به‌ندی عه‌لی : چەند کورتە هۆنراوەیەک ..

(نابینا) مه‌رج نیه دیده‌ ڕوونه‌کان هه‌موو کاتێ زه‌فه‌ر به‌دیداری مورغی ڕاستی به‌رن ئه‌وه‌ هه‌ر نابیناکانن ، به‌دیده‌ی دڵ به‌دیده‌ی میهری بێ ڕتووش به‌دیده‌ی روحێکی په‌یوه‌ست به‌به‌رامی گوڵه‌مێخه‌کی باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانی ویژدانه‌وه‌ […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

(نابینا)

مه‌رج نیه دیده‌ ڕوونه‌کان

هه‌موو کاتێ

زه‌فه‌ر به‌دیداری مورغی ڕاستی به‌رن

ئه‌وه‌ هه‌ر نابیناکانن ، به‌دیده‌ی دڵ

به‌دیده‌ی میهری بێ ڕتووش

به‌دیده‌ی روحێکی په‌یوه‌ست

به‌به‌رامی گوڵه‌مێخه‌کی

باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانی ویژدانه‌وه‌

له‌زه‌نگیانه‌ وورده‌کانی حه‌ق ئه‌ڕوانن

ئاخر زۆرجار

دیده جامێکی سوتاوه‌ ، به‌ئاخی دڵ

………………………

(خۆم ده‌زانم)

ڕۆژێ به‌ده‌ست گه‌مژه‌ترین

که‌سی دونیا ده‌کوژرێم و

ئه‌ژنۆی خامه‌که‌شم ده‌شکێ

ئاخر گوڵم ، ئه‌وه‌ ته‌نیا گه‌مژه‌کانن

به‌بیستنی ناوی عیشق و

ناوی شیعرو ناوی جوانی

فێیان لێدێ

………………..

(به‌هانه‌)

ئه‌وه‌ کریستاڵی وردوخاشی

عیزه‌تی نه‌فسه‌ ، گه‌ره‌کمه‌

به‌نرخی زه‌رفێکی نایلۆن کۆیکه‌مه‌وه‌

تف له‌سیمات ئه‌ی زه‌مانه‌

له‌م پاییزی ته‌مه‌نه‌دا

چیم لێ ده‌گری .. به‌ به‌هانه‌

پیاوێکی ڕیش چه‌رمووی نایلۆن فرۆش

له‌قه‌راخ شه‌قامێکی ئاپۆڕه‌یا

به‌شێوه‌زاری نیگا ، ئه‌مه‌ی درکاند

………………..

(نۆی چوار)

له‌ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا

لوتی دڕکێکی پیر شکاو

دوایین دڵۆپ له‌تێزابی

لاکی ئه‌هریمه‌نێ تکاو

پشتی مۆته‌که‌یه‌ک پساو

هێلکه‌ خه‌ونێ ، درزی تێبوو

وه‌لێ یاران .. هێنده‌ی نه‌برد

ده‌یان دڕک و

ئه‌هریمه‌ن و مۆته‌که‌ ، زان

جوجه‌ڵه‌ی نێو هێلکه‌ خه‌ونیش

به‌زگماکی .. فجوقی کرد

به‌ره‌و ئاسمان

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
بەندی عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: بەندی عەلی