Akram-Ali-Kamal

ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد : بەشی یەکەمی بیرەوەریەکان پێشکەشە بە یادی راپەرین .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شوێن قاسمەرەشە ساڵی ( ١٩٩٠) پێشمەرگە هەمووی گەشبینە ، بەهۆی سەرکێشێکانی سەدامەوە بەرامبەر داگیرکردنی کوێت ئەزانرێت سەری خۆی ئەخوات .

وولاتانی جیهانیش بونەتە بەرەیەك دژی سەدام .

سەرکردایەتی یەکێتی بەرنامەو پلانی هەیە بۆ ڕاپەڕینی سەرتاسەری و کۆبونەوەکان بەردەوامن . بەڕێز (مام جەلال ) لەسەر هێلەو پەیوەندیەکان بەرفراوانن هەموو کەسایەتیەکانی گرتۆتەوە . کاک نەوشیروان بۆ ماوەیەکی زۆر ، چوە زەڵێ ، بۆ بەئاگابون لەهەموو گۆرانکاریەکان و لە نزیکەوە بینینی کەسانی تایبەت .

سەرکردایەتی بەرنامەو پلانی تۆکمەی داڕشت .

حزب و لایەنەکانی نۆکان بەهەموو شێوەیەك پشتگیری بەرنامەکەی یەکێتیان کردو هەموو ئامادەییکیان نیشاندا .

زۆر چاك لەبیرمە بەڕێزان کاك نەوشیروان و کاك فەرەیدون بە لاندکرۆزە شینەکە چون بۆلای برادەرانی سەرکرایەتی پارتی لە ناوچەی ( راژان و زێوێ ) بۆ بە ئاگا کردنەوەیان لە بەرنامەی ڕاپەڕین .

لای سەرکردایەتی پارتی ئەم بەرنامەی راپەرینە بڕوا پێنەکراو بوو ، سەیر بوو لایان . پاش چەند ڕۆژێك وەلامی سەرکردایەتی یەکێتیان دایەوە کە ئامادەن و بەرنامەکەیان قبوڵە .

رۆژ ئەروات و مانگیش بەدوایە .

مانگی ٢ / ١٩٩١ هێزەکانی یەکێتی لە ئامادە باشیدا بون ، هەندێك هێزیش لەنزیکی شارەکان بون بەهاوکاری ڕێکخستنەکان .

ئەندامانی سەرکردایەتی یەکیتی دابەشکرابون بۆ سەرپەرشتیکردنی میحوەرەکان .

سەرەتای مانگی ٣ بوو بەڕێز کاك کۆسرەت لەگەڵ هێزێکدا بەرەو رانیە بەڕێکەوت لە قاسمەڕەشەوە .

( کاك نەوشیروان ئارەزوی باخ و گوڵی هەبوو ، لە قاسمەڕەش هەموو مەقەرەکان باخێکی بچوکیان هەبوو ، ئێمەش وەکو ( ئیدارەی مەکتەبی سیاسی ) باخێکمان هەبوو بەیانیەکیان کاك نەوشیروان هات ڕۆژباشی لێکردم و ووتی باخەکەتان لە چیدایە ووتم باشە ، کەمێک قسەی کرد پاشان ووتی ( ئەکرەم) ووتم بەڵێ : سەدام ئەروخێت ؟

ووتم بەخوا ناروخێت مەگەر بەنەخۆشی بمرێت .

کاك نەوشیروان : نا نا ئەروخێت .

هێزەکانی یەکیتی هەمویان بەرەو شوێنی دیاریکراوی خۆیان رۆیشتن ، تەنها کاك نەوشیروان مایەوە لە قاسمەرەش .

چومە لای کاك نەوشیروان ووتم ئێمەش ئەمانەوێت بچینە خوارەوە ، سەیرێکی کردم ووتی ئێوە کارێکی ترتان پێدراوە ، بۆهەمان پرسیار بەبرای بەڕێز کاك ( دلیرسەید مجید) م ووت هەمان وەڵامی دامەوە .

منیش پرسیاری کارەکەی خۆمانم کرد کە چیە ؟ کاری ئێوە دوو شتە .

١ – بەڕێز کاك مسعود بەرزانی بە خۆیی و هێزەکەیانەوە دێنە ئێرە ، ئەبێت ئیدارەیان بدەن .

٢ – لە دوای ڕزگارکردنی ناوچەکان ئاگادارتان ئەکەینەوە کە سەرکردایەتی بگوێزنەوە .

کاك مسعود بە خۆیی و ( ٤- ٥ ) پاسەوە هاتن ، منیش دابەشم کردن بەسەر بارەگای برادەرانی سەرکردایەتیدا ، بارەگاکان چۆڵ بون سەرکردایەتی چوبونە خوارەوە .

کاك مسعود لە ژوورەکەی کاك ملازم عومەر مایەوە .

چەند رۆژێك مانەوە هەرچی هەواڵ و گۆرانکاریەکانە لەجیهازی یەکێتیەوە ئەیانبیست .

لەپاش گرتنی کێوەڕەش و ڕانیە کاك کۆسرەت وەڵامی نارد بۆ کاك نەوشیروان کە رانیە گیراوە ئەمانیش ( کاك نەوشیروان و کاك مسعود ) چونە خوارەوە .

پێش چونە خوارەوەیان کاك مسعود سکرتێرەکەی ناردە ئیدارەو ووتی کاك ئەکرەم ئەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم ، ووتم بەسەرچاو ئاگاداری کاك دلێری سەید مجیدم کرد ئەویش ئامادە بوو ، ووتمان فەرموو :

ووتی کاك مسعود ئەڵێت زۆر سوپاسیان ئەکەم کە ئەم چەند رۆژە ببوینە ئەرك بەسەرتانەوەو خزمەتان کردوین ، ووتمان ئەرکی خۆمان جێبەجێکردوە ڕێزمان هەیە بۆ کاك مسعود .

هەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی راپەرین

٦ / ٣ / ٢٠١٣

1,039 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت