جەمال چاوشین : یادەوەریەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هاوپەیمانی بەستن بۆ ئازدکردنی ووڵاتی کوێت .

دوای شەڕەکەی مانگی ١١ی گوندی پاشبەرد لەناوچەی گۆڵێ ، گەڕاینەوە بارەگاکەی خۆمان لەبلەکێ ، لە ئەنجامی سیاسەتی داگیرکاری ووڵاتی کوێت و عیراق .

ڕۆژ بەڕۆژ دەوڵەتە زلهێزەکانی دنیا ، کاریان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی جیهانی بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکرد بۆ لێدان و دەرکردنی عێراق لەووڵاتی کوێت . سەدام نەک گوێی بە بەبڕیارەکانی نیودەوڵەتی و کۆکردنەوەی هێزی ئەوان نەدا ، بەڵکو پەلاماری شارێکی سەرحدودی ووڵاتی سعودیەی عەربیشیدا . ئەم کەلەڕەقیەی سەدام و ڕژێمەکەی ، رۆژ بەڕۆژ بەرەی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی پتەو بەهێزدەکرد . دەوڵەتی عەرەبی سعودی ” بڕیاریدا مەسرەفی شەڕی ئازادکردنی کوێت بگرێتە ئەستۆ . نەتەوە یەکگرتووەکان جەندینجار داوایان لەعێراق کرد ، بەبێ شەڕو خوێن ڕشتن کویت بەچێ بێڵێت . بەڵام سەدا سور بوو لەسەر داگیرکارییەکەی و کوێتی بەپارێزگایەک لەپارێزگاکانی تری عێراق هەژمار دەکرد .

بەرنامەی گشتی ڕاپەڕین

له‌دوای ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌کان و کشانه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌ بۆ سه‌رسنوره‌کان ، سه‌رکردایه‌تی یه‌کیتی بریاری دا ، له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی نوێ خۆی رێکبخاته‌وه‌و ، جیگۆرکی به‌ پایه‌ستراتیژییه‌کانی خه‌بات بکات . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مه‌لبه‌نده‌کانی هه‌لوه‌شانده‌وه‌و ، هێزه‌کانی خۆی له‌شیوه‌ی به‌تالیون ، هێزی پارتیزان و ، هێزی پشتیوان دابه‌شکرد . بەدوای دگیرکردنی کویەت لەلەیەن سەدامەوە ، یه‌کیتی له‌سه‌رشێوه‌ی نوێی ، خۆی ڕێک خستبوه‌وه‌و ئاماده‌بوو بۆ هه‌لومه‌رجه‌که‌ .

له‌یه‌که‌م رۆژی داگیرکردنی کوه‌یته‌وه‌ ، سه‌رکردایه‌تی که‌وته‌ دراسه‌کردنی هه‌لومه‌رجه‌که ‌. له‌سه‌رئه‌ونه‌خشه‌ سه‌ربازییانه‌ی که‌له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌کان ده‌ست هیزی پیشمه‌رگه‌ که‌وتبوو ، کوردستانیان بۆ جه‌ندین میحوه‌ر دابه‌ش کردبوو . بۆهه‌ر میحوه‌ریکیش سه‌رکرده‌وفه‌رمانده‌و ، هێزی پیشمه‌رگه‌یان دیاریکردبوو . هاوکات له‌ڕێی ریکخستنه‌ نهینیه‌کانی شاره‌کانه‌وه‌ به‌رنامه‌ی دروستکردنی شانه‌ی چه‌کدار خرایه‌ بواری جی به‌جیکردنه‌وه‌ ، له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا شانه‌ی جه‌کداری نهینی دروستکران . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌شاخه‌وه‌ کادرو پیشمه‌رگه‌ به‌نهینی ره‌وانه‌ی شاره‌کان کرا . خالید ره‌زا یه‌کیک بوو له‌و کادرانه‌ی له‌قاسمه‌ڕه‌شه‌وە مانگیک دوای داگیرکردنی کوه‌یت به‌نهینی نیردرایه‌وه‌ بۆ سلیمانی و تا راپه‌رینی سلیمانی له‌شاردا مایه‌وه‌ ، ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتی رێکخستن و ،دروستکردنی شانه ‌جه‌کداره‌کانی سنوری پاریزگای سلیمانی له‌ ئه‌ستۆگرتبوو . ئێمە لەبلەکێ وە ، چەندینجار بەکاری گەیاندنی ڕاسپاردەکانی سەرکردایەتی بۆ ڕێکخستنەکانی ناوشار ، سەردانی شاری سلێمانیمان کردبوو .

هاوکات ‌ده‌ستکرا به‌ناردنه‌ خواره‌وه‌ی هیزی مه‌شقپیکراو بۆ ته‌قویه‌کردنی ڕه‌تلی پارتیزه‌کان که‌ له‌نزیکی شاره‌کان جیگیرببون .

سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نه‌خشه‌ی راپه‌رینی دارشتبوو ، بۆ جێبه‌جیکردنی ئه‌م ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ، ده‌بوو په‌یوه‌ندی به‌هیزه‌کانی تره‌وه‌ بکات ، بۆیه‌ بریاریدا پرۆژه‌که‌ی بنیریت بۆ سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی ،که‌کاک مه‌سعودبارزانی سه‌رۆکی به‌ره‌بوو ، باره‌گاکه‌ی له‌ڕژان بوو . پاش ماوه‌یه‌ک وه‌لامی یه‌کیتی یان دابوه‌وه‌ ، وه‌ک پره‌نسیپ پێیان باش بوو .

یه‌کیتی هه‌موو قورسایی سیاسی ، ریکخراوه‌یی ، پیشمه‌رگه‌یی و راگه‌یاندنی خۆی به‌هه‌ماهه‌منگی له‌گه‌ل به‌ره‌ی کوردستانی خسته‌ خزمه‌ت جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی ڕاپه‌رینه‌وه ‌. له‌وسه‌روبه‌نده‌دا بەڕێز مامجه‌لال به‌نوینه‌رایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌رکه‌ دیپلۆماسیه‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ گرتبوه‌ ئه‌ستۆ ، کاک مه‌سعودیش ئه‌رکی به‌رپرسیاریتی به‌ره‌ی کوردستانی له‌ناوه‌وه‌ پێ سپیردرابوو . کاک نه‌وشیروان مسته‌فاش سه‌رپه‌رشتی یه‌کیتی و جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ی ڕاپه‌رینی ده‌کرد .

یه‌کیتی نیشتمانی له‌ڕێی هیزه‌کانی پیشمه‌رگه‌و ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆوه ‌، ته‌ونکی په‌یوه‌ندی به‌دۆست ونه‌یارو جاشە چه‌کداره‌کانه‌وه‌ دروستکردبوو . به‌یاننامه‌ میژوییه‌که‌ی که‌ به‌ناوی ( ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی ) له‌رادیۆکه‌وه‌ په‌یتا په‌یتا بلاوی ده‌کرده‌وه‌ ده‌ورو کاریگه‌ری باشی هەبوو ، به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی میللی دژ به‌ به‌عس و داو ده‌زگاکانی دروستکرد بوو ، ده‌وری هه‌ردوو رادیۆکه‌ی یه‌کیتی جیگرو ، گه‌رۆکه‌که‌ی له‌سه‌رجه‌ماوه‌ر هیندە گه‌وره‌و کاریگه‌ر بوو ، ده‌یان شانه‌ی چه‌کداری له‌پاڵ شانه‌چه‌کداره‌کانی تردا ڕێکخستبوو .

لە جرکە ساتەکانی لێدانوو لێنەدان

لە سەروبەندی گورزوەشاندن و نەوەشاندن ، سەدام حسین ئەکشێتەوە ناکشێتە ، سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرنامەی ڕاپەڕینی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە ، هەموو هێزی پێشمەرگەی لەسەر سنورەکان حازرو ئامەدە کردبوو . هەندێک لەهێزەکەی بەشێوەی مەفرەزی پارتیزان ، بەبەرنامەی ڕاپەڕینەوە ناردبوووە ناوچەکانی نزیک شارو شارۆچکەکان .

هەموو کادرو فەرماندە پارتیزانەکانیان ڕاسپاردبوو ، خەڵک ببینن و پەیوەندی بکەن بەخەڵکی دڵسۆزەوە ، بەرنامەی ڕاپەڕین و بەرنامەی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرەی کوردستانی بۆ خەڵک رونبکەنەوە ، وەلەئاستی مەکتەبی سیاسیدا بەنامە پەیوەندی دەکرا بەپیاو ماقوڵان ، مستەشارەکان ، هێزە چەکدارە کوردەکانەوە ، بۆئەوەی دژی شۆڕش و پێشمەرگەو خەڵک شەڕنەکەن ، بەڵکو بێنە ڕیزی گەل و پەیوەست بن ، بەهێزی پێشمەرگەو هاوکاری شۆڕش بکەن . ڕۆژانە ڕادوێی دەنگی گەلی کوردستان ، بەدەنگە زوڵاڵەکەی خەڵکی حازرو ئامادە دەکرد بۆ ڕاپەڕین ، دژ بەدامودەزگاکانی بەعس . هەر لە ڕادوێەوە بەجفرەو بروسکە ئاگاداری و پەیام دەگەیشتە هێزی پێشمەرگە . هێزی شانەچەکدارەکانی ناوشار ،* شانە چەکدارەکانی ناوشارەکان ڕاستەوخۆ پەیامیان لەسەرکردایەتیەوە بەبروسکەو هێما لەڕادۆوە وەردەگرت .

پەیامی لێبوردنی گشتی بەرەی کوردستانی ، هەموو هێزە چەکدارە کوردەکانی ناوو فەوجە خەفیفەکان دەگرتەوە ، ڕۆژانە لەڕادوێی دەنگی گەلی کوردستانەوە بڵاودەکرایەوە .

بەبڕوای من ، پەیامی لێبوردنی گشتی هەنگاوێکی گرنگی سەرکەوتنی ڕاپەڕینە مەزنەکە بوو ، کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ، زیاتر پەیوەست کرد ، بەشۆڕش و پێشمەرگەوە ، دابڕاندن لەبەعس .

هەرچەندە بەهۆی ئەم لێبوردنەی بەرەی کوردستانەوە زۆرێک لەخەڵکی خائین و ،تاوانبار و خیانەتکار ، ڕزگاریان بوو لەسزای گەل . کەئەبوایە ئەو خیانەتکارانە هەوای کوردستانیان لێ حەرام بکرایە .

بەرنامەی ڕاپەڕین کرابوو ، بەچەند هەنگاوێکەوە ، زۆر بەوردی داڕێژرا بوو بەشێوەیەک ، هەموو شاروشارۆجکەکانی کوردستان بگرێتەوە . ئەوەندەی من بیستبێتم یان پێان ووتبێتم ئەوەندەی بیرم مابێت بەم شێوەیە بوو :

ئەگەر لەعێراق دراو شەڕەکە دروست بوو ، بەدڵنیاییەوە لەشکری عێراق تێکدەشکێت لەم ئەگەرەدا ،،،، هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزی جەماوەری دڵسۆزی شارو شارۆجکەکان ، ئۆردوگا زۆرەملەیەکان پەلاماری سەربازگەو دامودەزگا ئەمنیەکان بدرێت .

هەنگاوی یەکەم/ شارۆچکەی ڕانیەو دەوروبەری/شاری سلێمانی دەوروبەری هەتا شارەزورو گەرمیان ،شارۆچکەی چەمچەماڵ ،شارۆچکەی کۆیە . 

هەنگاوی دووەم / ئەگەر لەهەنگاوی یەکەم سەرکەوتوبوین ، دەتوانین ئەو لەشکرە زۆرەی چەماوەری دڵسۆزی گەلەکەمان بەپشتیوانی هێزی پێشمەرگە و هێزێکی گەورەو کاریگەری لێدروست بکرێت ، بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوی دووەم ، بۆ ئازادکردنی شاری کەرکوک ، شاری هەولێر ، شاری دهۆک .

ئەرکوو فەرمانەکانی بەتالوێنی 7 .

بەم شێوەیە بۆ هەموو ئەو شاروشارۆچکانەی دەکەونە هەنگاوی یەکەم بەتالوین . تیپ ، کەرت ، مەفرەزەی ، بۆدەست نیشان کرابوون ، هەر یەکەیەکیش بەرپرسی یەکەمو دووەمی بۆ دانرابوو .

بەتالوێنی 6 ، لەگەڵ مەفرە پارتیزانەکانی ناوچەکە کەلەخوارەوە بوون دانرابوون بۆ ئوردوگاکانی بازیانەکان هەتا شارۆچکەی چەمچەماڵ .

بەتالوێنی٧ بۆ سەربازگەکانی دەوروبری شاری سلێمانی /تیپەکەی ئێمە تیپی٧٣ بەسەر پەرشتی شەهید زورار ، کاک جمال ئەبوشۆرب ، بۆناحیەی بەکرەجۆ هەتا ڕاپەڕین، تاسڵوجە،/ کاک زورار بۆ ڕزگارکردنی بەکرەجۆ / کاک جمال ئەبوشۆرب بۆڕزگارکردنی تاسڵوجە / کەرتەکەی ئێمەیان دانابوو بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەی { قادسیە } ڕاپەڕین پشتی جادەو بەرجادە ، ئەگەر ئێمە توانیمان لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزدا ، شارۆجکەی ڕاپەڕینمان ڕزگارکرد ، بچین بۆ هاوکاری ڕزگار کردنی تاسڵوجە ، بەم شێوەیە هەموو بەتالوێن و تیپەکانی تری هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، بەم شێوەیە دابەشکرابوون بۆ ڕزگار کردنی شارو شارۆجکەکانی تری کوردستان ،،،،

لە جەندین کۆبونەوەدا پێیان ڕاگەیاندین ، ئاگاداری پاراستنی دامودەزگاکانی حوکمی و مەدەنیەکان بین ، پارێزگاری لەسەروەت و سامانی خەلک بکەین ، بەوپەڕی دڵسۆزیەوە خەڵک بپارێزین ، لەدەست درێژی خەڵکانی نابەرپرس . خۆمان بەدوربگرین لەکاری ناڕەوا ، وەک دزی تاڵانی ، ڕاوڕوت کردن ،، تۆڵە سەندنەوە ، زوڵم کردن ،، ئاگاداریان کردین ، هەرکەسی بەباشی ئەرکەکانی جێبەجی نەکات ، بەتوندی لێپرسینەوەی مەیدانی لەگەڵ دەکرێت . هەر پێشمەرگەیەک ڕاوڕوت و تاڵانی بکات ، ببێتە ناوزڕاندنی پێشمەرگەو شۆڕش و یەکێتی ، لەبەرچاوی خاڵکدا ڕەمی دەکرێت . ئەم بەرنامەی ڕاپەڕینە لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتیەوە دانرا . کاتێ کاک مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی بەرەی کوردستانی هەڵسەنگاند بۆ بەرنامەکە دەکات ، بستمان ووتوبوی لای من پەسەندە . چونکە سەرکردایەتیکردنی ڕاپەڕین بەم بەرنامەیە ئەوەندە ئاسان نیە ، ئەمە شای و هەڵپەڕکێ نیە ، هەتا شەڕ لەسەر سەرچۆپیەکەی بکەین . سەرخستنی بەرنامەی ڕاپەڕین چارەنوسی میلەتی کورد دیاری دەکات . دڵسۆز ئەوکەسەیە وەک خۆی جێبەجێی بکات و بەرەو سەرکەوتنی بەرێت .

***ڕۆژی١٦/١/١٩٩١ کاتی لێدانی عێراقە لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە***

هەموو هێزی پێشمەرگەی یەکێتی لە ئامادەباشی تەوادا بوون، ئێمەش هەموو مانگی ١٢/١٩٩٠لە مەقەڕ مابوینەوە، سەری ساڵی تازەی {١٩٩١}مان لە مەقەڕی بلەکێ بەسەر برد زستانەکەشی سەرماوسۆڵەو سەختو سارد بوو، بەڵام چاوەڕوانی لێدانی عێراق بووین لەلایەن هاوپەیمانانەوە، ئەم چاوەڕوانییە سەرماو سۆڵەی لەبیر بردبوینەوە، چاوەڕوانی هەڵهاتنی خۆری بەتینی ئازادیمان دەکرد، کەسەرماو بەفرو بەستەڵەکو سەهۆڵبەندانی ڕێگاکانو دەسەڵاتی دیکتاتۆری بەعس لەکوردستاندا بتوێنێتەوە نەهێڵێ، ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی شەوی ١٦/١/١٩٩١یان دانابوو ئەگەر عێراق نەکشێتەوە لێدەدەن،ئەوشەوە کەس نەخەوت هەمومان بەدیار ڕادوێوە دانیشتبووین لە نیوەشەوی /١٧/١٦مانگ لێیاندابەتەیارەو تۆپ لە هەموو دامەزراەو سەربازیەکانی عێراقیاندا هەواڵی لێدانی عێراق هەواڵێکی زۆر خۆش بوو،پشکۆی هیوامان گەشایەوە ڕۆژی ڕزگاریمان بەچاو دەبینڕا،کردمان بەشایو هەڵپەڕکێ،

شەوی ٢٣/١/١٩٩١ بەتالوێن منیان ڕاسپار لەگەڵ وەچبەیەک پێشمەرگەدا بجینە خوارەوە، تاریکوڕونی ئێواری کەوتینەڕێ بەفرێکی زۆر لەئەرزدا بوو سەر شاخی سورکێوو کزەبایەکی دەهات زۆر سارد بوو،باکە بەرەو ڕومان دەهات هێزێکی زۆری دەویست ڕێگە ڕۆشتن بۆ پێشەوە، هەوای گەرمی لوتمان بەمووەکانی سمێڵمانەوە دەیبەست، دەبوە سەهۆڵ، نیوەشەو گەیشتینە ئەشکەوتەکانی زاخێ، بەیانی مەفرەزەکەی کاک جمال ئەبوشۆربمان دۆزییەوە کەئەوان لە مانگی٨/١٩٩٠ هاتبونە خوارەوە، مەقەڕی خۆیان هەبوو، ئێمەش دەستمان کرد بەپەیدا کردنو چاک کردنی چێگەی مانەوە . دوو کۆنە ڕەبیەمان چاک کردەوە یەکی چێگەی ١٥ نەفەری تێدا دەبووەوە،

شەوی ٢٨/١/١٩٩١ وەجبەی دووەم زیاتر لە ٦٠ پێشمەرگە دەبوون هاتنە زاخێ مامۆستا جمال فەرماندی بەتالوێن٧، شەهید زورار سەرتیپ ٧٣ی ئێمەبوو لەگەڵیان بوون جیهازە ڕاکاڵەکەشیان هێنابوو کە کاک خالید حسین عدەد جیهازی بوو، نیوە شەوبوو هێزەکەی مامۆستا جمال گەیشتن،باران دەباری جەو زۆر سارد بوو، لەجێگە خەوەکەم هەستام تاهاوکاریان بکەین بۆ دابەشکردنیان بەسەر ئەوچێگایانەی بەکەڵکی مانەوەدەهاتن. هەندێکیان دابەش بوون. مەفرەزەیەک مابوو جومەوە ژورەوە تا برادەرێکی شارەزا لەخەو هەستێنم سەیرم کرد چێگەکەم گیراوە نەفەرێک لەچێگە خەوەکەی من خەوتووە ووتم ئەوە کێیە لەوچێگەی مندا خەوتووە کەس چوابی نەداوە چێگەی گەرمی دەست کەوتبوو خۆیکردبوو بەخوتو. برادەرە شارەزاکەم هەستان بەدەنگی تۆزێ بەرز ووتم ئەم برادەرانە بەرەن بۆ دیوەخانە گەورە گەرمەکەی زاخێ، گوێم لەدەنگێ بوو ووتی پەلەمەکەن بەچێم مەهێڵن بامنیش بێم ئەو برادەرەی لەچێگەکەی مندا خەوتبوو کەناوی دیوەخانەکەی زاخێی گوێ لێبوو خێرا هەستاو دوای مەفرەزەکە کەوت باشبوو چێگەکەی منی چۆڵکرد،

****ژیان لەئەشکەوتەکانی زاخێ****

کاتێ زوربەی هێزەکانی بەتالوین٧ چوینە زاخێ لەچوار بنکە چێگیر بووین، سێ بنکەی مەفرەزەکەی کاک {سەرکەو}تیش لەو نزیکانەدا بوون بەڵام کەم دەهاتنە لامان، بنکەکەی ئێمە بوبوە بنکەی سەرەکی بەزۆری خواردن لای ئێمە دروست دەکرا برادەران بۆنان خاواردن دەهاتنە بنکەکەی ئێمە، یان دەچونە بنکەکەی کاک جمال ئەبوشۆرب.جیهازەکە لە بنکەکەی کاک جمال ئەبوشۆرب دانرابوو، چەند چارێک چوینە ڕاوە بەراز چەند بەرازێکمان کوشت،ئەگەر یەک بەرازمان بکوشتایە ئەوەندە زۆر بوین بەشی ژەمێکی نەدەکرد،ئەگەر دودانەمان بکوشتایە گوشتەکەیمان، دەکردە قاورمەو دەمانکردە تەنەکەی ١٦کم هەڵمان دەگرت بۆژەمەکان لەگەڵ برنجو شلەدا گۆشتە قاورمەکەمان گەرم دەکردەوە، چەند چارێک مامۆستا جمال کۆبونەوەی پێکردین قسەوباسەکان هەموی لەسەر چێبەچی کردنی بەرنامەی ڕاپەڕینبوو، ئیواران کۆمەڵ کۆمەڵ لەدەوری ئەوبرادەرە کۆدەبوینەوە کەڕادوێی پێبوو گوێمان لەڕادوێێ دەنگی گەلی کوردستان دەگرد دوای ڕادوێکە هەتا نان پێدەگەیش لەدەوری ئاگروو قابلەمە چێستەکە کۆدەبوینەوە برادەران چەندین چیرۆکوو بەسەرهاتی خۆشیان باسدەکرد، زۆرمان بڕیارماندا ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا {چۆرد بۆش}ڕژێمەکەی سەدام بڕوخێنی لەماڵەوە ڕەسمەکەی هەڵدەواسین، هەتا دنیا تاریک دەبوو قسەی خۆش بەردەوام دەبوو،کەتاریکی دەکرد هەرکەسەو بۆ بنکەی خۆی،

****دروستکردنی پرد لەسەر چەمی زاخێ****

لەو ماوەیەدا چەند ڕۆژێک بارانیکی خۆش باری لەچەمی گەورە ئاوو لافاوێکی زۆر دروست بوو کە پەڕینەوە لەو جەمو لافاوە مەحاڵ بوو. لە سەرەتای ساڵای ١٩٨٢ لەسەر ئەو چەمە شۆڕش بە سێ پایە پردێکی دروست کردبوو حوکمەتی عیراقی سەر پردەکەی ڕوخانبوو بەڵام پایەکانی مابوو، بڕیارماندا پردێک لەشوینە کۆنەکە لەسەر پایە کۆنەکە دروست بکەین، بۆ ئەوەی لەکاتی بارانو لافاو ڕێگەی پەڕینەوەمان لێنەگیرێ، مامۆستا جمال پێشمەرگەی نارد بۆ بلەکی ئەم شتانە بێنن،، حەبل، مشار، تەور، تەوراس. بزمار،چەکوش، لەماوەیەکی کەمدا ئەشیاکان گەیشتن،

لە زاخێ پەڵەیەک سپی چناری لێبوو شوێنەکەشی بەلێژانیەوە بوو،، لەنزیکی ئەشکەوتەکانەوە، ئاوی کانییەک بەناو چنارەکاندا دەڕۆشتە خوارەوە هەمیشە دەورو پشتو بندارەکان تەڕ بوون ئەو تەڕییە پاراستبوی لە سوتانو فەوتان زۆر دەمێکبوو دارەکان نەبڕابوون زۆر باش گەشەیان کردبوو ئەستوری دارەکان نزیکەی ١.٥م، درێژیەکەی١٢م دەبون ، دارەکان زۆر بوو، ئێمە هەشت دارمان پێویست بوو،لەڕۆژی ١٠/٢/١٩٩١ دەستمان کرد بەدار بڕین دارەکان هێندە ئەستور بون ڕۆژی دارێك یان دوانمان بۆ دەبڕا، جوان هەڵمان دەپاچی ،دارلۆسمان لێدەبەست بە٢٠نەفەر هەڵمان دەگرت، نزیکەی ٢کم دەمان هێنا بۆلای شوێنی پردەکە بەم شێوەیە هەشت دارمان بڕیوو هێنامان لەسەر پایە کۆنەکان داماننان زۆر بەباشی بەستمانەوە ناو رەبیە کۆنەکان سندوقی تەختەی گەورەی تەقەمەنی لیبوو هێنامان، پێشمەرگەیەکمان لەگەڵ بوو ناوی ئەنوەر بوو دەستی وەستای هەبوو زۆر باشو جوان سەردارەکانی تەختە ڕێژکرد، بەحەبل لاوانەی بۆ هەردولا کرد، پردێکی زۆر ڕێکو پێکمان دروست کرد ٢٢م درێژ مەترێ زیاتر پان، ٢٧/٢/١٩٩١ پردەکە بەباشی تەوا بوو، رۆژانە هاتوچۆمان بەسەریدا دەکرد، دروست کردنو تەواو بونی پردەکە دەسکەوتێکی زۆر باشبوو لەئەگەری لافاو زۆر بونی ئاوو ڕزگارمان بوو،دڵنیا بوین بیکێشە دەچینە ئەوبەر چەم،وەلەکاتی کۆرەوەکەدا بەهازاران خەڵکی ئاوارە لەم پردە بەئاسانی بێزیان پەڕینەوە، هاوپەیمانەکان مانگێ زیاتر بە تەیارەو ساروخ لەهەموو دامودەزگا سەربازیەکانی عێراقیاندا لەشکری عێراق سەرلەبەری هەڵوەشابووەوە بەزۆر لە ووڵاتی کوێت وەدەرنارا ،

****یەکەم چەخماخەی ڕاپەڕین ****

سەرچاوی هەواڵ تەنها ڕادوێی گەڵی کوردستان بوو چارچارێک کاک خالید عدەد جیهازەکە هەواڵێکمان لێدەبیست، ڕۆژانە لە ڕادوێکەوە هەواڵی تێکشکاندنی لەشکی عێراقمان دەبیست .

ڕۆژی ٥/٣/١٩٩١ کاک خالید حسەین هەواڵی ڕاپەڕینی شاری ڕانیەی پێڕاگەیاندین،ووتی شاری ڕانیە ئازاد کراوە تەواوی شارەکە کەوتۆتە دەست خەڵکی ڕاپەڕیو، هەموو دامودەزگاکانی بەعس گیراون،

ئەم هەواڵە هەواڵێکی یەکلاکەرەوەو زۆر خۆش بوو کردمان بەهەڵپەڕکیوو خۆشی..

****هاتنی ئاخر هێزی بەتالوێنی٧****

دوای بیستنی ڕاپەڕینی خەڵکی ڕانیەی ئازاو قارەمان، ئازاد کردنی شارەکەیان،

ئاخیر هێزی بەتالوێن٧ بەسەرپەرشتی کاک ئازاد دەرەمیانەی چێگری بەتالوێن، لەبلەکێوە هاتن، شەوی ٦/٧/٣ گەیشتنە لامان لە زاخێ پایتەختی پارتیزانەکان. سەرلەبەیانی ڕۆژی ٦/٣ لە جیهازەکەی بەتالوێنەوە هاواڵمان بۆهات ڕاپەڕین گەیشتۆتە شارۆچکەی حاجیاوا خەریکە ئازاد دەکرێت. ئێوارێ ڕادوێکە ووتی بەتەوای حەوزی بتوێن ئازاد کراوە، ڕاپەرێنیش بەردەوامە،

ڕۆژی ٧/٣ لەشاری سلێمانی زەماوەنی ڕاپەڕین دەستی پێکردبوو ئێمە نەمان زانیبوو لەبەر ئەوەی جیهازەکەمان تەشویشی ئەمەریکای لەسەر بوو برادەران نەیان توانیبوو پەیامی نهێنی{جفرەکە} تێبگەن کاتی زانیمان لەشاری سلێمانی ڕاپەرێن دەستی پێکردووە،، رۆژی ٧/٣ هێزەکەمان بوو بە دوو ڕەتڵ /ڕەتڵی یەکەم بەسەر پەرشتی مامۆستا جمال بەیانی زوو کەوتینەڕێ بەسەر پردەکەدا پەڕینەوە باران دەباری ئاوو لافاو چەمەکەی داگیر کردبوو، ئێوارەی هەمان ڕۆژ گەیشتینە گوندی نۆدێ، ڕەتڵی دوەمێش لە دوامانەوە بوو زۆر دور نەبوون لێمانەوە، لە پردەکەی زاخێوە منو رەزا بەردەزەردی بەنۆرە پاتریەکی گەورەی جیهازەکامان بەکۆڵەوە بوو هەتا گوندی نۆدێ،لەگووندی نۆدێوە بەچیهازەکە بروسکەیەکیاندا بەڕادوێکە، بەم شێوەیە،

{ بۆ خەڵکی بەشەرەفی راپەڕیوی شاری سلێمانی بەردەوام بن لەڕاپەڕین بەتالوێنی٧ بەڕێوەیە بۆ لاتان، پشتیوانتانین}،ئەم بروسکەیە پەیتا پەیتا لەئیزگەکەوە بڵاو دەکرایەوە،

لەگوندی نۆدێ پشویەکماندا، مامۆستا جمال {منو ،کاک سەرکەوتی کوبەی،}ی ڕاسپارد ووتی ١٠ پێشمەرگە بەرن لەگەڵ جیهازێکی بجوک، لەپێشەوە بڕۆن بچنە سەر شاخی گۆیژە وەک کومینو هەواڵێکیش بزانن ئێمە ئاگادار بکەنەوە، ئێمەش وامان کرد لە چادەی قیری دوکانیان پەڕینەوە هەستمان بەهیچ نەکرد جوینە سەر ساخی گۆیژە سەیرێکی ناوشاری سلێمانیمان کرد لەهەندێ شوێن ئاگر دیاربوو جارجارەش زرمەو دەنگی تەقەمان دەبیست هیچمان بۆ مەعلوم نەبوو سەر شاخیش بەفری تێدا بوو زۆر سارد بوو بایەکی بەقوەتی هەبوو هەناسەدانی قورس دەکرد چلەکانمان تەڕ بوو هەمووی بەستی وەکوو مەشکە ڕەقبون، خەریک بوو رەق دەبوینەوە، نەمان دەتوانی بەو سەر شاخەوە بمێنینەوە،جیهازەکەش لەکار کەوتبوو ئیشی نەدەکرد، پێشمەرگەیەکمان لەگەڵ بوو خەڵکی گوندی قڕگەی نزیک سلێمانی بوو،ناوی{ بەختیار قڕگەی} بوو ووتی لەدیووی سلێمانی بەلای قڕگەدا بەبنارەکەوە ئەشکەوتێک هەیە زۆر دور نیە بابچین لێرە رەقدەبینەوەو دەمرین، وامان کرد لەشاخەکە هاتینە خوارەوە سەرماکە نەما جەند سەعاتێ دانیشتین دوبارە سەرکەوتینەوە بۆ سەر شاخ،باشبوو جیهازەکە کەوتەوە ئیش، قسەمان لەگەڵ مامۆستا جمال کرد ئەوانئش نزیک بوبونەوە دنیا خەریک بوو روناکی دەکرد ئەوانیش گەیشتنە سەر شاخ، دنیا روناکی کرد٨/٣/١٩٩١ هەموو هێزەکەی ڕەتلی یەکەم لە گۆیژەوە هاتینە خوارەوە بۆ سەر جادە شەشتمەتریەکە خەلکێکی زۆری شاری سلێمانی هاتن بەرەوپیرمان 

ئای لەو ڕۆژە چەند خۆشبوو لەخۆشیاندا فرمێسک بەچاومدا دەهاتە خوارەوە، تامردن ئەوڕۆژە خۆشەم بیر ناچی،جاران بەمەفرەزە دەهاتینە ناوشار خۆمان لەخەڵک دەشاردەوە، گومانمان لە هەموو خاڵکی هابوو ،بەڵام ئەمڕۆ خەڵک بەرەوپیرمان دێد ئامێزمان بۆدەکەنەوە بەخێر هاتنمان دەکەن نان و ناوساجییان بۆدەهێناین، ڕەسمیان لەگەڵ دەگرتین ، شادیان لێدەباری، ئەو ڕۆژەم وەک خەو دەهاتە بەرچاوم، خەریک بوو بڕوا بەخۆم نەکەم ئەوە منم بەڕۆژ لەسەر چادە ٦٠میەکەم،

بەکۆمەڵی جوین بۆ مەکتەبەکەی لای مزگەوتی علی کەمال لەوێشەوە چوین بەشداریمان کرد لەگرتنی ئەمنە سورەکە سێ پێشمەرگەمان لە گرتنی ئەمنە سورەکە بریندار بوو بەم ناوانە{محمەی برای شەهید وەستا مەجی ، ڕزگار کمال.،سەرکەوت}

1,246 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت