Hushyara-Sur

شه‌هاب که‌ریم : کامه‌ران ئیسماعیل عارف ( وشیاره‌ سور ) ؛ قوربانییه‌کی گه‌وره‌ی شۆڕش .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بینینێکی سه‌ختبوو هاوڕێ ، نه‌م ده‌زانی ئه‌وها سه‌رنجه‌کانت ده‌مکوژێ ، وێنه‌کات فرمێسک بارانم ده‌کات و خه‌نده‌ی لێوه‌کانم لێ ئه‌تۆرێ ، گریانێکی پڕئازاره‌و جه‌سته‌م به‌رنادات هاوڕێ ، مه‌رگی خۆمه‌و له‌گه‌ڵی ئه‌دوێم ، جه‌سته‌ی خۆمه‌و نزای بۆ ئه‌که‌م ئه‌وه‌ تۆیت له‌خوێنماو ڕوو له‌قیبه‌له‌ی ئاڵا‌که‌تم و له‌ژووره‌ خنجیلانه‌که‌تدا کڵپه‌ ئه‌مگرێ . بومه‌ته‌ چوارچێوه‌ی وێنه‌ یادگاریه‌کانی شاخ و به‌سنگمه‌وه‌ بۆ دیواری ماڵه‌که‌تم ئه‌ی هاوڕێ ،

ئه‌وه‌ چاوه‌کانی منه‌ بونه‌ته‌ چاویلکه‌کانت و تۆش بێ ئاگای له‌من هاوڕێ ، من ده‌زانم که‌ ناتوانیت به‌زمانه‌ پاراوه‌کی شاخ و به‌ بوێریه‌که‌ی جاران بدوێی ، من تێده‌گه‌م که‌ چ زوڵمێک ، ڕۆحتی گرتۆته‌ ئامێزو چ قوربانیه‌کی زوڵم ، گه‌وره‌ی گه‌رووی شاخی ، ئه‌و خه‌نده‌‌ که‌مانه‌ت ده‌ناسمه‌وه‌ که‌چه‌ند قوڵن به‌ مێژوویه‌ک لێت تۆراوه‌و ناتناسنه‌وه‌ . ئه‌وه‌سیمای ده‌روێشیته‌ بۆ تۆبه‌کارانی زه‌مه‌ن و پرچی دایکی شه‌هیدێکه‌ بۆ به‌هه‌شتی رۆحی ده‌به‌یت تا له‌وێوه‌ بیکه‌یته‌ ده‌سته‌وانه‌ی مناڵانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌که‌ی کوردستانم بۆ ئه‌وه‌ته‌ کۆمه‌ڵ ،کۆمه‌ڵ شه‌هیدانی قوربانیای پێ بخه‌یته‌ به‌هه‌شته‌وه ‌، من ده‌زانم ئه‌وه‌ ده‌که‌یت هه‌ر‌له‌وێشدا ده‌بیته‌وه‌ به‌ قوربانی خه‌باتێکی نه‌پساوه‌ی خاک و خه‌ڵکی ئه‌م نیشتیمانه‌ هه‌ژاره‌ به‌ده‌ست خۆکوشتنه‌وه‌ ده‌ناڵێت ، دڵنیابه‌ له‌وێش مامۆستا سه‌ردار چاوه‌ڕێته ‌، چون له‌گه‌ڵ تۆ هه‌ر پێکه‌وه‌ گووله‌بارانكران ئه‌و به‌جه‌سته‌و تۆش به‌ڕۆحت ، کاکه‌ کامه‌رانی ئیسماعیل عارف دڵنیاشین ، که‌ رۆحت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا خسته‌ ژێر خاک ، بۆیه‌ جه‌سته‌ت ئا لێره‌وه‌ هیچمان پێ ناڵێت و بزه‌و خۆشی رۆح و به‌رامه‌ی ئاسوده‌یته‌ لێره‌ ئه‌ی شه‌هیدی هه‌میشه‌ زیندویی گۆره‌پانی زووڵم سته‌م ، ئه‌ی شه‌هیدی ڕێی خه‌بات و خه‌ڵک و شاخ و ده‌غڵێکی وابێ به‌رهه‌م .!

هاوڕێ ؛ پێش سێ ساڵ له‌دوت ده‌گه‌ڕان ، هه‌ر وێنه‌یه‌کی تۆم هه‌بوو ئای چه‌ند ئازارم چه‌شت له‌وه‌ی بیستم که‌ چۆن له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کدا ته‌نها که‌وتویت ، شوێن و جێگه‌ت نه‌زانراو بوو ، ئێستا هه‌موو شه‌وێک سه‌یرت ئه‌که‌م و گوێت لێ ئه‌گرم ، برام کاکه ‌( عومه‌ره‌سوور ) ی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ده‌ربازبووی كاره‌ساتی حه‌ڤده‌شه‌هیدانی قڕگه ، شه‌هیدی زیندو وداده‌ (‌نه‌رمینی)ی خێزانی نموونه‌ی جوانی و وه‌فاداری بۆپێشمه‌رگه‌و قوربانیان كه‌پێكه‌وه ‌له‌ژیانی هاوسه‌رگیریدا ، كه‌توانیان میژوویه‌كی زیندوی هه‌میشه‌یی تۆماربكه‌ن به‌و گرته‌ ڤیدیۆییه ‌له‌فه‌یسبوکدا بڵاویان کرده‌وه ، نه‌ک ته‌نها من ، گشت کوردستان به‌ مێژووی قوربانییه‌ك یان پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئاشنابوون . لێره‌وه‌ دوباره‌ چیرۆکی ئه‌م قاره‌مانه‌تان بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌ ، هیوادارم ئه‌مه‌ ببێته‌ ده‌رسێکی گه‌وره‌و په‌ندێکی باش بۆ خه‌ڵکی کوردستان ، به‌رپرسانیش ئاوڕێکی ڕاسته‌قینی لێبده‌نه‌وه ‌.

كامه‌ران ئیسماعیل عارف ناسراو به ‌( وشیاره‌ سوور ) له‌سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكاندا ده‌بێته‌ پێسمه‌رگه‌ و له‌شه‌ڕی ناچاركراوی براكووژی یه‌كێتی نیشتیمانی و به‌ره‌ی جووت ، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرین (مامۆستا سه‌ردار ) و نه‌وزاد ناسراو به ‌( نه‌وه‌ی سه‌موون ) ده‌كه‌وێته ‌بۆسه‌یه‌كی ( حسك ) و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ ، ده‌برێنه ‌ده‌ره‌وه‌ی گووندێك و له‌دوری باره‌گای حسك گۆریان پێ هه‌ڵده‌كه‌نن و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نن یه‌كتر بكووژن .

به‌ڵام ئه‌مان كاره‌كه ‌ناكه‌ن و مامۆستا سه‌ردار گووله‌باران ده‌كرێت و دوای ماوه‌یه‌ك كامه‌رانی ئیسماعیل عارف و نه‌وه‌ی سه‌موون دیل به‌دیل ده‌یانگۆرننه‌وه‌ ،كامه‌ران له‌كه‌رتی ئیمه‌دا ڕۆژبه‌ڕۆژ باری گووزه‌رانی خراپ ده‌بێت ، ناچار به‌بڕیاری شۆڕش ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران كراو له‌ژیانی غوربه‌تدا كامه‌رانی به‌وكاره‌ساته ‌دڵته‌زینه‌ی له‌ڕابردوودا له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ردار تووشی ببوو ، ئیتر ده‌بێته‌ چیرۆكیكی تراژدیا و له‌گه‌ڵ هه‌مووسات و چركه‌یه‌كدا به‌مێشكیدا وه‌ك فلیمیكی ترسناك گووزه‌ر ده‌كات و تا وای لێدێت كامه‌ران تووشی نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌بێت ، له‌مانگی 9-2010 دا بابه‌تێكم له‌سه‌ربڵاوكرده‌وه‌ و به‌ڕێز كاك عومه‌ره ‌سوور و نه‌رمین خانی خیزانی ، ده‌چن به‌هانایه‌وه‌و ته‌واوی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستانی لێ به‌ئاگا ده‌هێننه‌وه‌و به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتیمانی لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه ‌، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج سووپاس و تێبینیه ‌كاكه ‌عوومه‌ره ‌سوور ، مه‌دالیای ڕیزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی خۆی پێشكه‌ش به‌شه‌هیدی زیندوو كامه‌ران ئیسماعیل عارف ( وشیاره‌ سوور ) ده‌كات . بۆزانیاری زیاتر و بۆبینی ئه‌وگرته‌ ڤیدیۆیه ‌تكایه‌كلیك له‌سه‌رئه‌م لینكه‌بكه‌ن .

http://vimeo.com/63025258

2,488 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست