگەی مانەوەی باشوو ئەمینمان هەبێتوو بەسەڵامەتی بگەڕێمەوە کە هەمیشە چێگەی سوپاسوو ڕێز بووە لام، هەرچەندە خۆشیان خەڵکی شۆڕشگێڕوو کورد پەروەر بوون ،هەمیشە حەزیان کردووە خزمەت و هاوکاری پێشمەرگەو شۆڕشی گەلەکەیان بکەن،بەڵام ئەوزەمانە خەڵکانی ئاوا دڵسۆز کەمبوو،،،،،،

 ئەمبەشە ماویەتی

752 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت