Hellebce

کەژاڵ نوری : بیست و پێنج سالە هەلەبجە چی کردووە ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بیست و پێنج سالە هەلەبجە چی کردووە ؟ .

چی پێ وتوین ؟ .

چی بۆکراوە ؟ .

چی بۆ وتراوە ؟ .

بیست و پێنج سالە ، شاعیرەکان ،، نوسەرە ستۆکەکان بۆی دەنوسن ، بەلام تائیستا زانستی هەلەبجەناسی نەهاتۆتە ئاراوە .

هەلەبجە پیویستە بکریت بەمادەیەکی تایبەت و بخوینریت و نەکراوە . بیست وپینج ساڵە هەلەبجە پەیمانی پێ دەدری و بەلام هەلەبجە هەر بێ گوێ یە و بێ هەستە و بریندارە و ساریژ نابێت . بیست و پینج ساڵە هەلەبجە دارسێو ئەگریەنیێ و مەسئول دەولەمەند ئەکات .

ئەگەر مرۆف لەئاستی هەلەبجەدا ستۆک نەبیت ئیتر ستۆک بون بۆ کەی ؟ . ئەگەر مرۆڤ لەئاستی کۆلانە قوراوی و خەلکە رەش و رووتەکەی هەلەبجەدا شۆک نەیگری ئیتر ،،شۆک گرتن بۆکەی ؟ .

خودایا ئەمسال هەلەبجە بپاریزە لەپیس بون ،، لەپیس بون لەو بەرپرسە نابەرپرسانەی هەموورۆژێک ئەزانن کەشوینیک هەیە ناوی هەلەبجەیەو بەناوی یەوە دەستکەوتی مادی و پرۆسەی خۆدەولەمەندکردنیان دەست پیکردووە .

خودایا ئەمسال هەلەبجە بپاریزە لەبازرگانە سیاسیی یە ، بێ خیرەکانی شۆرش ، کەخۆزگە دەخوازن دووهەڵەبجەی دیکەش هەبوایە بۆ خۆ دەولەمەندکردنی خۆیان . خودایا ئەم سال هەلەبجە بپاریزە لە هەموو ئەو تیمساحە زەبەلاحانەی ناویان مەسئولە و هەمووسالێک تەنیا شانزەی سێ شوینیک شک دەبەن کە ناوی هەلەبجەیەو ذەچنە سەری و لەرۆژەکانی دیکەی ساڵیش دا بەرقەپالی بەرکەلبەی تیژی دەدەن .

وشەیەک شک نابەم جگە لە پیس بون بەکاری بهینم چونکە لەئاستی بی دەربەستی و خەم ساردی یەکانی بەرامبەر بەهەلەبجە دەبوو شان بەشانی دادگایی کردنی تاوانبارانی کیمیا بارانکردنی هەلەبجە ، دادگایەیکی دیکەش دابنرایە بۆدادگایی کردنی تاوانبارانی سەرانی حکومەتی هەریم و هەموو ئەودەستکەوتانەی کەبەناوی هەلەبجەو یادی هەلەبجەوە وەریان گرت و بەتالانی یان برد . هەموو ئەو سامانەی بەناوی یادی هەلەبجەوە تەخشان و پەخشانی دەکەن . خودایا بەس ئەمرۆ ، بەس ئەمرۆ هەلەبجە بپاریزە لەپیس بون لە بەرپرسی نابەرپرس ..

2,540 جار بینــراوە  لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت