شه‌هاب كه‌ریم : یادی هه‌ڵه‌بجه ‌و یادی سه‌ركرده‌ و سه‌رۆك پارته‌كان .

هه‌ردوو کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، دووزامی قوڵی له‌بیرنه‌کراون ؛ که‌ بونه‌ته‌ناسنامه‌ی زووڵمێکی گه‌وره‌ له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان . هه‌ر کاتێک نزیک دەبینەوە لەساڵ یادەکەی ، ده‌چینه‌وه‌سه‌ر سه‌ربازگه‌کانی حیزب و ڕه‌مزه‌کانی سه‌رکه‌وتنی […]
سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هه‌ردوو کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، دووزامی قوڵی له‌بیرنه‌کراون ؛ که‌ بونه‌ته‌ناسنامه‌ی زووڵمێکی گه‌وره‌ له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان . هه‌ر کاتێک نزیک دەبینەوە لەساڵ یادەکەی ، ده‌چینه‌وه‌سه‌ر سه‌ربازگه‌کانی حیزب و ڕه‌مزه‌کانی سه‌رکه‌وتنی سه‌رکرده‌و سه‌رۆکی پارته‌کان . ئه‌مه‌ش تاوانێکی تری پارته‌کانه‌ ، به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵک و مێژووەکەیان . هه‌موان ده‌زانین شه‌هیدانی شۆڕش پێش ئه‌وه‌ی شه‌هیدی پارتێک بن شه‌هیدی گه‌ل و خاکی کوردستانن له‌ هه‌ر کوێیه‌ك و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك تیاچووبن ،جگه‌ له‌و سه‌نگه‌رانی له‌ پێناو حیزبدا خۆێنیان لێ ده‌چۆڕاو بۆ پڕکردنی ئاره‌زوه‌کانی خۆیانبون و ململانێکانی خۆیان ده‌خسته‌ گه‌ڕ .

لێره‌وه‌ سه‌نگه‌ری مانه‌وه‌و به‌رگریکردنی پارت و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان ده‌به‌زێنم و ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و خاکه‌ی هه‌موانی تیا گۆش بوین وهه‌موانی کردوه‌ به‌ به‌رگریکار بۆ نیشتمان و خه‌ڵکه‌که‌ی .

تاکه‌ تاوان و هۆکاری منداڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ کوردبونیان بوو خنکێندران نه‌ك به‌ دۆست و ئه‌ندام بونی حیزب و پارتی بونیان له‌کوردستاندا، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌ هێندی زامێکی قوڵی نیشتیمانیه‌ هێنده‌ ناوچه‌یی وحیزبی نیه‌ ته‌نانه‌ت له‌ باشوری کوردستانیشدا . وه‌ك ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور .

کۆششی چه‌ند ساڵه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی وکه‌سایه‌تی نیشتیمانی کورد و ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کانی ده‌ره‌وه‌و پارته‌ سیاسیه‌کانی ئه‌وروپاو دونیا بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی ئه‌م که‌یسه‌شه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سنوری نه‌ته‌وه‌ش ببه‌زێنێت و بکرێت تاوانێکی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌وتۆ که‌ ئه‌گه‌ری دوباره‌ بونه‌وه‌ی له‌ جیهاندا بنه‌ بڕ بکرێت و ئاستێکی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی خۆمان کاری پێده‌که‌ین بگرێته‌ خۆ .

به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه‌ له‌ کاتێکدا ده‌مانه‌وێت ماته‌می ئه‌م کۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ بکه‌ینه‌ زه‌نگی لێدانه‌وه‌ی ترسێکی به‌رده‌وام له‌ بونی عه‌قڵبۆگه‌نی هاوشێوه‌ی سه‌دامی دیکتاتۆر له‌ دونیادا، دێن و هه‌ر که‌سه‌ له‌ ووڵات و شارو ناوچه‌ی خۆیدا ئه‌م ماته‌ ده‌گێڕێت و به‌جۆرێك له‌ جۆره‌کان چالاکی بۆ ئاماده‌ده‌کرێت له‌ ڕێگای ڕاگه‌یاندنی بیستراو و بینراوو نوسراودا بۆ کۆمه‌ك ده‌نگ خستنه‌ پاڵ ده‌نگی مناڵێکی هه‌ڵه‌بجه‌ئه‌گه‌رچی ناڵه‌وگریانی گه‌وره‌ و بچوكی به‌شداربوان،مرۆڤی كه‌ڕ و لاڵی ده‌هێنیایه‌جۆش و خرۆش و گوێبیستی ئاهوونوزه‌ی ژنانی نێوئاپۆڕه‌كه‌ده‌بوون،كاكی حه‌په‌لوشی به‌رپرسیش بێ باكانه‌به‌شان و باڵای خۆی و پارته‌كه‌یداده‌وت و ده‌ستی ده‌هێنابه‌سه‌رورگی تێریدا و له‌به‌رخاتری خاتران جارجاره‌ش له‌ژێرلێو و سمێڵی چه‌وره‌وه‌ئاهێكی به‌ده‌م ئه‌هات و ئیترنازانم ئه‌وئاهه‌بۆبه‌یادكردنه‌وه‌ی كیمیابرانی خه‌ڵكی سڤیڵی هه‌ڵه‌بجه‌بوو،یان یان بۆئاینده‌یه‌كی باشترله‌ئێستایدا ڕه‌نگه‌له‌یادكردنه‌وه‌یه‌كی تری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌داله‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندێتیداخۆی ببینێته‌وه ‌.

ئێمه‌ش وه‌ك کوردانی هه‌نده‌ران به‌ پلانێکی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی بێلایه‌ن وتوانای خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی خۆمان ئاماده‌سازیمان بۆ ئه‌م کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌کردوو به‌ ئاماده‌یی ڕه‌وه‌ندی کوردی وخه‌ڵکی کوردستان ماته‌مه‌که‌مان گێڕاو ئه‌وه‌ی بوه‌ جێی سه‌رنجی ئاماده‌بوان ئه‌وه‌بوو که‌ له‌ناکاوێکداكاكی حه‌په‌لوش و حه‌په‌لووشه‌كان به‌ده‌روپشتیه‌وه‌بێ ویست و خواستی خه‌ڵکی ئاماده‌بوان،وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان كه‌وتنه‌وه‌باسی فه‌رماند و سه‌ركرده‌ و سه‌رۆك پارته‌كان ..

1,053 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
شەهاب کەریم

ئەرشیڤی بەڕێز: شەهاب کەریم