یادەوەریەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی / جەمال چاوشین .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕژێمی بەعس بەهاتنی ئێمەی زانی بوو زەختێکی زۆریان خستە سەر سلێمانی بۆ دەرپەڕاندنمان .

دوو ڕۆژی مابوو بۆ کاتی گەڕانەوە ، شار شلەژابوو بەمامۆستا ئەکرەم ووت بائەمەشەو بڕۆین ، ووتی چاوەڕوانی هاتنی کەسێک دەکەم تازە لەکاتی خۆماندا دەگەڕینەوە ، رۆژی ئەخیر دایکی حاکم عومر بۆ دووەم چار هاتەوەو ووتی شار شڵەژاوە بەسەدان کەس گیراون هەندێ گەڕەکیان تەفتیش کردووە لەسەر جادەکان سەیتەرە دانراوە کەس دەرناچی لەدەسیان ، داوای هەوێ دەکەن بەدوای ناودا دەگەڕێن ، کاک ئەسعد و کمالی خاڵم هاتن بۆ لامان ئەوانیش ووتیان شار خرۆشاوە بەمنیان ووت بەدوای ناوی تۆدا دەگەرێن هەرکەسێ هەوێی پێنەبێ چاوی شینبێ دەگیرێ ، پرسیاریان لەمنکرد مەفرەزەی ترتان لەگەڵە ، بۆ یەکەم چار پێمووتن بەڵی . ووتیا بیستومانە سێ کەس لە مەفرەزەکانتان تەسلیم بوونەتەوە ناوی ئێوەیان داوە ئێستا بەدواتاندا دەگەڕین خەڵکێکی زۆرگیراوە بۆ دۆزینەوەی ئێوە لەوانەیە هاتووچۆ قەدەخە بکرێ {مەنعە تەچەول} ڕاگەیەنن ، ووتم کاک ئەسعەد ئەمڕۆ لەکاتی بانگی ئێواڕێدا دەڕۆین کاک کمال ووتی من دەچم لەخوار جادەی ٦٠م ماڵی برادەرێکی لێیە لەوێوە چاودێری گۆیژەو ٦٠م دەکەم ووتم زۆر باشە ئەوان ڕۆشیتن پاش ماوەیەک ئومێدو دڵشادی برای هاتن ، ئەوانیش ووتیان شار بۆنی خوێنی لێدێ نازانین چۆن دەرچوین نەگیراین ، ئومێد دڵشادی برای پێناساندم ووتی ئەم برایەم زیندانی بووە حوکمی لەسێدارە {ئیعدام}ی هەبووە بەر لێبوردنی گشتی کەوتووە، دەیەوێت بێت لەگەڵماندا بۆ ئێران ووتم زۆر باشە ، بەباشی خۆیان حازر کردبوو بۆ ڕۆشتن ، ووردە ووردە نزیک دەبینەوە لە ئێوارێ ماڵی خەزوری مامۆستا ئەکرەم خەریکی دروست کردنی شفتە بوون بۆمان . ٣کم قیمەیان حازر کردبوو سوریان دەکردەوە ، خۆمان حازر کرد کاک کەمال کاک ئەسعەد دوو تەکسیان پێبوو هاتنەوە ووتیان ڕێگەکەتان خەتەرە لەوانەیە کەمین هەبێت ، کاک کمال ووتی من سێ پاسم بینی چون بۆ دار بەڕووەکان سایەقی پاسەکان سمێڵیان نەبوو لەکورد نەدەچون تاک تاک کوشنی تیابوو پاسەکان ، هەر پاسەی دوو نەفەری تیابوو کە گەڕاشنەوە هەر دوو نەفەری تیابوو . ئەم پاسانە کوشنەکانیان دەرهێنابوون بەڕاکشانەوە تەواریوو چەکداریان بردبوو بۆ کەمین بۆ ناوداربەروەکان بۆ ئێمە ، ئەم هەواڵە دواتر بیستمان ، دوای بانگی ئێوارێ تاریکی کرد ماڵ ئاوایمان لە ماڵی خەزورەکەی مامۆستا ئەکرەم کرد، لە گەڕانەوەماندا لەچیای گۆیژە کەوتینە کەمینەوە .

هەر جوارمان سواری سەیارەکەی کاک ئەسعەد بووین کەمالی خاڵم ووتی من پێشتان دەکەوم هەر شتێک هەبوو ئاگادارتان دەکەمەوە، لەسەر چادەی ٣٠م هاتین هەتا ئاستی مزگەوتی هەنجیرەکە لەوچادەیەوە بەکۆڵانێکدا هاتینە سەر چادە٦٠م تۆزێ دور لەڕەبیەی سەر جادەکە نزیکی دوڵی پشتی جادەکە کاک ئەسعەد سەیارەکەی هێواش کردەوە بەپەلە درگامان کردەوە دابەزین چوینە دۆڵەکە بەڕاکردن بەدۆڵەکەدا بەرەو داربەڕوەکان هەڵگەڕاین نەوەستان پشومان نەدا تا گەیشتینە تەلبەندی دارستانەکە ، پشویەکی کورتماندا سەیرێکی شارمان کرد کشووماتە دنیا ، مانگە شەوێکی زۆر خۆشە ، چوینە ناوقەدی هەورازاکە ووتم برادەران ڕێگەکەمان دەگۆڕم دوام کەون ناچینەوە دۆڵی داربەڕوەکان ئومێد ووتی ئاخر من مەتارەی ئاوەکەم لەوێ شاردۆتەوە ووتم موشکیلە نیە مەتارەکەی خۆمت دەدەمێ دووبارە ئومێد ووتی باشە ئێوە مەیەن من بەتەنیا دەچم مەتارەکە دەهێنم بۆ ئەوەی ئیدارەی ڕێکخراو گلەیم لێنەکەن بڵێن مەتارەکەت فەوتانووە ، ئەم قسەی ئومێد منی توڕەکرد ووتم ئێمەش ناترسین من دەڵێم بۆ مەتارەیەک خۆمان نەخەینە خەتەریاتەوە نەکو کەمین هەبێت ، بە نابەدڵی پێشیان کەوتم بۆ دۆڵەکە بۆ هێنانەوەی ماتارە بۆر ، کاتێ گەڕان مەتارەش نەمابوو ، بەسەر ڕێگای دۆڵی غاباتەکە درێژەماندا بەڕۆشتن کۆڵەپشتێکم لەسلێمانی دەست کەوت ، هەموو خواردنوو نان و شتەکام تێکردبوو دیاری هاوسەرەکەم کڕاسێکی بەپولەکە چنراو بوو ئەویشی تێدا بوو ، دابووم بەکۆڵما ، دەمانچەکەم فیشەکی لەبەردایە بەدەستمەوەیە لەپێشەوە دەڕۆشتم ئومێد لە دوای منەوە بوو مامۆستا ئەکرەم دواتر دڵشاد ئەخیر کەس ، گەیشتینە ئەخیر پێچی ڕێگاکە ٥٠م نزیکی شوێنی یەکگرتنەوە لەئاخر تاقمەداری دار سنەوبەرەکانی گۆیژە جەکەکەشم لەسەروتر شاردبووە ، ئاسمان بین نەفەرێکم بەدی کرد ووتم کێی زەلام ووتی حەمە ئاغا،{حمەئاغا} ناوی نهێنی یەکتر ناسینەوەی ئەو شەوەمان بوو سەیرم کرد کمال دۆڵپەمووی ئیسلامی بوو ، کمال ووتی کاک جمال هەموتان هاتن ووتم بەڵێ ئێمە هەمومان هاتین ، کمال ووتی باشە برادەران لەبن دارەکان دانیشتون ، وازم لەکمال هێنا هەندێکی تر چوم بەرەوژور کەوتمە بەینی کمال و برادەرانی دوژمنی دانیشتووی بن سنەوبەراکان ،یەکێ لە دانیشتوانی ناوسنەوبەرەکان بانگی کردم جمال وەرە بۆ ئێرە دانیشە ، دەنگیم نەناسی ، ئاسمان بینین سەیرمکردن خەڵکیکی زۆر بەچیچکانەوە دانیشتوون قۆناخی سیلاحەکانیانم بینی خۆیان حازر کردووە ، خەریکن هەڵسن بمگرن ، زانیم دوژمنن و کەمینە ، یەک فیشەکی دەمانچەم تەقان ووتم برادەران گیراین ڕاکەن ئەوندەمزانی بوو بەقیامەت هەر هاژە دەهات لە هەموو لایەکەوە بوو بە تەقە کوڕ ئەو کوڕەیە دەرچی لەگەڵ ڕاکردنم کەوتم دوو سێ تەقلەمدا کۆڵە پشتەکەم لێکەوت تلۆر بووەوە ، هەستامەوە بروسکەیەک لە پاژنەی پێمەوە هات فیشەکێ دوانی ترم تەقان بەسەر کەمینەکەدا بۆ ئەوەی دوامان نەکەون . پوشی گۆیژە گڕی گرت ، ئەو ناوە بوو بەچراخان ئاگرو دوکەڵ بڵاو بووەوە ، بەناو ئاگرو دوکەڵدا ، لابەلا بە دێراوی دارەکاندا بە نیمچە کوڕی بەرەو ڕووی ڕێگە و دۆڵی گۆیژە ڕامکرد تا دوور کەوتمەوە سەیرم کرد لای سەرومەوە نەفەرێک بەدوامەوەیە دەنگمدا ئومێد بوو ووتم ڕاکە تا ئاودیوو دەبین ، چوینە نەدیووی و ئومێد هات بۆلام تۆزێ خۆمان دابەئەرزا بەڕاکشانەوە قسەمان دەکرد چونکە هەر تەقە بوو . پریاسکەیەکی بەدەستەوە بوو ووتم ئەوە نانە ئومێد ووتی نەوەڵا پارەیە ، ووتی دڵشادی برام بەرکەوتووە ووتم چۆن دەزانی ، دڵی پڕبوو ووتی ئاگام لێیبوو کەوت ، ئەی مامۆستا ئەکرەم ووتی ئەوم بینی بەسەلامەتی ڕایکرد ، ووتم ئیشەڵا دڵشادیش سەلامەتە ، خۆ منیش کەوتم ،، پاژنەی پێم بروسکەی پێدا دەهات دەستم بۆبرد دەستم پڕبوو لەخوێن ووتم منیش قاچم خوێنی لێدێ نازانم چیە ، ئێستا وەختی دانیشتن نیە بابڕۆین ئەمشەو دەچینە ڕەزەکانی ووێڵەیەر بەیانیوو سبەی شەوو هاواڵیان دەزانین سبەی شەو دەگەڕینەوە ناو شار ئومێد ڕازی نەبوو ووتی من هەر ئەم شەوو دەبێت خەبەر بدەمە ماڵەوە ماڵ چۆڵبکەن ئەگەر دڵشاد بەبرینداری یان بەهەر شێوەیەک بگیرێ بەیانی هەموو کەسوکارەکەم ئەنفال دەکەن ، ئومێد ڕاستی دەکر ، منیش ووتم بەم شەوە بەم قیامەتە ، گەڕانەوە بۆ شار خۆکوژیەکی بەلاشە کەسیش بەم وەزعەوە دەرگام لێناکاتەوە ، نەمتوانی ئومێد والێبکەم نەگەڕێتەوە خواحاپیزی کرد لەمن چیابوەوە ، سەرەوخوار ڕۆیشت ، سەیرم دەکرد تا لەچاوم وونبوو ، زۆرم پێناخۆش بوو بەتەنیا ڕۆیشت ، دواتر چەند چارێکی تر هاتمە شاری سلێمانی هەوڵمدا دەنگوو باسی ئومێد بزانم بیدۆزمەوە بەداخەوە نەمدۆزیەوە، لەساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینە مەزنەکە ئومێدم بینیەوە بەسلامەتی نازانم چۆن ژیابوو دوای ئەم کارەساتە .

بەتاقی تەنیا دوو ڕۆژ دوو شەوو بێ نان مامەوە .

ئەو شەوە شەوێکی مانگەشەو خۆش بوو ، بەڵام شەوێکی زۆر قورس ـ سامناک بوو بەلامەوە ،مامۆستا ئەکرەم دیارنیە ـ دڵشاد کەوتوەو گومە . ئومێد سەرەوخوار دەڕوا بەرەو دۆزەخی ئاوەدانی ، منیش بەتەنیا سەرەوژور بەرەو چۆڵەوانی بەڕێگە کۆنەکەی چیای گۆیژەدا هەڵگەڕام و ئاودیووی شارباژێڕ بووم بەتەنیا بێ نان و بێ ئاوو خەریک بوو دەخنکام لەتینوانا ، قاچیشم کەمەكێ ئازاری هەیە لە شاخی گۆیژە چومە خوارەوە ، نەچومە سەرکانی گەورە بەنیاز بووم لەخوارتر ئاوو بخۆمەوە بەڵام ئاوی کانیەکە دوورنەدەکەوتەوە نەدەگەیشتە ئەوشوێنەو سەرکانیەکەش گومانم هەبوو کەمینی لێبێ و زۆرم تینوو بوو ، زمانم خەریک بوو لاڵدەبوو ، بەتینوێتی بەدەشتی بەیاغاردا بەوریای خۆم نزیک کردەوە لەو دۆڵەی برادەران چەکەکانیان لێشاردبووە لە بەرزایەکەوە سەیری دۆڵەکەم کرد شوێنی چەکەکان ئەمبەرو ئەوبەر نزیک خۆشم هەمووی کەمینی لێیە، بەپەلە گەڕامەوە خێرا پەریمەوە بەری گوندی ئاڵەسیاو ، لەئەستێڵەکەی گوندی ئاڵەسیاو ئاوم خواردەوە دەموچاوم شت خۆم فێنک کردەوە پشویەکی زۆر باشمدا ، پاشان بەلاڕێدا بەدەشتی گورگەیەر گەیشتمە ملەی قەیماسە بەدیووی گووندی دۆڵەتودا ڕەهۆڵە شاخێکی لێبوو وەک نیمچە ئەشکەوتێک وابوو لەویا مامەوە ، ئەم ئەشکەوتە بچوکە ئەم شوێنە شوێنی دووەمان بوو بۆ یەک گرتنەوەی{ منو / ئەکرەم / ئومێد }. بەیانی سەیری قاچم کرد پاژنەی پێم کوترابوو هەندێکیشی بریندار بوو وابزانم بەر چڵەدار یان تاشەبەرد کەوتبوو خوێنی زۆر ڵێڕۆشتبوو ، پێڵاوەکانم پڕبوو لەخوێنی ووشکەوەبوو، لەسەر ڕێگاکان زۆر چێگای گرنگ کەمینی لێدانرابوو لەسەر جادەکەی دەشتی نۆدێ ، ئەوەندەی لەمنەوە دیار بوو دوسەیارەی ئیفام بینی سەربازی هەڵدەگرتەوە ، دەنگی سەیارەش لەسەر چادەی قەیماسە دەهات بەڵام من نەمدەبینی ، لەژێر ئەو تاشەبەردوو ئەشکەوتە خۆم ماتکرد ، مەفرەزەکەی کاکە عەبە ئەم ئەشکەوتەی قەیماسەیان نەدیبوو شوێنێکی پەناو نەبینراو بوو بۆیە مامەوە هەتا تاریکوو ڕونی ئێوارێ ووردە ووردە لەبرسا خەریکە بێهێز دەبم ، بەخەڵوز لە تاشەبەردێکم نوسی { مامۆستا ئەکرەم } ووەرە بۆ زاخێ ناوی خۆم لێنوسی هەستم کرد کەمینیش نەماوە دنیاش تاریکی کرد ئەوێشم بەچی هێشت ، گەیشتمە لای کیسە خەوەکە ،کیسەخەوەکەم هەڵگرتەوە مشک کونێکی کردبوە چارەکەکەوە کە نەختێ نانەڕەق گوێزو مێوژی تێدا بوو ،، دانیشتم ووردەنان و مێێوژوو گوێزەکەم خوارد تۆزێ ووزەم تێهاتەوە ، گەیشتمە دارو شەخسەکەی خوار گووندی سوێرەڵە لەگردەکەی ئەمبەر تەنکەبوار { گۆڕە چولەکەی } پێدەڵێن کەمینی لێ بوو سەگیان پێبوو گویم لەمڕەی سەگەکان بوو هەستیان بەمن کردبوو بەڕاکردن گەڕامەوە پێان زانیم هەندێ فیشەکیان تەقاند بەسەرما لە تەنکەبواریش بوو بەتەقە ، من دەرچووم هەڵگەڕام بۆ گوندی هەرمێلە ئەوێشم بەچێ هێشت گەیشتمە گووندی { هەوڵوو } لەپشتی دێکەوە کانیوو دارهەنچیریکی لیبوو چومە ناودار هەنچیرەکە لێی خەوتم لەدەنگی گرمەی سەیارە بەخەبەرهاتم تازە هەتاو دابووی لەبەرزایەکان منیش بەبەرزاییەوە بووم هەستام بە دوربینەکە سەیری ناوچەکەم کرد هەموو ڕێگاکانی بەرانبەرم کەمینی لێیە دوو سێ ئیفا کەمینەکان هەڵدەگرێتەوە لەسەر چادە قیرەکەی گۆماوان – زەلان – تەنکەبوار – خوار گوندی ووڵیاوا – خوار گوونی گۆڕەدێم – باشبوو ناوچەکەیان چۆڵکرد تۆزێ مێوژوو گوێزم پێمابوو ئەویشم خوارد هەتا نزیکەی عسر لەهەمان شوێن مامەوە زانیم ناوچەکە چۆڵە بەڕۆژ لەچەمی زەلان پەڕیمەوە گووندی چەمیاڵە ،ئەوێشم بەچێ هێشت گەڕامەوە زاخێ ، ناوچەی زاخێ ئارام بوو عەسکەر یان کەمین نەیان دەتوانی بگەنە زاخێ هەر هەموو ناوچەی زاخێ ئەڵغام بوو تەنها ئەو ڕێگانە پاک کرابونەوە کە ئێمە دەمانزانی . ناوچەی زاخێ ئێمەو بەراز نەبی کەسی تری نەیدەتوانی تیدا هەنگاو بنێ ، بێ نان بێ خواردن تازیاتر بمامایەتەوە ووردە ووردە بێ هێز دەبووم قاچیشم تۆزێ ئاوسابوو ،مانەوەم بەرەو مەرگی دەبردم ، بڕیارمدا شەوو بگەڕێمەوە ئەشکەوتەکانی زاخێشم بەچێ هێشت ، هەڵگەڕام بە هەورازی سەختی شاخی سورکێوو ، لەڕێگا زۆرم برسی بوو ئەژنۆم دەلەرزی زۆر هیلاک ماندو بووم بەحاڵ هێزم تێدا مابوو هەندێ چار خۆم بەپێوە بۆنەدەگیرا دەکەوتم ،نازانم جۆن ئەو هەموو ڕێگایەم بەو برسێتیە بۆ بڕا ، تاریکوو ڕونی بەیانی گەیشتمەوە مقەڕەکانی گووندی بلەکێ،

گەڕانەوەی مامۆستا ئەکرەم .

کاتێ گەیشتمەوە مەقەڕ برادەران زانیان بەتەنها گەڕاومەتەوە زۆر لە برادەران هاتن بۆلام دەنگوو باسی سەفەرەکەم بۆ باسکردن وەک لەپێشەوە باسم کردوە چۆن کەوتینە کەمینەوە ، بەهەمان شێوە دەمگێرایەوە هەر برادەرێک بهاتایە بۆ سەردانم دووبارەو سەد بارە دەبوایە لەسەریدێڕەوە ئەم چێرۆکەم بۆ بگێڕایەتەوە خەلکیش هەبوو بڕوای نەدەکرد دەیان ووت ئەی چۆن تۆ بەتەنها دەرچویت هەبوو دەیان گووت ئەم ماستە مویەکی تێدایە دوای سێ ڕۆژ مامۆستا ئەکرەم بەسەلامەتی هاتەوە باشبوو هاوڕێم بۆ پەیدا بوو بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکە ، مامۆستا ئەکرەم ووتی کاتێ کەوتینە کەمینەکەوە لەکاتی تەقەکاندا ئێوەم لێگووم بوون ، لابەلا بەرەو ڕەزەکانی ووێڵەیەر ڕۆشتم لەناو ڕەزەکان خۆم شاردەوە بەیانی چوتیارێک هات بۆ ناوو ڕەزەکە چوم بۆلای جوتیارەکە . خۆم پێناساند داوای هاوکاریم لێکرد ئەو چوتیارە بەڕێزە هاوکاری باشی کردم و ڕێگەکەی پیشاندام خۆشبەختانە بەسەڵامەتی گەڕامەوە ئەمە قسەی مامۆستا ئەکرەم بوو .

گەڕانەوەی کاکە عبەڕەق و مەفرەزەکەی .

بەگەڕانەوەی کاکە عەبەڕەق بەیەکچاری زانیمان ڕوداوەکە چۆنبووە دوای ٤ڕۆژ مەفرەزەکەی کاکە عەبەڕەق ٤کەسێان مابوو گەڕانەوە بەسەرهاتوو جیرۆکێکی دورو درێژ لای ئەوانیش هەبوو ، بەم شێوەیە ،، ئێمە دوای بانگی ئێوارێ لە مەوعیدی خۆماندا گەڕاینەوە گەیشتبوینە ناو دۆڵی سنەوبەرەکان دانیشتین بۆ پشوودان خەریک بوو هەستین دەست بەڕۆشتن بکەینەوە بوو بەتەقە لەپێشمانەوە لە شوێنی مەوعیدوو شوێنی یەکگرتنەوەکە کەزانیمان پێشمان کەمینەوەو تەقەی تێدایە ، بەپەلە گەڕاینەوە بۆ ناوشار باشبوو بەسەلامەتی ڕزگارمان بوو پاش ٤ڕۆژ مانەوە لەناوشار زانیمان دنیا ئاسایی بۆتەوە ئەوکاتە سلێمانیمان بەجێهێشت و گەڕاینەوە ، کاکە عەبە ووتی ،هەواڵ هەبوو بیستمان {کمال} و {فەتاح} گیرابوون یان تەسلیم بونەتەوە لەسەر زانیاری ئەوان ئەم کەمینە دانرابوو ، هەر کە چوینە ناوشار دوەم ڕۆژ زانیاری ئێمەیان داوەتە دەزگاکانی حوکمەت ، دەزگا ئەمنیەکانی بەعس بەبۆنەی ئەو دوو نەفەرە ئیسلامیەوە ناوی هەموومانی وەرگرتبوو هەموو چەکەکانمانیان دۆزیبووە بردبونیان .

{علی بیکەیسی} لە دار بەروەکان لەکەمینەکە بەدەست گیراوە ، حوکمەت بۆیە زەختی خستە سەر سلێمانی سەیتەرەی دانا ، خەڵکی دەگرت گەڕەکەکانی تەفتیش دەکرد، بۆ ئەوەی ئێمە بەناچاری دەرپەڕێنی و بکەوینە کەمینەکەیانەوە ، ئێمە لەم کەمینیا کەبۆیان دانابوین لەلێواری مەرگ گەڕاینەوە ، هەواڵمان زانی براکەی ئومێد بریندار بووە بەڵام دەرچووە ، نازانم ئێوە چۆن دەرچوون مەگەر ئێمە بزانین چەند کەس تەقەی دەکرد وەک بیستمان زیاد لە ٥٠٠ کەس لەکەمیندا بوون واتا ٥٠٠ تفەنگ بەدەست تەقەی لەودۆڵە دەکرد کە ئێمەی لێبووین ئەوە چیبوو خەریبوو بمان کوژن ، دەنگو باس هەبوو مدیری ئەمنی سلێمانی ووتویەتی ئەوانەی کەوتونەتە کەمینەکە ئینسان نەبوون جنۆکە بوون لەدەنگی تەقەکان غەیب بوون ، بۆیە عەمەلیەکەمان سەرکەوتوو نەبوو ، ئەمە قسەی کاکە عەبەڕەق بوو،

کاکە عەبە کە گەڕایەوە ئەم پێشمەرگانەی لەگەڵ بوو/ هاوڕێ نوری/سەلاح / عوسمان  .

508 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت