ئەڵماس مستەفا : پەردهی كچـــــــــــــــــــــــــــــێنی .
له‌ووڵاتی ئێمه كاتێك كورێك بیه‌وێت هاوسه‌رێك ده‌ستنیشان بكات , گرنگ نییه به‌لایه‌وه ئه‌و كه‌سه راده‌ی تێگه‌یشتنی چه‌نده و , چه‌نێك سۆز‌و خۆشه‌ویستی ئه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌خۆی وخێزانه‌كه‌ی , تاچه‌نێك ئه‌توانێ كارایانه رۆڵی دایكایه‌تی ببینێ له‌پێگه‌یاندنی مناڵه‌كانیدا . گرنگترین شت به‌لای ئه‌و كوڕه‌وه ئه‌وه‌یه ، كه‌هاوسه‌ره‌كه‌ی” كچ ” بێت و په‌رده‌ی كچێنی هه‌بێ .
په‌رده‌ی كچێنی ، بریتیه له په‌رده‌یه‌كی ته‌نك ، كهدهمی له‌شییان ئه‌ندامی” المهبل ” ی به‌ته‌واوه‌تی نه‌گرتووه . ئه‌م په‌رده‌یه‌ش ، به‌كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ نێرینه‌دا یان بهشووكردن نامێنێ . ئه‌م په‌رده‌یه كاریگه‌ری ته‌واوه‌تی هه‌یه ، له‌سه‌ر سایكۆلۆجی ئافره‌ت ، هه‌تا هه‌تایه له‌ژیانی ژن و مێردایه‌تیدا جیاوازی هه‌یه . په‌رده‌ی كچێنی له‌شێوه‌و قه‌باره لهكیژێكهوه بۆكیژێكی تر ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شێوه‌یی مانگی چوارده ” هیلالی” هه‌یه ” ، هه‌ندێ شێوهیتریش هه‌یه ، به‌درێژی باسی لێوه‌ده‌كه‌ین “.
ئه‌م په‌رده‌یه ، له‌یه‌كه‌م جووتبوندا ده‌دڕێت ، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت به‌دوو به‌ش به‌لای راست و به‌لای چه‌پدا ، له‌م كاته‌شدا هه‌ندێ خوێنی لێدێت .
جیاوازی هەیە ئازارەکەی لهكچێكهوه بۆ كچێكی تر ، به‌ڵام زۆربه‌ی ئازاری هه‌یه یان زۆركه‌م ، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ته‌نكی و ئه‌ستوری په‌رده‌كه ، ئه‌م ئهستوربوونهش زیاد ده‌كات تا ئافره‌ت ته‌مه‌نی چووه سه‌رو سی ساڵ ، ئەگەر بهكچێتی مابووه‌وه ئه‌وه ، په‌رده‌كه زۆر ئه‌ستور ئه‌بێت و زۆر به‌ناڕه‌حه‌ت كون دەبێت . په‌رده‌ی ئافره‌ت وه‌ك سه‌رژمێری كراوه به‌ئاسانی ده‌دڕێت له 75% یان .
جۆرێكیتری هه‌یه كهپهردهكه پێی ده‌وترێت په‌رده‌ی لاستیكی” متاتی ” كهقهد نادرێت هه‌تا هه‌تایه یهكتنۆك خوێنیلێنایهت شه‌وی بووكێنی و شه‌وه‌كانی تریش له 15% ئافره‌ت ئه‌م جۆره‌یان هه‌یه .
شێوه‌یه‌كی تر ، كه‌زۆر ئه‌ستوره ، كهقهد توانای كونبونیان نیه له 15% ئافره‌ت بەم جۆره‌ن ، ده‌بێت پزیشك بیدڕێنێ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری . به‌ڵام شێوه‌كانی تری په‌رده‌ی ئافره‌ت ئه‌مانه‌ن :
1- په‌رده‌ی مانگی چوارده”هلالی”.
2- په‌رده‌ی خڕ” دائری” یان بازنه‌یی .
3- په‌رده‌ی هێڵه‌كی .
ئه‌م شێوانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كهپهرده له كچێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازی هه‌یه له شێوه‌دا.
زۆرگرنگه ئه‌وه بزانین كهپهرده هه‌یه ، زۆر زۆر ته‌نكه ، ته‌نها ده‌سته‌سری پێدهبهێنرێت له‌كاتی خوێنهاتنی مانگانه‌دا بێ ئه‌وه‌ی پێیبزانێت دەدڕێت ، چونكه خوێنه‌كه‌ی تێكه‌ڵ به‌خوێنی مانگانه ده‌بێت .
گرنگترلهوانه مووی ئه‌بێ ئه‌مه‌ش بزانین كه كچ هه‌یه له‌دایك ده‌بن بێ په‌رده و هیچ جۆره په‌رده‌یه‌كیان نیه ، له‌كاتی كونبونیدا خوێن لهقهترهیهكهوه بۆ چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك لێدێت یان هه‌ندێک جار خوێنی زۆری لێدێت ناگیرسێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سهرتهنكو ئه‌ستوری په‌رده‌كه ، دوای دراندنی په‌رده ، باش وایه 3 رۆژ كاری سێكسی رابگیرێت تاكو برینه‌كه سارێژ ده‌بێت .
هه‌ندێ پرسیار له‌سه‌ر په‌رده هه‌یه ، كه ئایا سك‌پڕ ده‌بێت ، ئەگەر په‌رده‌ی ئافره‌ت نه‌دڕابێت ؟ . به‌ڵێ سكپڕدهبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك وا تێده‌گه‌ن كه كاری سێكسی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی سێكس بكرێت سك‌پڕ نابێت . ئه‌مه هه‌ڵه‌یه ، چونكه ” تۆ‌و ” ی نێرینه توانای چوونه خواره‌وه‌یان هه‌یه بۆ ناوه‌وه‌ی له‌شی ئافره‌ت و سك‌پڕ ده‌بێت .
2,448 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست