سەلاحەدین موحسین : ئیسلام هۆکاری وێرانکردنی نەتەوەیەکی مەزنی وەک ئێرانە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

سودەکانی ئیسلام ، لە عەرەبیەوە : جیهاد موحەمەد

سەرچاوە :  حوار متمدن

ئێران بەهەشتی سەر ڕووی زەوییە .. شارگەلێکی یەجگار جوان و شاخو و کێو و بەرزایی داپۆشراو بە سەرپۆشی سپی بەفر ، دەرودەشتێکی کەنار دەریای لماوی ، دارستانی چڕی سەوز ، چەندین شارستانیەتی زۆر دێرین لەسەر خاک و شوێنەوارە مەزنەکانییان ئاماژەن بۆ دیرۆکی یەک لە دوای یەکیان ، شوێنەوارگەلێکی زۆر دەوڵەمەند و جۆراوجۆری مرۆڤ و گەل و بەروبوومیێکی سروشتی یەجگار زۆر و زەوەند و گەورە، گەلێکی زۆر کراوە و ژیان خۆشەویست و هەڵبژاردەی مردن لە پێناوی ژیاندا ، وڵاتێک تژی لە پایە و بەهاکانی سەرنجڕاکێشی گەشتوگوزاریی ، تژی لە پایە گرنگەکانی کردنی گەلی ئیران بە گەلێکی گەشاوە و پێشکەوتوو و شارستانی . وڵاتێکی وەک ئێران پێویستە ژمارەی گەشتوگوزارکراوەکانی بگاتە زیاتر لە ٥٠ ملوێن ، بارودۆخ و ئامادەباشییەکانی بۆ گەشتوگوزاریی توانایەکی پێبەخشێوە کە کێبڕکێی وڵاتانی تورکیا و ئیسپانیا و وێنان بکات .

بەڵام ئێرانی ئەمڕۆی ژێر دەسەڵاتی ئیسلام چۆنە ؟

١/ کاتێک ناوی ئێران لای هەرچ کەسێک دەبەیت یەکسەر توشی قێزلێکردنەوە دەێت لەو دەسەڵاتەی چی بەسەر ئەو گەلەدا هێناوە، بێزدەکرێتەوە لەو دیمەنانەی کە لە شاشەی تەلەفزوێنەکانەوە دەبینرێت، کە چۆن بە زۆری زۆرداری دین و کولتووری دینیان سەپاندوە بەسەر خەڵکدا، چۆن دەسەڵاتێکی توندوتیژییان سەپاندوە بەسەر ژنان دا کە سەروچاوی خۆیان بە تورەکەی ڕەش داپۆشن و ببن بە پۆلێک لە قەلە ڕەش …

ئیسلام لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیی و ئیسلامییدا ئەم کارە قێزەونەی بەسەر گەلەکانیاندا هێناوە  .

جێگەی داخە کە دەبینین دەوڵەتێکی وەک ئێران، بەو هەموو دەوڵەمەندیی و سروشتە جوان و رازاوەییەوە بوە بە زیندانێکی گەورەی هەژاریی و ڕەشبینی.. هەژاری و داماوی و سواڵکردن و ستەمدیدەیی بەرفراوان تیایدا. ئەمە هەموو بە هۆی سیاسەتی ئیسلامی سیاسییەوە .

٢/ دەسەڵاتدارێتی پیاوانی دینی و کەللەڕەقی ئیسلام و هێنانە ئارای ژیانێکی نا عەقڵانی و شۆردنەوەی مێشک کە لە هەموو دەوڵەتانی ئیسلامدا بە بێ جیاوازی دەکرێت و دەگوزەرێت.. ئەم حاڵەتەی ئێران لە جەزائیر و مەغریب و سعودیە و یەمەن و پاکستان و بەنگلادشدا دەبینرێت .

مەخابن ئیسلام کارێکیکردوە کە ئەم گەلانە بژین و بمرن بە دواکەوتوییەتی، ئەم دواکەوتوییە ئەوەندە گەورەیە، ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان دەوڵەتێکی ئیسلامی لەگەڵ دەوڵەتێکی دواکەوتوی ئەوروپی و ئاسیایی جیاوازییەکی یەجگار گەورەمان بۆ دەردەکەوێت لە پەروەدە و سیستەمی پەروەردەدا و لە خۆ ڕێکخستن و لە مۆراڵ و مرۆیی بوون و مرۆڤپەروەرییدا و لە خۆشی و چێژوەرگرتندا لە ژیانی ئەم گەلانەدا. لە بەرامبەریشدا هەموو ئەو هەژاریی و داماویی و ستەمدیدەییەی کە لە وڵاتانی ئیسلامدا دەگوزەرێت.

هیچ دەوڵەتێکی ئیسلامی نییە کە سەرکەوتووبێت و سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت و ژیانی خۆشیی و خۆشگوزەرانی بۆ گەل و نەتەوە مسۆگەرکردبێت، تەنانەت ئەگەر دین ـ ی ئیسلامیشی بە زۆر نەسەپاندبێت، هیچ سیستەمێکی ئیسلامی سەرکەوتوو نییە، ئەوە پێکەناوییە کاتێک کە ڕەخنە دەگیرێت لەو سیستەم ئیسلامیانە دەڵێن: نە ئەوە ئیسلامی ڕاست و دروست نییە، کەواتە کامەیە ئیسلامی ڕاست و دروست؟..

ئیسلامی ڕاست و دروست تەنیا ئەفسانەو خەیاڵ و پوچە، هیچ کەسێک بروای پێناکات جگە لە کەسانی سادەو ساکار و ئەوانەی مێشکیان شۆراوەتەوە بە دین و واقیع نابینن و سود لە ئەزموونە زۆرەکان نابینن.

تێبینیەکانمان لەسە سیستەمەکانی ئیسلام :

١/ شتێک نییە بە ناوی ئیسلامی سیاسیی و نا سیاسییەوە. ئەوەی کە دەڵێت: “ئیسلامی سیاسیی” بە واتای بوونی ئیسلامێکی تر دێت. واتا پێشکەوتووتر و میهرەبانتر و قایمتر و جیگیرتر و دادپەروەرتر!. ئەمە ڕاست نییە.

یان بەو مانایە دێت کە پێوەندی بە سیاسەتەوە نییە و نابێت دەستی تێوەربدات. دەستتێوەردانی لە سیاسەت بە مانای لادان و چوونە دەرەوە دێت لێی! واتا گومڕایی و ڕێگا ونکردنی دین. ئیسلام بۆ خۆی فڕوفێڵ و یارییەکی سیاسیی لە پێناوی بەدەسخستنی موڵکایەتی و سەرەوت و ساماندا،و ەک ئبن وحی(زید) ئاماژەی پێدەدا.

قسەی ئێمەش :

٢/ ئەم حاڵەتەش لە میسردا دەردەکەوێت، کە سێ یەکەێکی شوێنەواری جیهانی تێدایە، سروشتێکی زۆر نایاب و ئاوهەوایەکی جوانی هەیە. کەچی ئەم لە بەرکەتی ئیسلام و ئەزهەرەوە، دەیەکێکی ئەو رێژەییەی گەشتوگوزارانی ئیسپانیا گەشت ناکەن بۆی. ئەگەر ئیسلام و عروبە نەبوایە، میسر دەبوو بە یەکێک لە دەوڵەتە پێشکەوتوەکانی گەشتوگوزاریی لە جیهاندا. هەڵبەت مەبەستمان لە گەشتوگوزاری شوێنە ژیاریی و کولتوورییەکانە. ئەمە مەبەستمانە نەک گەشتوگوزارانی شوێنی لەشفرۆشیی و رابواردن و عەگال و دیسداشەی عەرەبی. سەرۆکی پێشوی فەرنسا، بۆ بەسەربردنی کاتی پشووی و نووسینەوەی یاداشتەکانی ئەسوانی لە خواروی میسردا هەڵبژارد نەک ئیسپانیا. ئاغاجانی میلیاردێر و سەرۆکی تایەفەگەریی ئیسماعیلیەکان لە نیوە دورگەی هیندا. لە کاتی سەرەمەرگیدا وەسێتیکرد کە گۆرەکەی لە ئەسوان دابێت و مەزارێکی لەوێنەی ئەوەی فرعەون بەسەر گۆڕەکەیەوە بۆ دروستبکەن. سەرەڕای میسر و ئەسوان، جوانترین شوێنی گەشتوگوزاریی لە جیهاندا بە دانپیانانی گەشتکەرانی جیهان “شەرم شێخ”ە، ئەو هاوینەهەوارەی کە کەوتوەتە خواروی میسرەوە نەک ئیسپانیای جوان و ڕازاوە. کەچی ژمارەی ئەوانەی گەشتدەکەن بۆ ئیسپانیا بە قەدەر ژماری دانیشتوانی ئیسپانیا خۆی دەبێت، نزیکی ٤٠ ملوێن ساڵانە گەشتدەکەن بۆی. بەڵام بۆ میسری جوان و ڕازاوە و بەناوبانگ تەنیا ٤ ملوێن ساڵانە گەشتی بۆ دەکەن..! چوونکە مرۆڤ، سەدان سالە خۆی شۆردۆتەوە لە ئیسلام و لە عروبە و لە و عەقڵیەتە .

ئەوەی کە باسمان کرد لەسەر شوێنەوار و هاوینەهەوار و شوێنی جوان و ڕازاوەی گەشتوگوزار دەتوانین بڵێین لە سوری و لە عێراق و لە یەمەنیشدا بە هەمان شێوە هەیە. ئەوە عەقڵیەتی ئیسلام و عروبەیە کە ئەم وڵاتانەی دواخستوە و کردونی بە وڵاتگەلێکی داخراو، لە جیاتی گەشەدان بە هاوینە هەوارەکان و جوانکردنیان ڕیشی پان و درێژ و سەرپۆش و دەموچاوداپۆشین و جل وبەرگی هاودامان و میزی حوشتر تێکەڵکردن بە ماست و سرکە دادەهێنن .

 1,870 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت