almas-mstafa-2

ئەڵماس مستەفا : پە‌رده‌ی كچـــــــــــــــــــــــــــــێنی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ووڵاتی ئێمه‌ كاتێك كورێك بیه‌وێت هاوسه‌رێك ده‌ستنیشان بكات , گرنگ نییه‌ به‌لایه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ راده‌ی تێگه‌یشتنی چه‌نده‌ و  , چه‌نێك سۆزو خۆشه‌ویستی ئه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌خۆی ‌وخێزانه‌كه‌ی , تاچه‌نێك ئه‌توانێ كارایانه‌ رۆڵی دایكایه‌تی ببینێ له‌پێگه‌یاندنی مناڵه‌كانیدا . گرنگترین شت به‌لای ئه‌و كوڕه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، كه‌هاوسه‌ره‌كه‌ی” كچ ” بێت و په‌رده‌ی كچێنی هه‌بێ .

په‌رده‌ی كچێنی ، بریتیه‌ له‌ په‌رده‌یه‌كی ته‌نك  ، كه‌ده‌می له‌شییان ئه‌ندامی” المه‌بل ” ی به‌ته‌واوه‌تی نه‌گرتووه ‌. ئه‌م په‌رده‌یه‌ش  ، به‌كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نێرینه‌دا یان به‌شووكردن نامێنێ . ئه‌م په‌رده‌یه‌ كاریگه‌ری ته‌واوه‌تی هه‌یه ، ‌ له‌سه‌ر سایكۆلۆجی ئافره‌ت ، هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ژیانی ژن ‌و مێردایه‌تیدا جیاوازی هه‌یه‌ . په‌رده‌ی كچێنی له‌شێوه‌و قه‌باره‌ له‌كیژێكه‌وه‌ بۆكیژێكی تر ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شێوه‌یی مانگی چوارده ‌” هیلالی” هه‌یه ‌” ، هه‌ندێ شێوه‌یتریش هه‌یه‌  ، به‌درێژی باسی لێوه‌ده‌كه‌ین “.

ئه‌م په‌رده‌یه‌  ، له‌یه‌كه‌م جووتبوندا ده‌دڕێت  ، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت به‌دوو به‌ش به‌لای راست  و به‌لای چه‌پدا  ، له‌م كاته‌شدا هه‌ندێ خوێنی لێدێت  ‌ .

جیاوازی هەیە ئازارەکەی له‌كچێكه‌وه‌ بۆ كچێكی تر ، به‌ڵام زۆربه‌ی ئازاری هه‌یه‌ یان زۆركه‌م ، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ته‌نكی ‌و ئه‌ستوری په‌رده‌كه ‌، ئه‌م ئه‌ستوربوونه‌ش زیاد ده‌كات تا ئافره‌ت ته‌مه‌نی چووه‌ سه‌رو سی ساڵ  ، ئەگەر به‌كچێتی مابووه‌وه‌ ئه‌وه‌  ، په‌رده‌كه‌ زۆر ئه‌ستور ئه‌بێت و زۆر به‌ناڕه‌حه‌ت  كون دەبێت . په‌رده‌ی ئافره‌ت وه‌ك سه‌رژمێری كراوه‌ به‌ئاسانی ده‌دڕێت له‌ 75%  یان .

جۆرێكیتری هه‌یه‌ كه‌په‌رده‌كه‌ پێی ده‌وترێت په‌رده‌ی لاستیكی” متاتی ” كه‌قه‌د نادرێت هه‌تا هه‌تایه‌ یه‌كتنۆك خوێنیلێنایه‌ت شه‌وی بووكێنی ‌و شه‌وه‌كانی تریش له‌ 15% ئافره‌ت ئه‌م جۆره‌یان هه‌یه ‌.

شێوه‌یه‌كی تر ، كه‌زۆر ئه‌ستوره‌  ، كه‌قه‌د توانای كونبونیان نیه‌ له‌ 15% ئافره‌ت  بەم جۆره‌ن  ، ده‌بێت پزیشك بیدڕێنێ  به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری  . به‌ڵام شێوه‌كانی تری په‌رده‌ی ئافره‌ت ئه‌مانه‌ن :

1- په‌رده‌ی مانگی چوارده‌”هلالی”.

2- په‌رده‌ی خڕ” دائری” یان بازنه‌یی .

3- په‌رده‌ی هێڵه‌كی .

ئه‌م شێوانه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌په‌رده‌ له‌ كچێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر جیاوازی هه‌یه‌ له‌ شێوه‌دا.

زۆرگرنگه‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌په‌رده‌ هه‌یه‌ ،  زۆر زۆر ته‌نكه‌ ،  ته‌نها ده‌سته‌سری پێده‌بهێنرێت له‌كاتی خوێنهاتنی مانگانه‌دا بێ ئه‌وه‌ی پێیبزانێت  دەدڕێت ، چونكه‌ خوێنه‌كه‌ی تێكه‌ڵ به‌خوێنی مانگانه‌ ده‌بێت .

گرنگترله‌وانه‌ مووی ئه‌بێ ئه‌مه‌ش بزانین كه‌ كچ هه‌یه‌ له‌دایك ده‌بن بێ په‌رده‌ و هیچ جۆره‌ په‌رده‌یه‌كیان نیه‌ ، له‌كاتی كونبونیدا خوێن له‌قه‌تره‌یه‌كه‌وه‌ بۆ چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك لێدێت یان هه‌ندێک جار خوێنی زۆری لێدێت ناگیرسێته‌وه‌  ، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌رته‌نك‌و ئه‌ستوری په‌رده‌كه‌ ، دوای دراندنی په‌رده‌  ، باش وایه‌ 3 رۆژ كاری سێكسی رابگیرێت تاكو برینه‌كه ‌سارێژ ده‌بێت .

هه‌ندێ پرسیار له‌سه‌ر په‌رده‌ هه‌یه‌ ، كه‌ ئایا سكپڕ ده‌بێت  ، ئەگەر په‌رده‌ی ئافره‌ت نه‌دڕابێت ؟ . به‌ڵێ سكپڕده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك وا تێده‌گه‌ن كه‌ كاری سێكسی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی سێكس بكرێت سكپڕ نابێت  . ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه ‌، چونكه‌ ” تۆو ” ی نێرینه‌ توانای چوونه‌ خواره‌وه‌یان هه‌یه‌ بۆ ناوه‌وه‌ی له‌شی ئافره‌ت ‌و سكپڕ ده‌بێت .

2,448 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست