بیرەوەریەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی : جمال چاوشین .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ژیانی خۆ دەرنەخستن { ئیختیفا } لە شاری سلێمانی .

کاتێ چوین بۆ ماڵی کاک ئەسعەد ” هاوسەری کاک عبدوڵای ئامۆزام پرشنگ خان دەرگاکەی پیشاندام و خێرا گەڕایەوەو خۆی ئاشکرا نەکرد . دەرگای حەوشە دانەخرابوو ، لەدەرگام نەدا خێرا جومە ژورەوە . دەرگاکەم لەدوای خۆم داخست و لەدەنگی داخستنی دەرگاکە منیان بینی ، خەریکی داخستنی سفرەی نانی نیوەڕۆ بوون ، باش بوو میوانیان نەبوو پاش چاکوو چۆنیەکی گەرم ،لەگەڵیان دانیشتم دەستم کرد بەنانخواردن . کاک ئەسعەد پرسیاری لێکردم ووتی تەسلیم بویتەوە؟، ووتم حەزدەکەی تەسلیم بوبێتمەوە ، ووتی نەوەڵا ، دەتەسلیم نەبومەتەوە . کێ هێنایتی بۆ ئێرە خزمێکم ؟ کاک ئەسعەد تەکسی هەبوو ،دوای نان خواردن ووتی بابڕۆین ، لەڕێگا پێیووتم دەتبەم بۆ ماڵی کاک جلالی زاوام ، خەمت نەبێت ماڵی ڕوناک خانی خوشکم وەک ماڵی خۆمان وایە جێگەی متمانەن ،گەڕەکەکەشیان زۆرباشە زوو سەرت لێدەدەم . ئەوخزمەت کەتۆی هێنا چیگای متمانەی تۆیە ، خەڵکی تریش هەیە جێگای متمانەی ئەوبن باسی هاتنی تۆبکات لای بەم شێوەیە هاتنەوەی تۆ بڵاودەبێتەوە بۆیە ، بەباشم زانی مالی خۆمان بەجیبیڵین ،

ماڵی کاک جەلال لەگەڕەکی هەوارە بەرزە بوو بەردەمی ماڵەکەیان ٣٠٠م دەشتێکی چۆڵبوو بەرانبەریان لەخوارتر ماڵی موستەشارێکی لێبوو حرەسیاتی جەکداریان هەبوو ،

کاک جلال دوکانی ئاسنگەری لەحیمکردنی سەیارەی هەبوو لەناوچەی سەناعییەکە ؛ کاتێ هاتەوە زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی کردم کەوتە قسەکردن لەگەڵم ، پیاوێکی قسەخۆش ، ڕۆشنبیر بوو ، ئەوەندە بەڕێزەوە دەدوا ئەوەندە ساکارانە قسەی دەکرد دەتگوت دەساڵە ڕەفیقین ، ئەوەی لێمنەدی ترسوو نەشلەژان بوو ، وتی ماڵ ماڵی خۆتە رەفیقی کاک ئەسعەدی ، ڕەفیقی منیشی ، دڵنیابە ڕۆحمان لەگەڵ ڕۆحی تۆدەبێت ، نەک ئەمچارە ١٠٠چاری تریش هاتیتە سلێمانی وەرەوە ئەم ئاشە کۆنەی خۆت . منیش زۆر سوپاسم کردن و زۆر دڵخۆش بووم کە هاتومەتە ماڵی خانەوادەیەکی بەڕێزو جوامێرەوە .

خانوەکەی کاک جلال دوقات بوو قاتی سەرەوە ماڵی برایەکی تێدابوو براکەی کاک جلال منیان بینی بوو . پرسیاریان لەکاک جلال کردبوو ، میوانەکەتان ناناسین کاک جلال ووتبووی باوکی ئەم کوورە ڕەفیقمە ماڵیان لەشاری کەرکوکە حەزی لەکچێک کردووە چونەتە داخوازی کچەکەیان نەداوەتێ دڵی شکاوە لەداخا کەرکوکی بەجێ هێشتووەو من لەبەرخاتری باوکی هێناومەتە ماڵی خۆمان بۆیە نایەتە دەرەوە ، تا تۆزێ دڵی چاکدەبێتەوە دەیبەمەوە بۆ کەرکوک ، براکەی کاک جلال بڕوای بەم چیرۆکە کردبوو ، تۆزێکیش خەفەتی بۆ خواردبووم ، لەوماوەدا بەشەو سەردانی دوو ماڵە خزمم کرد چومە ماڵی وەستا هیوا ، ماڵی پورە عەتێم ، لە هەوارە بەرزە چەند گەڕەکی سەروو ماڵی کاک جلال

دوای چەند شەوێک لەگەڵ ئازاد یەکمان گرتەوە ووتی براکانم چەند ڕۆژێکە بەربوون ،

تەواریە دڕندەکان

لە ئەنچامی ئەقڵی شۆفێنی عەرەبی عێراقی و دڕندەی سیاسەتی ڕژێمەکەی سەددام ، بەسەدان هەزار چاش و بەهازاران کوردی خائین و بەکرێگیراوی دروست کردبوو بارێکی نائاسای و شڵەژاوی دروست کردبوو ، گرتن و کوشتن لە کوردستان بوبوە کارێکی ئاسای ، بۆ نمونە لە شاری سلێمان بەدەیان مەفرەزەی تەواری و مەفرەزە خاسەی بەردابووە گیانی خەڵکی هەژارو کەسوکاری پێشمەرگە ، ئەم تەواریە دڕندانە زۆر پیس و خراپ بوون بیانویان بەخەڵکی لادێکان دەگرت لەسەر جادەی شەستمەتریەکە . یان لەکۆڵانەکانی نزیک شەستمەتریەکە خەڵکی هەژار دەگرت دەیانبردە ژێرزەمینی ماڵانەوە ،یان هێسترو ئەسپەکانیان دەگرت ، دەچون بەکەسوکاری گیراوەکەیان دەگوت لەناوچەی قەدەغەکراو {منتیقە محرمە } مەفرەزەی ئەمن گرتویەتی ، ئێمە دەتوانین بەپارە بۆتان بەردەین خۆیان دەیانگرتوو خۆشیان بەپارە دەیان فرۆشتنەوە بەکەسوکاریان ، بەم شێوە قێزەون و نامرۆفانەیە کەوتبوونە گیانی خەڵکی هەژارەوە ، ڕێگەی گۆیژەو شارباژێڕیان لە چوتیاری ناوچەکە سەخت و دژوار کردبوو ، براکانی ئازادیش بەم شێوەیە گیرابوون .

کاتی گەڕانەوەمان

ڕۆژی گەڕانەوەمان بەیانی زوو چوابیان بۆ هێنام ووتیان ئازاد شوێنەکەی کەشف بووە ، شەوی ڕابردوو بەپەلە شاری بەچێ هێشتووە ، کەوتمە دڵەڕاوکێ و نیگەرانی ، ڕۆژی گەڕانەوە ئێوارەکەی سەعاتی ڕۆژی مابوو کاک ئەسعەت ووتی دەچم سەیرێکی پشت شەشت مەتریەکە تانزیکی سنەوبەرەکان دەکەم . کاک ئەسعەد ڕۆشتو گەڕایەوە ووتی هەندێ خەڵکی لێیە تاقم تاقم خەریکی خواردنەوەن ، لەناو دار سنەوبەرەکاندا تاقمێک دانیشتوون ناونیشانی نەفەرەکانی بۆ باسکردم بە ناونیشانەکانی هەستمکرد شێخ سالارو مامە قالە لەوێن . منیش لەگەل کاک ئەسعەد ماڵی کاک جلالم بەچێ هێشت کەوتینەڕێ بە تەکسیەکەی کاک ئەسعەد نزیک بوینەوە لە تەلبەندی دارستانەکەی گۆیژە سەیریرمکرد شێخ سالارم ناسیەوە لەبن سنەوبەرێکدا لەگەڵ چەند کەسێکی تردا دانیشتبوو ، پێڵاوەکانم داکەندوو ئەدیداسە بۆگەناویەکانم لەپێکردەوە ، خوا حاپیزیم لە کاک ئەسعەد کرد لەسەیارەکە دابەزیم بەخێرای چومە ناوو سنەوبەرەکان دەمانچەکەم لەگیرفانمدا بەدەستمەوە بوو لەگەڵ عەلاگەیەک خواردندا ، چومە نزیکیان سەیرمکرد برادەران بوون {شێخ سالار . مامە قالە . ئومێد ،}کاک عێزەدین برای مامە قالە ، شێخ علی{ کاکە سور } خزمی شێخ سالار ، کۆن پێشمەرگە بوو . کەسێکی تر من نەم دەناسی ، دوای پیان ناساندم زاوای مامە قالە بوو ، پاش چاکو چۆنی منیش دانیشتم لایان ،

کات کاتی ئێواری بوو هێشتا خۆر وەکوو سینیەکی زەردی ئاڵتونی لەخۆرئاوای شار ووردە ووردە تیشکی زێڕینی بەرەو وونبون دەچوو . ئەو تیشکە ڕەنگاو ڕەنگە چوانە نیوە زەردو نیوە سورە خەیاڵی منیان پەلکێش کرد بەرەولای خۆیان بردوو خستمیانە بیرکردنەوەو چاوەڕوانی دنیا تاریک بوونێکی ئەگوستە چاو وەک ئەوەی لەچارەمان نوسرابێ تەنها دەتوانین یان بۆمان هەیە لەتاریکیدا بەڕێگەدا بڕۆین ڕێگا ڕۆشتنمان لە ڕۆژی ڕوناکدا ڕێگە پێدراو نیە ، لەم خەیاڵەمدا هەستم کرد دڵم بەپەلە لێدەداو پەلەیەتی ڕزگاری بێت لەژێردەستەیو دورکەوێتەوە لە ئاوەدانی ئەو شارە حەیاتە دیلکراوە بەچێ بێڵێ ، بڕوا لەو شارەی کەبەدەستی خائینان و عەرەبی شۆفێنی عێراق تەنوری غەدرو تاوان لە چەهەنەم گەرمتری بۆداخراوە ، بەڵی ڕۆحم پەلەیەتی بگاتەوە جۆڵەوانی تا لەکەلاوە ڕوخاوە خاپور بووە جۆڵەکانی شارباشێڕ لە گەڵ بەرازە ڕەشە تیسکنە توک درێژەکان لە چەوێکی ئازادوو سەربەستیدا ئۆقرە بگرێت ، هێدی هێدی خۆر نیشتە ئەودیو شاخ ، لە دەنگی {الله هو ئەکبەر } بانگی ئێواری لە بڵندگۆکانی مزگەوتی ناوشار خەیاڵم گەڕایەوە ،برادەران پەرداخێ ئاویان دەیە دەستم خواردمەوە هەندێ خواردنیان هێنابوو نانێکی خۆشمان خوارد ، برادەران هەواڵی ئازادیان پرسی ووتم ڕۆشتووە ، ووردە ووردە دنیا تاریکی کرد ، ئێمەش کەوتینەڕێ کە پیشەمان بوو بەتاریک ڕۆشتن ، هەڵگەڕاین بە هەورازی سەختی شاخی گۆیژە ئاودیووی شارباژێر بووین ، لە چاڵە بەفرەکە چەکەکەم کۆڵە پستەکەم هەڵگرتەوە خۆم بەست ، دڵم ئاسودە بوو ووتم ئۆخەی دەستم گەیشتەوە چەکەکەم ، ڕۆحی بڕوا بەخۆبونەوە گەڕایەوە لەشم ، ئێستا خۆم بە پاشای گوندە چۆڵە خاپور کراوەکانی شارباژێڕ دەزانم . ئەوەی ترسم لێی نەبێ ڕۆحمە جونکە دڵنیام بە زەلیلی رۆحم دەرناچی ، دڵنیا بووم برادەرانیش هەمان ڕۆحیەت و بیرکردنەوەیان هەیە،

بەوریای چوینە خوارتر من بومە حەرەس تا برادەرانیش چون چەکەکانیان هێناو خۆیان بەست . شێخ سالار هاتە لام ووتی کاتی دەستم دایە چەکەکەم تەزویەکی خۆشی بەلەشما گوزەری کرد،ئێوەش وابوون ، بەدڵنیایەوە دڵنیایەکەم هاتەدی . مامە قالە ووتی چەکەکەی کاک ئازادی لێنەماوە چونکە پێکەوە چەکەکانمان شاردبووە ، دڵنیا بووین ئازادیش بەسەلامەتی دەستی گەیشتۆتەوە چەکەکەی ، نیوە شەو گەیشتینە بەینی گوندی ئاڵەسیا و گورگەیەر ، لە پەرژینی ڕەزێکدا لاماندا خەوتین تا بەیانی هەتاوکەوتن ، کاتێ هەستام بەدوربین سەیری ناوچەکەمان کرد هیج دیار نەبوو ، لەدور دەنگی کۆپتەر دەهات دوو کۆپتەر بەسەر چادەی قیری ئەزمڕ بەرەو ناوچەی چوارتا دەڕۆشتن ، بەوریای کەوتینەڕێ ، گەیشتینە سەر بەرزای دارو شیخسەکەی گووندی گورگەدیەر بەدوربین سەیرم دەکرد دوو نەفەرم بەدیکرد لە بەرزایەک لە سێبەری دارێکدا دانیشتبوون بانگم کردن دەنگیان ناسیم ئازادو دڵشاد بوون ، دڵشاد برازای شەید فەرەج بوو ، دڵشاد لە سەربازی فیراری کردبوو قبوڵی چاشایەتیشی نەکردبوو لەگەڵ ئازاد هاتبووە دەرەوە تا ببێتە پێشمەرگە ، باشبوو بەسەلامەتی و بەئاسانی یەکمان گرتەوە لەگەڵ ئازاد .

شارباژێر

بۆ تاقیبی ناوچەکە شەو لە بناری شاخی کەتوو ماینەوە ڕۆژی دوای لە سەر ملەی قەیماسە بەدوربین بەوردی سەیری ناوچەکە و چادەی ئەزمڕ .سەربازگەی سیتەکمان کرد تا چمووجوڵی دوژمن دەست نیشان بکەین،تا بیکەینە ڕاپۆرتێک بیدەینە سەرکردایەتی {ی،ن،ک}، تاریکوڕونی ئێوارێ گەڕاینەوە دەمەوبەیان گەیشتنەوە ئەشکەوتەکانی زاخێ پایتەختی پارتیزانەکان،کاتێ دەچومەوە زاخێ هەستم بە ئاسودەی دەکرد وام دەزانی لە ئاوەدانیدام،

لەم سەفەرەماندا چوینە ئەم گوندانە، یان لەنزیکیانەوە تێپەڕین و بەوردی تاقیبیانمان کرد{ گردە کەروێسک. زێ،دێگەلە، سەرخوار، کوێزەڕەش، دۆڵپەموو،]حاجی مامەند لەسەر شاخەوە تاقیبمان کرد} وەندەرێنە ، شوکێ ، کانیدڕکە، ووێلە ، عازەبان ، وەڵانە ،لەکاتی گەڕانەوماندا بەم گوندانەدا گەڕاینەوە ، شارستێنە ، ئاڵەسیاو گورگەیەر ، نۆدێ ، دۆڵەتو ، سوێرەڵە ، مامەخەلان ، ئەم هەموو گوندە کەوەختی خۆی لانکەی حەوانەوەی پێشمەرگە بوون ، لە بەهاری ساڵی ١٩٨٧ هەندێکیان لە پێش تر چۆڵوو خاپورکرابوون ، ئەم گوندانە داری بەسەر بەدیەوە نەمابوو لەگەڵ خاک یەکسانکرابوون ، ئاواتوو ڕەنچی سەدان ساڵەی چوتیارە هەژارەکانی تێکەڵی خۆڵوو دارو پەردوی خانوەکانیان کرابوو ، زوربەی ڕەزو باخەکانیان سوتابون ، بوبوە ووێرانە ، کاتێ دەچومە ئەم گوندە خاپور کراوانە یان بەلایاندا تێدەپەڕیم ، بەدەست خۆم نەبوو دڵم تەنگ دەبوو یان چەندین یادگاری خۆشوو ناخۆشی ڕۆژانی ئاوەدانیان بە مێشکمدا گوزەریان دەکرد .

ئەم گوندانەی کە باسم کردن تەنها گووندی ووێڵە ژووری بە کۆنکرێت دروستکراوی سەر حەوزەکەی مابوو ، گووندی کانی دڕکە مەخزەنی گلدانەوەی ئاوەکەی مابوو بۆری ئاوەکەی شکابوو ئاوی تێنەدەچوو ووشکوو برنگ بوو ، بۆ مانەوەی ناجاری باشبوو .

گێچەڵەی پازدارەکان

لەزاخێوە تاریکوو ڕونی ئێوارێ کەوتینەڕێ گەڕاینەوە ، نزیکی نیوەشەو گەیشتێنە سنوری پازدارەکان لەسەر ڕێگەکەمان کەمینیان دانابوو پێش ئەوان ئێمە پێمان زانین بانگم کردن ئاغای پازدار{من جمال چاوشین هاستەم } گروپی {ی،ن،ک} ووتیان وەرنە پێشەوە بەبڵاوی بەوریای چونینە لایان ،جیهازیان کرد بۆ پایەگاکەی بلەکێ جوابیان دابونەوە چەکەکانیان لێبسەندنو بیان هێنن بۆ مەرکەزەکە{واتە چەکیان بکەن} مەسولەکەیان داوای چەکەکانی ئێمەیان کرد ئەم داوایە زۆر قورس بوو بەلای هەمومانەوە قەت بەم داوایە ڕازی نەبووین برادەرانیش چاوەڕوانی قسەی من بوون، من لەتەمەنی ٩ساڵ پێشمەرگایەتیدا یەک چار لەسەر ئاش بەهەڵە لە گەڵ کاک سورکێوی چوانەمەرگ لەگوندی قەیوانی گەورە بەدەستی هاوسەنگەرەکانم چەک کرابوم،لە پلینۆمەکەی بەرگەڵوو١٩٨٥ بە زۆرینەی دەنگ جیابونەوەی ئاشیان بەکارێکی {نێگەتیف} لە کۆمەڵەو {ی،ن،ک}ناوزەد کرد منیش لە کۆبونەوەو دانیشتنەکانی ڕێکخستنەکانمان هەمان ڕەئی پلینۆمم هەبوو بەڵام لەسەر ئەوڕێکخراوە چەک کرام کە بڕوام پێنەبوو،

لەگەڵ کەمینی پازدارەکان نزیکەی یەک سەعات مشتومڕ، میشێ نەمیشی،چەک دانێن،نەخەیر داینانێن،سەرئەنجام چەکمان دانەنا ووتیان باشە خۆمان بەسەیارە دەتانبەینە خوارەوە بەوشەرتەی یەکێکتان لەپێشەوە لەگەڵ ئێمە سواری سەیارەکەبێت،ئێمەش بەم داوایە ڕازی بووین وامانکرد کاتێ چوینە مەرکەزەکە، بێ مووشکیلە نەچاتمان بوو گەڕاینەوە مەقەڕەکانی خۆمان،،،

408 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت