ocalan_imrali

شه‌هاب که‌ریم : په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان و زه‌نگێک بۆ کورد.! .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دۆخی ئێستای کورد ، زۆر له‌سه‌رده‌مانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و جه‌نگه‌کانی تفه‌نگ سه‌خترو ئاڵۆزتره‌ که‌ هه‌موان وه‌ک پێویست په‌ی پێده‌به‌ین وئه‌نگوستی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر .

پاش؛خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان و ئاگربه‌ستی ( pkk ) له‌بناری قه‌ندیل و به‌جێهێشتن یان دورکه‌وتنه‌وه‌یان له‌ خاکی تورکیاو سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ باکوری کوردستان و خۆرهه‌ڵاتی ناوین . باشوری کوردستان ده‌که‌وێته‌ به‌ر ئه‌گه‌رێکی به‌هێز له‌ کارکردنی زۆری دیموکراتیانه‌ی سه‌رده‌م و ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و پارته‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌ ؛ که‌به‌شێکی زۆریش له‌ تێکۆشه‌ره‌کانی باکورو باشوری بچوک وخۆرهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌سپی خۆیان له‌باشوری گه‌وره‌دا تاو ئه‌ده‌ن و ، ره‌وتێکی سیاسی تری به‌گوڕ له‌ ڕابوردووی خۆیان له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌خه‌نه‌وه‌ گه‌ڕ ، بۆ پاڵپشتی و کۆده‌نگی سه‌رتاسه‌ری خه‌باتی نیشتیمانی بڕوابون به‌ خه‌ڵک و خاکه‌که‌ی نه‌ک به‌ لایه‌نگیری هێزوو ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌کی ناوچه‌که ‌. دیاره‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنو سودوه‌رگرتنی ئه‌و زه‌مینه‌ سیاسی ودیموکراتیه‌ی له‌ باشوردا ده‌گوزه‌رێت به‌ خه‌بات و ماندوبی خه‌ڵک و شۆڕشی دیاری ناوچه‌که‌و هزری سه‌رهه‌ڵدان ویاخی بونی ناوچه‌که ‌.

سیستمی سیاسی هێنده‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچونی ووڵاته ‌، بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاک و پارت و سه‌رکرده‌نیه‌ بۆ بون به‌وولاتی سه‌رکرده ‌. پێش په‌یامه‌کانی ئۆجه‌لان ، ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که‌ ئیتر ووڵات مه‌به‌ستن به‌منوه‌و له‌منه‌وه‌ سه‌یری ووڵات مه‌که‌ن ، جگه‌ له‌وه‌ی شایه‌نی ئه‌و سه‌یرکردنه‌یه‌ له‌ باکورو باشوری کوردستانیشدا ، له‌ڕووی هزروو کارو ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕیه‌وه ‌، ئۆجه‌لان پێمان ده‌ڵێت ( ده‌بێت ناوی تورکیا بگۆردرێت بۆ ووڵاتی ئه‌نادۆڵ ؛که‌ نه‌ته‌وه‌کانی تریش بتوانن تێیدا بژین و ده‌ستوری ووڵات گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنرێت و ئاڵاکه‌ی بکرێته‌ ئاڵای هاونیشتیمانانی ) . ئه‌مه‌ په‌یامی سه‌رکرده‌یه‌کی زیندانی کراوه‌،له‌باکور .

له‌باشور ؛ په‌یامی ئێمه‌ دڵنیا بوون و نه‌بونمانه‌ له‌شه‌راکه‌تی ڕژێمی عێراقی نوێی ،که‌خۆمان له‌ کۆڵه‌که‌ گرنگه‌کانی دروستبونه‌وه‌ی عێراقێکی ئه‌و‌هادابویین .

ئه‌مانه‌و نمونه‌ی بازرگانی وئاشکرا بونی پاره‌ی ژێر زه‌مینه‌کانی باشورو ، چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ ژیانی سه‌ره‌تایی پێویست وڕووبه‌روبونه‌وه‌ی ئاکامه‌کانی کارکردن و به‌ڵێنه‌ ناڕاسته‌کانی ده‌درێن به‌خه‌ڵک وشارو ووڵات و ڕێژه‌ی له‌دایکبونی کوتوپڕی ترسناک؛سه‌ره‌تای ئه‌ژمونێکی نوێی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌مان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م . که‌ جێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌وپلاندانانی وردو خێرای سه‌رکردایه‌تی کورده‌ بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌که‌ سه‌ره‌تای هه‌نگاوێکی سیاسی گرنگه‌ بۆ کورد .

باکور و باشوری بچوک و له‌ داهاتوی نزیکیشدا خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ، چاوی گه‌وره‌ی له‌سه‌رمانه‌و شانسی مێژوویی گه‌وره‌مان پێده‌به‌خشن ومێژووش ناتوانێت وه‌ک جاران به‌خواری بنوسرێته‌وه ‌؛ که‌ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌ خه‌ڵک ده‌کرێت نه‌ک به‌ پاساو و پاره ‌.

487 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست